"سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام جه‌خت له مه‌ترسییه‌كانی داعش بۆ نێرده و شانده دیپلۆماسییه‌كان ده‌كاته‌وه"
غه‌فوور مه‌خمووری، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام جه‌خت له مه‌ترسییه‌كانی داعش بۆ نێرده و شانده دیپلۆماسییه‌كان ده‌كاته‌وه.
غه‌فوور مه‌خمووری راشیگه‌یاند، سێ شه‌و پێش ئه‌و هێرشه، هه‌واڵگری عێراقی خه‌ڵكی مه‌خمووری ئاگادار كردبووه‌وه داعش هاتوونه‌ته ناو ئه‌و قه‌زایه، داوا له خه‌ڵك كراوه كامێرا له شوێنه گشتییه‌كان ببه‌ستن.
مه‌خمووری روونیكرده‌وه، ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له نێوانی هێزی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان هه‌یه، وای له داعش كردووه به ئازادی له‌و ناوچانه ته‌ڕاتێن بكه‌ن، داعش كێڵگه‌كانی گه‌نمه‌شامی وه‌ك حه‌شارگه به‌كار ده‌هێنێت.
سكرتێری گشتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه، كێڵگه‌كانی گه‌نمه شامی له پشت سایلۆی مه‌خموور بوونه‌ته مۆڵگه‌ی داعش، كه زۆر جار به رۆژیش له‌وێ ده‌بیندرێن، سوپای عێراقی قسه‌یان له‌گه‌ڵ ناكات.
غه‌فوور مه‌خمووری ده‌شڵێت، له دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، حكومه‌تی عێراق دژی هه‌موو داواكارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، خۆشتان ده‌زانن بڕیاره‌كانی عێراق به ده‌ستی میلیشیاكانه نه‌ك حكومه‌ته‌كه‌ی.
زۆر بەداخەوە کەوا لە شەوى رابردوودا لە ئەنجامى هێرشێکى شەمشەمەکوێرەکانى ئەشکەوتى جەهالەت تیرۆریستانى داعش بۆ سەر گوندى (خدرجیجە)ى بنارى چیاى قەرەچووخ لە دەڤەرى مەخموور ژمارەیەک هاوڵاتیى سڤیل و ژمارەیەک پێشمەرگەى قارەمانى کوردستان لەکاتى راپەڕاندنى ئەرکى نیشتمانى خۆیاندا شەهیدو برینداربوون.
ئێمە لە یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK زۆر بە توندى ئیدانەى ئەو هێرشە تیرۆریستییەى تیرۆریستانى داعش دەکەین و، لەهەمان کاتدا پرسە و سەرخۆشی گەرمى خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری شەهیدەكان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین و، لە یەزدانى مەزن دەپاڕێینەوە رەوانى شەهیدەکان بە بەهەشتی بەرینى خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵەو كەسوكاریان ببەخشێت، هەروەها هیوای زووچاكبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
لێرەوە داوا لە حکومەتى عێراق دەکەین کەوا چیتر خۆى نەدزێتەوە لە جێبەجێکردنى رێکەوتنە ئەمنیى و سەربازییەکانى لەگەڵ حکومەتى کوردستان، لەبەرئەوەى جێبەجێنەکردنى رێککەوتنە سەربازییەکانى بەغدا لەگەڵ کوردستان وایکردووە کەوا بۆشاییەکى ئەمنى و سەربازى لە نێوان هێزى پێشمەرگەو سوپاى عێراق دروست بێت، تیرۆریستانى داعش بەردەوام سوودیان لەو بۆشاییە وەرگرتووە و لەوێوە هێرش دەکەنە سەر هاوڵاتیانى سڤیل و هێزەکانى پێشمەرگە، مانەوەى ئەو رەوشە بەو شێوازەى ئێستا هۆکارە بۆ دووبارەبوونەوەو بەردەوامى کردەوە تیرۆریستییەکانى تیرۆریستانى داعش، ئەگەر حکومەتى عێراق بەردەوام بێت لە جێبەجێنەکردنى رێکەوتنە سەربازییەکانى لەگەڵ کوردستان ئەوا وەک هاوکارێکى داعش خۆى دەنوێنێت.
نەمرى و سەربەزى بۆ شەهیدانى کوردستان.
نەفرەت و مردن بۆ تیرۆریستان.
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
3 / 12 / 2021
میدیا- هه‌ولێر
رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 28-11-2021 به‌بۆنه‌ی هه‌ڵمه‌تی 16 رۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژ به‌ئافره‌تان، تۆری هاوبه‌شی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تانی كوردستان په‌نێلێك به ناونیشانی "به‌ڵێ بۆ هاوبه‌شی، نه‌خێر بۆ خاوه‌ندارییه‌تی"، ساز ده‌كات.
خاتوو( ئاره‌زوو جه‌بار- سكرتێری بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانBANK ) به‌شداری پانێله‌كه بوو.
پانێله‌كه ماوه‌ی یه‌ك رۆژی خایاند، ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان، چالاكوانانی جێنده‌ر، كه‌سانی ئاكادیمی و مامۆستا و پسپۆر له‌بواره‌كانی چالاكوانی ئافره‌تان، كۆكردبۆ‌وه بۆ سازدان له‌پێناو ئه‌جێندایه‌كی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان و به‌روپێشبردنی سه‌ركردایه‌تیكردنی ئافره‌تان.
له‌م پانێله به‌شداربووان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد "توندوتیژی دژی ئافره‌تان به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌یه بۆ مافی مرۆڤ و هه‌موو ته‌مه‌نێك و ناوچه‌یه‌ك، له كاتێكدا پێشبینیه‌كان وا پێشانی ده‌دات كه‌توندو تیژی دژ به‌ئافره‌تان به‌رده‌وامی هه‌یه و پێویسته ئافره‌تان و رێكخراوه‌كان و ده‌سه‌لات رووبه‌رووی ئه‌م توندوتیژییه ببنه‌وه له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌ك"
خاتوو ئاره‌زوو جه‌بار سكرتێری بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانBANK له‌م باره‌یه‌وه به‌میدیای راگه‌یاند: "توندوتیژی له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه جیاوازه، ئێمه به‌شدارین له‌و هه‌ست و سۆزه‌ی كه گوێمان له ناڵه‌ی مناڵان و ژنان ده‌بێت له‌كاتی پێشێلكردنی مافه‌كانیان و پێویسته سنوورێك بۆ ئه‌و پێشێلكارییانه دابنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توندوتیژی ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر قوربانییه‌كان نابێت، به‌ڵكو كاریگه‌ری زۆر خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر خێزانه‌كانیان و كۆمه‌ڵگه‌ش، ئه‌و پێشێلكارییه گشتیانه پێشێلكاری مافی مرۆڤن و ئێمه له رێكخراوه‌كه‌مان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نێو تۆڕی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان هه‌موو هه‌ولێكمان خستۆته گه‌ڕ بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان ".
له‌كۆتایی پانێله‌كه به‌پێی هه‌ڵمه‌تی شانزه رۆژی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی ئه‌مساڵ، چالاكی دیكه له سه‌رتاپای هه‌رێمی كوردستان و عیراق رێكده‌خرێت بۆ گرینگی‌دان به كێشه‌كان و هاندانی كاركردن له پێناو جێبه‌جێكردنیان و كاركردن بۆ كاراكردنی رۆڵی ئافره‌ت له كاری گۆڕانكاری و وه‌كو سه‌ركرده‌ی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی و سه‌قامگیری له كۆمه‌ڵگه‌كان و به‌ره‌وپێشبردنیان.
- جەماوەرى خۆڕ‌اگرى کوردستان ...
- خوێندەڤانانى ئازیزى کوردستان ...
خۆپیشاندان و داواکاری خوێندەڤانانى زانكۆ و پەیمانگاكانی كوردستان بۆ گەڕاندنەوە و دابینكردنی دەرماڵە مافێکی سروشتى و رەوایە، كەوا لە ساڵى 2014 دواى قەیرانی دارایی لێیان بڕاوە.
ئێمە لە یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKداوا لە حکومەتی هەرێمی كوردستان دەکەین بە پیر داخوازییەکانی خوێندەڤانانەوە بێت بۆ ئەوەى ئەو مافەیان بۆ زامن بکرێت و دەرماڵەیان بۆ خەرج بکرێت، هەروەها داوا لە
خوێندەڤانان دەکەین بە شێویەکى شارستانییانەو هێمنانە داخوازییەکانی خۆیان بگەیەنن، لەهەمان کاتدا هەموو شێوازێکى تووندوتیژى دژ بە خوێندەڤانان رەتدەکەینەوەو سەرکۆنەى دەکەین، پێویستە داخوازییەکانی خوێندەڤانان بەهەند وەربگیرێ و رێزیان لێبگیرێ، هاوکات پێویستە شکۆى زانکۆکان و پەیمانگاکان و ناوەندەکانی خوێندن و خوێندەڤانان و مامۆستایانى کوردستان بپارێزێت
لێرەوە داوا لە تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان دەکەین کەوا خۆپیشاندانى خوێندەڤانان نەقۆزنەوەو سوارى شەپۆڵى نارەزایى خوێندەڤانان نەبن، هاوکات داوا لە خوێندەڤانانى ئازیز دەکەین رێ نەدەن هیچ کەسێک داوا رەواکانیان بە لاڕێ داببات، بۆ ئەوەى بگەن بە مافە رەواکانى خۆیان.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
23/11/2021 هەولێر - کوردستان