سكرتێری گشتیی YNDK سەرەخۆشی لە بەڕێز سەعد خالید دەکات

تشرين2/نوفمبر 30, 2021
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 30 / 11 / 2021 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە بەڕێز سەعد خالید جێگرى سکرتێرى گشتیى حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان کرد، بەهۆى کۆچی دوایی (حاجی فایەق ترپەسپیانی)ى مامى بەڕێزیانەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی خۆی بە بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان راگەیاند و هیوای خواست، ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز سەعد خالید خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.