سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندى دەزگاى نێودەوڵەتیى پێشمەرگە بۆ کاروبارى مرۆیى دەكات

تشرين2/نوفمبر 29, 2021
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 28 / 11 / 2021، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندى دەزگاى نێودەوڵەتیى پێشمەرگە بۆ کاروبارى مرۆیى كردو، باسیان لە بارودۆخی سیاسی كوردستان و رۆڵى پێشمەرگەو پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسى و جەلال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK) لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە شاندى دەزگاى نێودەوڵەتیى پێشمەرگە بۆ کاروبارى مرۆیى کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (سەید رەفیق بەرزنجى و سەید نەوزاد سەید عوسمان مەخموورى و عودەى جبورى و ئەشواق شەمەرى ئەندامانى دەستەى بەڕێوەبردنى دەزگا)، لەدیدارەكەدا شاندى میوان کورتەیەکیان سەبارەت بە رێکخراوەکە خستەڕوو و، باسیان لەوە کرد کەوا رێکخراوەکەیان گرنگى و بایەخ بە پێشمەرگە و بنەماڵەى شەهیدان و برینداران و پەککەوتەکانى پێشمەرگە دەدات و، لەم پێناوەدا لەسەر ئاستى ناوخۆو دەرەوە خەبات دەکەن، سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە هاوکارى و پشتیوانى YNDK ى پێڕاگەیاندن و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندی نێوان YNDK و دەزگاى نێودەوڵەتیى پێشمەرگە بۆ کاروبارى مرۆیى كراو جەختكرایەوەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.