سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى پارتی سەرخۆبوونى كوردستان دەكات

تشرين2/نوفمبر 24, 2021
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 23 / 11 / 2021، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى پارتی سەرخۆبوونى كوردستان كردو، باسیان لە بارودۆخی سیاسی رۆژئاواى كوردستان و پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (د. عەبدوڵڵا عەدۆ و قەهار تاهیر ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK) پێشوازیانكرد لە شاندێکى پارتی سەرخۆبوونى كوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (ئیدریس عەلى محەممەد سکرتێرى پارتی سەرخۆبوونى كوردستان و دۆستەم هەژارو عوسمان عەلى محەممەد ئەندامانى مەکتەبى سیاسیى پارت)، لەدیدارەكەدا باسیان لە بارودۆخی سیاسی رۆژئاواى كوردستان و دوا پێشهاتەكانی ئەم بەشەی وڵات كردو، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە كوردستانییەكان لەو گۆڕان و پێشهاتانەی كە لەسەر ئاستی كوردستان و ناوچەكەدا دێنەپێشەوەو یەكێتی كوردان وەك كاریگەرترین چەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی دوژمنان باسی لێوەكراو، لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندی نێوان YNDK و پارتی سەرخۆبوونى كوردستان كراو جەختكرایەوەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.