سكرتێری گشتیی YNDK ئامادەى رێوڕەسمى ساڵیادی رۆژی جیهانی هاوكاری گەلی فەلەستین دەبێت

تشرين2/نوفمبر 30, 2021
میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئه‌مڕۆ ٢٩ / ١١ / ٢٠٢١، سكرتێری گشتیی YNDK بە یاوەرى شاندێکى باڵاى YNDK ئامادەی رێوڕەسمی رۆژر جیهانی هاوكاری گەلی فەلەستین بوون و، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتریان بۆ دۆزی رەوای گەلی فەلەستین خواست.
ئێوارەى ئه‌مڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری شاندێکى باڵاى YNDK کەوا پێکهاتبوو لە هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK) ئامادەی رێوڕەسمی رۆژر جیهانی هاوكاری گەلی فەلەستین بوون، کەوا لە هوتێلى رۆتانا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان باڵیۆز نەزمی حەزوری كۆنسڵی گشتی فەلەستین لە کوردستان و كارمەندانی كۆنسڵخانەوە پێشوازی كران، لە رێوڕەسمەکەدا سكرتێری گشتیی YNDK بەبۆنەی رۆژی جیهانی هاوكاری گەلی فەلەستین پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە بەڕێزان كۆنسڵی گشتیی و ستافی كۆنسڵخانە راگەیاندو هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتری بۆ دۆزی رەوای گەلی فەلەستین خواست، لەبەرامبەردا كۆنسڵی گشتیی فەلەستین خۆشحاڵی خۆیانی بۆ ئامادەبوونى شاندى YNDK ده‌ربڕی و سوپاسی هەڵوێستەكانی سكرتێری گشتی و سەركردایەتی YNDK ی كرد بەرامبەر پرسی رەوای گەلی فەلەستین و هیوای خواست كه‌وا هه‌ردوو گه‌لی فه‌له‌ستین و كوردستان به‌ مافه‌ ره‌واكانی خۆیان بگه‌ن.