میدیا – هەولێر
مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKبەبۆنەى دوانزهههمين ساڵیادى دامەزراندنی پارتی سه‌وزی كوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته ده‌كات، له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: له ئێستادا كوردستان به ره‌وشێكی ناسك و هه‌ستیار گوزه‌ر ده‌كات و دوژمنان و داگيركهرانى كوردستان له‌ناوچه سنوورييه‌كان ده‌ستيان كردووه به‌هه‌ڵمه‌تى بڕينه‌وه‌ى دار و دره‌خت و سه‌وزايى باشوورى كوردستان، بۆ ده‌ربازكردنی ئه‌م ره‌وشه پێویسته به‌يه‌كه‌وه رووبه‌ڕووى ئه‌و كاره دوژمنكارييانه‌ى دژى ژينگه‌ى كوردستان ببينهوه .
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
بۆ بەڕێز له پارتی سه‌وزی كوردستان
بابەت / په‌یامی پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون و ئازادی ...
بەبۆنەی(12)همین ساڵیادی دامەزراندنی (پارتی سه‌وزی كوردستان) بەناوی خۆمان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK، جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و پاراستنی ژینگه و سروشتی كوردستان.
بەڕێزان: پارتی سه‌وزی كوردستان له ماوه‌ی ته‌مه‌نی دوانزه ساڵه‌ی وه‌ك پارتێك خاوه‌ن هه‌ڵوێست و هه‌میشه كاری بۆ پاراستنی ژینگه و سروشتی جوانی كوردستان و پێكه‌وه‌ژیان كردووه، جێ په‌نجه‌ی له‌م بواره‌دا دیاره، به‌تایبه‌ت له ئێستادا كوردستان به ره‌وشێكی ناسك و هه‌ستیار گوزه‌ر ده‌كات و دوژمنان و داگيركهرانى كوردستان له‌ناوچه سنوورييه‌كان ده‌ستيان كردووه به‌هه‌ڵمه‌تى بڕينه‌وه‌ى دار و دره‌خت و سه‌وزايى باشوورى كوردستان، بۆ ده‌ربازكردنی ئه‌م ره‌وشه پێویسته به‌يه‌كه‌وه رووبه‌ڕووى ئه‌و كاره دوژمنكارييانه‌ى دژى ژينگه‌ى كوردستان ببينهوه، به‌گیانێكی برایانه كار بكه‌ین بۆ چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكانى ديكه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته فاكته‌رێكی گرنگ بۆ پاراستنى كوردستان و بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان.
جارێكی دیكە ساڵیادی دامەزراندنتان پیرۆز بێت و كوردستانیش هەمیشە جوان و ئاوەدان و شوێنی پێكەوەژیان و ئاشتی و تەبایی سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستان بێت.
هەر سەركەوتوو بن ... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
6/6/2026ى زایینی
هه‌ولێر- باشووری كوردستان