میدیا - هه‌ولێر:
مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شداری شه‌شه‌م پێشانگاى تايبه‌تى هونه‌رمه‌ند ئازاد مه‌خموورى له‌ژێر ناوى (تابلۆكان ده‌دوێن) له هۆڵى گه‌له‌رى ميديا له شارى هه‌ولێر ده‌كات.
ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه رێكه‌وتى 10-6-2026 ( هه‌ڤاڵ د.شاخه‌وان خاليد كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK) لەسەر بانگھێشتی هونه‌رمه‌ند ئازاد مه‌خموورى شێوه‌كار و له‌ژێر چاودێرى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى گشتى رۆشنبيرى و هونه‌ر/ هه‌ولێر، به‌رێوه‌به‌رايه‌تى شێوه‌كارى و كارى ده‌ستى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى و لاوان، ئاماده‌ى پێشانگاى تايبه‌ت به‌هونه‌رمه‌ند ئازاد مه‌خموورى له‌ژێر ناونيشانى (تابلۆكان ده‌دوێن) ده‌بێت.
هه‌ڤاڵ د.شاخه‌وان خاليد كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK پيرۆزبايى له هونه‌رمه‌ند ئازاد مه‌خموورى كرد به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتن و کردنەوەی شەشه‌مین پێشانگای هونه‌رى تایبەت و پێى راگه‌ياند: ئەم پێشانگایە نیشانەى سه‌ركه‌وتنى بەردەوام و ده‌ست رهنگينى و، قووڵیی دیدگا و داهێنانی بێپایانی بهڕێزيانه لە جیهانی شێوەکاریدا، ڕەنگ و هێڵەکانی سەر تابلۆکان، وەک هەمیشە گوزارشت لە زمانێکی باڵای هونەری و هەستێکی داهێنه‌رانه‌ى مرۆیی دەکەن کە سەرنجی هەر بینەرێک بۆ خۆیان ڕادەکێشن، هیوای بەردەوامى و گەشەکردنی زیاترى بۆ هونه‌رمه‌ند خواست لە کاروانە هونەرییەکەيدا. هەمیشە سه‌ركه‌وتوو داهێنەر بیت بۆ دەوڵەمەندکردنی هونه‌رى شێوەکاریی.
له‌به‌رامبه‌ردا هونه‌رمه‌ند ئازاد مه‌خموورى سوپاسى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى (YNDK)ى كرد بۆ به‌شدارى و په‌يامى پيرۆزبايى و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه(YNDK) هه‌ميشه پاڵپشتى هونه‌رمه‌ندانه له‌كاره هونهرييهكانياندا.