yndk

yndk

 

میدیا - هەولێر

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، سه‌ردانی مەكتەبی سیاسی پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستانPKRK له‌شاری هه‌ولێر ده‌كات، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا وێڕای پیرۆزبایی (27)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنیPKRK، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە  كرا.

رۆژی  سێشه‌ممه‌ رێكەوتی 1/2/2022، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه‌ پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و قه‌هار تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فاخر نانه‌كه‌لی و جه‌لال سمایل سلێمان كارگێڕانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستانیان له‌ شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان( باپیر كامه‌لا سكرتێری گشتی و هاوكار مه‌حموود ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی ئۆرگانه‌كانیPKRK ) پێشوازیكران.

له‌دانیشتنه‌كه‌ شاندی YNDKپیرۆزبایی ساڵیادی لێكردن و هه‌روه‌ها باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە  و هه‌ڵبژاردنه‌كان كراو جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی لایەنە سیاسییەكانى كوردستان وهاوهه‌ڵوێستبوون بۆ پرسه‌ نیشتمانی و كوردستانییه‌كان و ده‌ستوور رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستان و چاككردنی باروگوزه‌رانی هاووڵاتییان و مووچه‌خۆرانی كوردستان.

له‌ دوا ته‌وه‌ری دانیشتنه‌كه‌ جه‌ختكرایه‌ سه‌رتوندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندی برایانه‌ی نێوان هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌ل و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان. 

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

     بەبۆنەی(27)مین ساڵیادی دامەزراندنی پارته‌كه‌تان (پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان: پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان, ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .   

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

 

مەكتەبی سیاسی

             یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

                          1-2-2022

میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێز باپیر کامەلا سكرتێری گشتیی پارتى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان کرد و، بەبۆنەى 27 بیست و حەوتەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتەکەیانەوە و، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە:
برای بەڕێزمان كاك باپیر کامەلا سكرتێری گشتیی پارتى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان
سڵاوێكی برایانەى گەرم ...
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەبۆنەی (27) بیست و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتە تێكۆشەرەكەتان (پارتى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و بەڕێزان ئەندامانى سەركردایەتی و مەکتەبى سیاسى و تەواوى ئەندامانى پارتە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونى زیاترتان بۆ دەخوازین.
بێگومان لەكاتێكدا كە یادی دامەزراندنی (پارتى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان) دەكەنەوە كوردستان و ناوچەكە لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان, ناوەندى سیاسیى کوردستانیش پەرش و بڵاوە، ئەم رەوشە لە هەموو لایەکمان دەخوازێت کەوا یەکدەنگ و یەکڕیزو هاوهەڵوێست بین، بۆیە پێویستە لەم پێناوەدا ئێمەى حزب و لایەنە کوردستانییەکان زیاتر هاوکارو پشتیوانى یەکدی بین و، بە رۆڵى نەتەوەیى و نیشتمانى خۆمان رابین و، کاربکەین بۆ رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسیى کوردستان و، یەکڕیزى و یەکدەنگى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان، لەبەرئەوەى تەنها یەکڕیزى و یەکدەنگیمان زامنى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى دۆزى رەواى گەلى کوردستانە.
هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی و برایانەی نێوانمان لە پێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزى رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی مافە رەواکانی.
لەگەڵ رێزى دووبارەماندا .
هەر بژین و شادو سەركەوتووبن.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
1 / 2 / 2022

ميديا- اربيل

أقام مركز دراسات رووداو مع المركز الاوروبي للدراسات الكوردية بتنظيم ندوة وجلسة حوارية مفتوحة حول ماذا بعد في العملية الدستورية السورية؟ ، أمس الاحد المصادف يوم 9-1-2022 في قاعة ديفان في اربيل، شارك فيها كلّ من سيامند حاجو رئيس تيار الحرية الكوردستاني و كبريل كوريه مسؤول العلاقات للمنظمة الاشورية الديمقراطية و حواس سعدون قيادي في حركة الاصلاح الكوردي-سوريا، وأدارها الاعلامي في رووداو دلبخوين دارا، وايضاً شارك في الجلسة مجموعة من الشخصيات والاحزاب الكوردستانية.

ناقشت الندوة مدى ضرورة توافق السوريين على قواعد دستورية ضامنة لحقوق كافة المكونات، وانسجامها مع مبادئ الديمقراطية، وأوضح المشاركون في الندوة مواد دستورية توضع في الدستور المتعلقة بحقوق الكورد في غرب كوردستان، مع المحافظة على خصوصية معينة يتوافق عليها السوريون من حيث المبدأ والتوافق بين كل الاطراف السياسية بما فيها المعارضة السورية.

وأبدى المشاركون في الندوة رأيهم حول أهمية وضرورة توافق السوريين على قواعد دستورية يحافظ على حقوق كافة المكونات المجتمع السوري مع ضمان حول تضمين حقوق الشعب الكوردستاني.

وجدير بالذكر شارك د.شاخوان خالد عضو العامل في المكتب السياسي للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستانيYNDK في الجلسة الحوارية حول دستور سوريا، وأبدى رأي المكتب السياسى حول ضرورية الدستور من اجل ضمان الحقوق والمحافظة على الادارة الكوردية في غرب كوردستان، وتجسيد روح الاخوة والعمل المشترك بين الاطراف الكوردية في غرب كوردستان من أجل نيل الحقوق مع ضمان وجود مواد متعلقة بحقوق الشعب الكوردستاني و في الدستور .

 

میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ڕۆژى 9 / 1 / 2022، سكرتێری گشتیی YNDK ، ئامادەی رێوڕەسمی راگەیاندنى (هاوپەیمانیى سەربەخۆییخوازانى کوردستان) بوو كە لە پاریس دەستی بە كارەكانی كرد, لە وتارێكدا وێڕای پیرۆزبایی هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
ئێوارەى ڕۆژى یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە شێوەى ئۆنلاین لە رێگەى بەرنامەى (زووم) ئامادەی رێوڕەسمى راگەیاندنى (هاوپەیمانیى سەربەخۆییخوازانى کوردستان) بوو، لە شارى پاریسى پایتەختى فەرەنسا بەڕێوەچوو، مەراسیمەکە سەرەتا بە ماڕشی نەتەوەیی ئەی رەقیب و وەستانی چەند ساتێك بێدەنگی بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان دەستی بەكارەكانی كرد, لە رێوڕەسمەکەدا سكرتێری گشتیی YNDK وتارى YNDK ى پێشکەش کرد و، وێڕای پیرۆزبایی هیوای سەركەوتنی بۆ پێکهێنانى (هاوپەیمانیى سەربەخۆییخوازانى کوردستان) خواست, هەروەها لە وتارەكەیدا بە كورتی تیشكی خستە سەر رەوشی كوردستان و ئەو گۆڕانكارییانەی كە لە ناوچەكەدا روودەدەن و داوایكرد بۆ خۆئامادەكردن بۆ ئەو ئەگەرو پێشهاتانەی كە دێنە پێشەوە لایەنە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كارنامەیەكی هاوبەشیان هەبێت, لە درێژەی وتارەكەیدا بەستنی كۆنگرەیەكی نەتەوەیی بۆ تەواوی هێزو لایەنە كوردستانییەكان بە فاكتەری سەرەكی یەكێتی كوردان وەسفكرد، ئەمەش دەقی وتارەکەی سكرتێری گشتیی YNDK ە, كە لە رێوڕەسمى راگەیاندنى (هاوپەیمانیى سەربەخۆییخوازانى کوردستان):
وتاری غەفوور مەخموورى سكرتێری گشتیی YNDK لە رێوڕەسمى راگەیاندنى (هاوپەیمانیى سەربەخۆییخوازانى کوردستان)
براى بەڕێزمان کاک جەمال پورکەریم سەرۆکى (هاوپەیمانیى سەربەخۆییخوازانى کوردستان)
خوشكانی ئازیز ... برایانی خۆشەویست ...
هەڤاڵانی وڵاتپارێز ... بەشدارانى کۆبوونەوە ...
ئێوارەتان باش و سڵاوتان لێبێت ...
بەڕێزان، بەناوی خۆمان و ئەندامانی كۆمیتەی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی و تەواوی هەڤاڵانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پیرۆزبایی پێکهێنانى (هاوپەیمانیى سەربەخۆییخوازانى کوردستان) لە هەر چوار لایەنى وڵاتپارێزو تێکۆشەر (ڕێکخراوی یارسانیی یاری کورد، بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، تەڤگەری ڕزگاریخوازانی دێموکراتیکی کوردستان، یەکێتیی شۆڕشگێڕانی کوردستان) و تەواوى گەلى کوردستان دەکەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین و، ئومێد دەكەین ئەم هاوپەیمانێتییە هەنگاوێك بێت بۆ یەكێتی كوردان و زیاتر پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلى کوردستان.
خۆشەویستان، ئەم هاوپەیمانێتییە لە كاتێكدا ئەنجام دەدرێت كە رۆژهەڵاتی ناڤین هەر هەمووی لە رەوشێكی زۆر هەستیارو ناسك و لەبەردەم هاتنە پێشی كۆمەڵێ‌ ئەگەرو پێشهاتی گرنگدایە، بۆیە لەسەر هەموو لایەكمان پێویستە بیر لە بەرژەوەندی نەتەوەییمان بكەینەوەو خۆمان ئامادە بكەین بۆ ئەو ئەگەرو پێشهاتانەی كە دێنەپێشەوە، بۆ ئەمەش دەبێ‌ كار بۆ یەکخستنى هێزو تواناکانمان بکەین، ئەم هاوپەیمانێتییە و بەستنی كۆنگرەیەکی نەتەوەیی كوردستانى كەوا تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی هەموو بەشەكانی كوردستان تێیدا بەشداربن, دەبێتە فاكتەرێكی سەرەكی بۆ یەكێتی و یەكڕیزی كوردان ئەمەش وا دەکات کەوا لە ناوچەكەدا بوونی كاریگەری خۆمان زیاتر بسەلمێنین و لە داهاتووی نزیكدا بە مافە رەواكانمان بگەین، فاكتەری سەرەكیش بۆ گەیشتنمان بە سەركەوتن یەكێتی و یەكدەنگی و یەكڕیزیمانە, ئەمەش تەنها بە پێکهێنانى هاوپەیمانیى نێوان لایەنە سیاسییەکان وبەستنی كۆنگرەیەكی نەتەوەیی دێتەدی.
بەڕێزان ؛ وەک دەبینین رژێمى کۆمارى ئێران رۆژانە بەردەوامە لە پێشێلکردنى مافى مرۆیى نەتەوەکەمان، بەردەوامە لە گرتن و زیندانى کردنى چالاکوانانى مەدەنى کورد و لە سێدارەدانیان، ئەم سیاسەتەى کۆمارى ئیسلامى ئێران سیاسەتێکى نامرۆڤانەو دژ بە ئازادییە مەدەنییەکانە و جێگەى شەرمەزارییە بۆ کۆمەڵگەى مرۆڤایەتى، دوا کارى کۆمارى ئیسلامى ئێران کە هەرچەندە دواکاریان نابێت مەحکومکردنى شێرەژنى کوردى وڵاتپارێز خاتوو (زاراى محەممەدى) بوو، تاکە تاوانى (زارا خان) تەنها ئەوە بووە کەوا وانەى زمانى کوردى وتۆتەوە، لەسەر ئەم کەیسە مەحکووم کراوەو خراوەتە زیندان، ئەمەش گەورەترین شەرمەزارییە کەوا مرۆڤ نەتوانێت بە زمانى خۆى (زمانى دایک) قسە بکات، ئێمە ئەم سیاسەتانەى کۆمارى ئیسلامى ئێران دژ بە نەتەوەکەمان رەتدەکەینەوە، لەهەمان کاتدا لەسەر هەموو لایەکمان پێویستە کەوا ئەم سیاسەتانەى ئێران دژ بە نەتەوەکەمان رەتبکەینەوە، بێگومان پێکهێنانى ئەم هاوپەیمانێتییە لەم کاتەدا وەڵامێکى گونجاوە بۆ رەتکردنەوەى سیاسەتەکانى ئێران بەرامبەر نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتى کوردستان.
ئامادەبووانى بەڕێز ؛ ئاشکرایە کەوا ئێستا سەردەم سەردەمی رزگاری و ئازادی و سەربەخۆیی نەتەوە چەوساوەكانە لەژێردەستی و دكتاتۆرییەت، بۆیە پێویستە ئێمەی كوردیش ئەوانەی كە باوەڕمان بە سەربەخۆیی كوردستان هەیە خۆمان رێكبخەین و بەیەكگرتوویی بەرەو هێنانەدی ئەم ئامانجە هەنگاو بنێین.
لە سەددەی رابردوودا هەڵوەشانەوەی یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو هەڵی بۆ كۆمەڵێ‌ نەتەوەی ژێردەست رەخساند كە ئازاد بن و سەربەخۆیی خۆیان رابگەیەنن و ببنە خودان دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیان، لەم سەددەیەشدا شۆڕش و راپەڕینەكانی وڵاتانی عەرەبی دژی زوڵم و نایەكسانی و دكتاتۆرییەت كە لە ئەفریقاوە دەستی پێكردووە و تا ئەو دەوروبەرەی ئێمە هاتووەو بەردەوامە، كاریگەری خۆی دەبێت بۆ سەر كاروانی خەباتی نەتەوە ژێردەستەكان، بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستان لەسەر ئاستی كوردستانی مەزن دەتوانێت سوود لەم هەڵا و گۆڕانكارییانە وەربگرێت و، بە كارنامەیەكی نەتەوەیی و نیشتمانیی سەردەمییانە بەرەو رزگاری و ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان هەنگاو بنێت.
هەڤاڵانی ئازیز: هیڤیدارم ئەم هەنگاوەتان ببێتە سەرەتایەک بۆ خەباتێکى مۆدێرن و سەردەمییانە و، شێوازى دیپلۆماسى و مەدەنیانە بگرنە بەر بۆ زیاتر ناساندنى پرسى نەتەوەیى و نیشتمانى نەتەوەى کوردو گەلى کوردستان، هەروەها لەسەر هەموو لایەك پێویستە زۆر راشكاوانە كاروخەباتی ماوەی رابردووی نەتەوەكەمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان هەڵبسەنگێنن و خاڵە پۆزەتیڤ و نێگەتیڤەكان بخەنە بەرچاو و، بوێرانەش پەنجە بخەنە سەر ئەو گرفت و كۆسپ و لەمپەرانەی هاتوونەتە رێی كارو خەباتی نەتەوەكەمان لەو بەشەی وڵات و، پێویستە بەهەموو لایەك چارەسەری دروست و گونجاو بدۆزینەوە بۆ هەڵگرتنی كۆسپ و لەمپەرەكان و دەربازبوون لە گرفتەكان، بۆ ئەمەش پێویستە (هاوپەیمانیى سەربەخۆییخوازانى کوردستان)، كارنامەیەكی نوێ‌ و سەردەمییانە دابڕێژن بۆ كارو خەباتی داهاتووی نەتەوەكەمان كە لە ئاست خواستی ئێوەو هەڤاڵانتاندا بێت و، ببێتە هۆی زیاتر پێشڤەبردنی دوزى رەواى نەتەوەکەمان لە هەموو رووێكەوە.
ئازیزان: ئێستا هەڵ رەخساوە بۆ ئەوەی نەتەوەكەمان لەو بەشەی وڵات خەباتی خۆی خورت بكات و بگات بەمافە رەواكانی خۆی بۆ ئەمەش هاوكاری و پشتگیری كردارەكی كوردانە پێویستە، لێرەوە ئێمە وەكو یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK داوا لە تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی وڵات دەكەین كە لەم قۆناخەدا كارنامەیەكی هاوبەش بۆ كارو خەباتی داهاتوویان دابڕێژن و, خۆیان لە ململانێی حزبایەتی بە دوور بگرن و جلی تەنگی حزبایەتی لەبەر خۆیان دابكەنن و جلی كوردایەتی بپۆشن، لەبەرئەوەی ئەم قۆناخە پێویستی بە كوردایەتییە نەك حزبایەتی، لەهەمان كاتدا داوا لە ئێوەی بەڕێز (هاوپەیمانیى سەربەخۆییخوازانى کوردستان) دەكەین گوڕو تینێكی دیكە بەكارو خەباتی خۆتان و نەتەوەكەمان لە رۆژهەڵاتی وڵات ببەخشن وبە كردارەكی بێنە مەیدان.
ئێمە لە YNDK هەروەها داوا دەكەین لە ئێستاوە لە رۆژهەڵات كار بۆ پێكهێنان و دامەزراندنی سەندیكا پیشەییەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بكرێت ئەمەش وەك هەنگاوێك بۆ رێكخستنی كۆمەڵگە و خۆ بەڕێوەبردن لە داهاتوودا.
لە كۆتاییدا دووبارە هیوای سەركەوتن بۆ (هاوپەیمانیى سەربەخۆییخوازانى کوردستان) دەخوازین و هیڤیدارین رۆژهەڵاتی وڵات لە داهاتووی زۆر نزیكدا تەوقی زوڵم و چەوسانەوە بشكێنێت و رزگار و ئازاد بێت، هەروەها جەختدەكەینەوە سەر ئەوەی كە یەكێتی كوردان زامنی سەركەوتن و گەیشتنمانە بە سەربەخۆیی و ئازادی.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستی دووبارەماندا .
هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی تێرۆریست "قاسم سلێمانی" لە شاری سلێمانیی کوردستانی باشوور، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

قاسم سلێمانی تێرۆریست، دژی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بوو

 پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی قاسم سلێمانی لە شاری سلێمانی

کۆنسولگەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سلێمانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی بەفرانبار (٦/١/٢٠٢٢) ڕێوڕەسمێکی بەبۆنەی یادی دوو ساڵەی کوژرانی پاسدار قاسم سلێمانی لە تەلاری هونەری ئەم شارەدا پێک‌ هێنا. لەم کۆڕەدا "هەڤال ئەبووبەکر" پارێزگاری سلێمانی وتارێکی پێشکەش کرد و پێشنیاری کرد کە ڕۆژی کوژرانی قاسم سلێمانی بکرێت بە "ڕۆژی جیهانیی ئاشتی و دیالۆگی گەردوونی". لە پێوەندی لەگەڵ ئەوەدا کە کاربەدەستێکی پایەبەرزی هەرێمی کوردستان داوا دەکات ڕۆژی کوژرانی کەسێکی وەک قاسم سلێمانی بکرێت بە ڕۆژی ئاشتیی جیهانی و لەبەر ئەوەی پێشتریش چەند جاری دیکە و لە زمانی بەرپرسە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەڵوێستی لەو چەشنە بینراون، چەند سەرنجێک دەخەینە ڕوو:

پێش هەموو شتێک جووڵانەوەی سیاسیی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەبوونی پێوەندیی سیاسی، دیپلۆماسی و بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شتێکی ئاسایی دەزانێت و هیچ دژایەتییەکی لەگەڵ ئەو جۆرە پێوەندییانە نییە و نەشبووە. حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەمیشە بە خەمی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بوون و بزووتنەوەی کورد لە ئێران بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی هەرێم باج و تێچووی زۆر و قورسیشی داوە کە ئەمە هەست بە بەرپرسایەتیی سیاسی، نەتەوەیی و مێژوویی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەهەمبەر داهاتوو و چارەنووسی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.

لەلایەکی دیکەشەوە خەڵکی دوو بەشی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێکەڵاوییەکی مێژوویی و پێوەندییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتیی پتەو و دوورودرێژیان لەگەڵ یەکتر هەیە و ئەو پێوەندییە دیرۆکییە لەنێوان هێزە سیاسییەکانی ئەو دوو بەشە لە کوردستانیش هەر بەو شێوەیە بووە.

پێشمەرگە دێرینەکانەکانی هێزە سیاسییەکانی هەردووبەش دەزانن کە لە زۆر کات و بڕگەی مێژوویی و لەپێناو ئامانجی هاوبەشدا کوردوتەنی خوێنیشمان تێکەڵی یەکتر بووە، لە ڕۆژە ناخۆشەکانی مێژووشدا خەڵکی باشوور و ڕۆژهەڵات لەپشتی یەکتری بوون و ئەو هاوپێوەندی و هاوچارەنووسییە لە مێژووی نەتەوایەتیماندا ڕەگاژۆی کردووە.

لە پێوەندی لەگەڵ قاسم سلێمانی و دەورونەخشی ئەو کاربەدەستەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیشدا دەڵێین:

ناوبراو فەرماندەیەکی سەربازیی ڕێژیمی تێرۆریستی ئێران بووە و ئەوە خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانن کە دەبێ لەسەر جێگە و پێگەی ئەو بدوێن و قەزاوەت لەسەر ئاکار و کردەوەکانی بکەن، وەک چۆن ئێمەش ئەو ئیزنە بە خۆمان نادەین قەزاوەت لەسەر کاربەدەستێکی ئێستا و پێشووی عێراق بکەین، بەتایبەت هەرگیز ڕێگەش بە خۆمان نادەین پەسنی هیچ دەسەڵاتدارێک بدەین کە لە یەکێک لە بەشەکانی کوردستاندا دەستی بە خوێنی ڕۆڵەی کورد سوور بووبێت. جیا لەوە کارنامەی قاسم سلێمانی وەک فەرماندەی هێزەکانی قودس کە باڵی سەربازیی ڕێژیم لە دەرەوەی سنوورەکانی ئەم وڵاتەیە، بۆ هەمووان ڕوون و ئاشکرایە. قاسم سلێمانی ڕووی لە هەرکوێ کردبێت، کوشتار، کارەسات، وێرانی و کاولکاریی لەگەڵ خۆی بردووە.

قەیرانە نێوخۆییەکانی سووریە، لوبنان، یەمەن و عێراق و ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئاکامی ڕاستەوخۆی کاریگەری و حوزوور و سیاسەت و کردەوەکانی قاسم سلێمانین. هەروەها هێرشی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات لە نزیک شاری کۆیە لە قووڵایی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ (٨ی سێپتامبری ۲۰۱٨) کە لەودا ١٦ پێشمەرگە و کادری ڕێبەریی حیزبی دێموکرات شەهید بوون، لەگەڵ چەندین جار هەڕەشەی ئەمنییەتی لەسەر بارەگاکانی کۆمەڵە بەهۆی ئەوەی کە ئەو عەمەلیاتە لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران دەکرا، دەبوا قاسم سلێمانی بڕیاری لەسەر دابا و فەرمانی ئەوی لەپشت بوو. هەروەها پێشتریش تێرۆری سەدان تێکۆشەری کوردی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خاکی هەرێمی کوردستاندا بە بڕیاری سپای قودس جێبەجێ کراون کە قاسم سلێمانی فەرماندەی گشتیی ئەو سپایە بوو. لەبیرمان نەچێت کە قاسم سلێمانی هەر بەپێی بەڵگە و داناننانی زۆر مێدیا و دامەزراوە و ئاشکراکردنی حیزبی سیاسی لە عێراق، ڕۆڵی فەرماندەیی و بڕیاردانی لە زۆر جووڵە و ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستانیشدا هەبووە. بۆیە هەرچەشنە پێداهەڵگوتن و ڕێزلێنانێکی کاربەدەستانی باشوور لە قاسم سلێمانی، دەستخۆشانەی هاوزمان و هاونەتەوەکانمانە بۆ ئەو خوێنانەی سلێمانی لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕشتوونی.

قاسم سلێمانی لە لیستی ڕەشی سزاکانی ئامریکا، یەکیەتیی ئورووپا و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بوو. کاتێکیش کە کوژرا لە ئامریکا بە دێموکرات و کۆماریخوازەوە و لە ئورووپاش کەس پرسیار و گومانی نەخستە سەر دروستیی ئەو بڕیارەی کۆشکی سپی کە بۆ لێدان لە ناوبراو دابووی.

ئێمە دەخوازین ئەو جۆرە کۆبوونەوە و لێدوانانەی کاربەدەستانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کار نەکەنە سەر پێوەندیی کوردەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان. بەدڵنیاییەوە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران حیسابی خەڵکی هەرێمی کوردستان و ئەو جۆرە ڕوانگە و بۆچوونانەی ئەو بەشە لە کاربەدەستانی هەرێم و هێندێک لە سیاسییەکانی باشوور لێک جیا دەکاتەوە. بۆیە جارێکی دیکە پێ لەسەر ئەوە دادەگرینەوە: قاسم سلێمانی کاربەدەستێکی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو کە پلەکانی سەرکەوتنی بە جینایەت و کومەڵکوژی لە کوردستانڕا دەست پێ کردبوو و دواتریش سیاسەت و بڕیارەکانی ناوبراو کاریگەریی ڕاستەوخۆی زۆر کارەساتباری لەسەر ژیان و ئەمنییەتی خەڵکی ئێران هەبوو. بۆیە ئەوە خەڵکی ئێرانن کە دەبێ قەزاوەت لەسەر ناوبراو بکەن و هەروەک چۆن بینیمان کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە "شەهری کورد"ی (شهر کرد) پارێزگای "چوارمەحاڵ و بەختیاری" خەڵک پەیکەری قاسم سلێمانیان پاش چەند سەعات لە دانانی لە ناوەندی شاردا ئاگر دا.

لە کۆتاییدا دەبێ بڵێین کە هەرێمی کوردستان هەموو کات ناوەندی بیری نەتەوەیی و نیشتمانی و بەرخۆدان و سەرهەڵدان بووە و ئەم جۆرە ڕێوڕەسم و کۆڕ و کۆبوونەوانە پرسیار لەسەر پرسە گەورەکەی کورد دروست دەکات و لە هەمان کاتیشدا تۆوی ناهۆمێدی لە دڵی خەڵکی کوردستاندا دەچێنێت و خەڵکی کوردستان ئەمە بە جۆرێک بە پشتتێکردن لە ئارمانە نەتەوەییەکانی کورد لێک دەدەنەوە.

بەو هیوایەی کە لە داهاتوودا هەڵوێستی لەو چەشنە دووپات نەبێتەوە و هەست و بیری کوردانی ڕۆژهەڵات چی دیکە بریندار نەکرێت و تەنیا لەو حاڵەتەدایە کە هیچ شتێک ناتوانێت کەلێن بخاتە نێوان پێوەندیی نەتەوایەتیی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

۱۷ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی

میدیا –هه‌ولێر

به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردن و یه‌كخستنی هه‌ڵوێست سه‌باره‌ت به‌ده‌ستووری باشووری كوردستان و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان و یاساو كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێكى گونجاو بۆ دروستكردنی یه‌كڕیزی و كۆده‌نگی له ‌نێوان حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ گرنگانه‌، شه‌ش حزبی كوردستانی له‌ شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌، دوای گفتوگۆ هه‌ر شه‌ش حزب هاوهه‌ڵوێست بوون سه‌باره‌ت به‌م پرسانه‌ و راگه‌ینراوێكی هاوبه‌شیان له‌م باره‌یه‌وه‌ بۆ رای گشتی و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و حزبه‌كان بڵاوكرده‌وه‌:

ده‌قی راگه‌ینراوه‌كه‌:

 

هەڵوێستی هاوبەش بۆ رای گشتی

 

رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 5/1/2022  شەش حزب و لایەنی سیاسیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان لە شاری هەولێر كۆبوونەوە، سەبارەت بە پرسی دەستور و یاسای هەڵبژاردن و كۆمیسۆنی هەڵبژاردنەكان گفتوگۆ كرا و، لەسەر كۆی پرسەكان هاوڕابوون و لەم خاڵانەی خوارەوەدا هەڵوێستی هاوبەش بۆ رای گشتی راگەیەندرا.

1-دەستوور: پرسی دەستوور پرسێكی نیشتمانییە و پێویستە لەم ساڵدا یەكلا بكرێتەوە و ببینە خاوەن دەستووری خۆمان و  ساڵی 2022 بكەینە ساڵی دەستووری كوردستان.

2-هەڵبژاردن: جەخت دەكەینەوە لەسەر ئەوەی پێویستە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت.

3-یاسای هەڵبژاردن: یاسای هەڵبژاردن یاسایەكی گونجاوە بۆ واقیعی كوردستان و پێویستە وەك خۆی بمێنێتەوە و دەستكاری نەكرێت.

4-كۆمیسۆنی هەڵبژاردن: پێویستە كۆمیسۆنی هەڵبژاردن لە كەسانی یاسایی و تەكنۆکرات پێكبێت و سەربەخۆو پیشەییانە كارەكانی خۆی رایی بكات و سەرپەرشتی پرۆسەی هەڵبژاردن بكات.

 

1- بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان

2- حزبی زحمەتكێشانی كوردستان

3- حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان

4- یەكێتی نەتەوەيی دیموكراتی كوردستان YNDK

5- پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان

6- حزبی شیوعی كوردستان

 

5/1/2022

هەولێر- كوردستان

میدیا - هەولێر :
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 4 / 1 / 2022، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى حزبى رزگارى کوردستان كردو، باسیان لە بارودۆخی سیاسی كوردستان و پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK) لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە شاندێکى حزبى رزگارى کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (رێکار ئەحمەد سکرتێرى گشتى هۆگر محەمەد ئەندامی مەکتەبی پێوەندییەکانى حزب)، لەدیدارەكەدا باسیان لە بارودۆخی سیاسی كوردستان و دوا ئەگەرو پێشهاتەكان كردو، جەختیانكردەوە سەر یەکڕیزى و یەکدەنگى نێوان لایەنە سیاسییەکانى کوردستان و، هەردوولا بۆچوونیان وابوو کەوا پێویستە چارەسەرکردنى کێشەو گرفتە سیاسییەکانى کوردستان لەسەر بنەماى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن بێت، لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندی برایانەى نێوان YNDK و حزبى رزگارى کوردستان كراو جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

میدیا - هەولێر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK ، سه‌ردانی پارتی گه‌لی توركمان له‌شاری هه‌ولێر ده‌كات، له‌دانیشتنه‌كی برایانه‌دا وێڕای پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی گه‌لی توركمان، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رێكەوتی 27/12/2021، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه‌پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی  و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و محه‌مه‌د تاهیر ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی پارتی گه‌لی توركمانیان له‌ شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( عرفان كه‌ركوكلی سه‌رۆكی پارت و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی گه‌لی توركمان) پێشوازیكران.

 شاندی YNDKپیرۆزبایی (34) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی گه‌لی توركمانی لێكردن و له‌به‌رامبه‌ردا عرفان كه‌ركوكلی سوپاس په‌یامی پیرۆزبایی و سه‌ردانییه‌كه‌ی(YNDK)ی كرد، هه‌روه‌ها له‌دانیشتنه‌كه‌ باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گوتاری سیاسی تەواوی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بە یەكگرتوویی رووبەڕووی ئەو هەڕەشە گەورانەی سەر كوردستان ببینەوه‌، لەپێناو پاراستنی گه‌لی كوردستان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌.  

لەدوا تەوەری دانیشتنه‌كه‌ باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.

میدیا- هەولێر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان  YNDK، سه‌ردانی مەكتەبی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر ده‌كات، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە  كرا.

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ  دووشه‌ممه‌‌ رێكەوتی 27/12/2021، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه‌ پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( د.شاخه‌وان خالید ئه‌ندامی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل سلێمان كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و محه‌مه‌د تاهیر ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی مەكتەبی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیان له‌ شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان( گۆران جه‌لال و  بێكه‌س قادر و دلزار عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و حه‌مه‌ڕه‌ش ئه‌حمه‌د و هه‌ندرێن شێخ راغب ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتی و هاوڕێ جه‌عفه‌ر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان) پێشوازیكران.

له‌دانیشتنه‌كه‌ شاندی YNDKپیرۆزبایی ساڵیادی لێكردن و هه‌روه‌ها باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە  و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و كوردستان و پرسی قه‌یرانه‌كان و میكانیزمی ده‌ربازبوون  كرا ، بۆ دەرچوون لەم تەنگژانە جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی لایەنە سیاسییەكانى كوردستان وهاوهه‌ڵوێستبوون بۆ پرسه‌ نیشتمانی و كوردستانییه‌كان و ده‌ستوور و ناوچه‌داگیركراوه‌كانی باشووری كوردستان و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستان و چاككردنی باروگوزه‌رانی هاووڵاتییان و مووچه‌خۆرانی كوردستان هاوڕابوون.

له‌ دوا ته‌وه‌ری دانیشتنه‌كه‌ جه‌ختكرایه‌ سه‌رتوندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندی برایانه‌ی نێوان هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌ل و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.  

میدیا- هه‌ولێر

 پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 26-12-2021 شاندێکی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه‌پێكهاتبوو له‌هه‌ڤه‌ڵان(د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی) به‌شداری رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی پێنجه‌می پارتی چاكسازی توركمان له‌هۆڵی هۆتێل ڤان رۆیاڵ له‌شاری هه‌ولێر كرد.  

   کۆنگره‌ی پێنجه‌می پارتی چاكسازی توركمان له‌ژێر دروشمی" به‌هێزكردنی پێكه‌وه‌ ژیان" كاره‌كانی له‌هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كات، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ شاندیYNDK په‌یامی پیرۆزباییان پێشكه‌ش كردن و له‌به‌رامبه‌ردا عبدالقادر بازرگان سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان و مونا قه‌هوه‌جی جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان سوپاسی په‌یام و ئاماده‌بوونی شاندی(YNDK)یان له‌كۆنگره‌كه‌یان كرد، كه‌ تیایدا نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و كونسلخانه‌ و پارت و لایه‌نه‌كان و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی له ‌ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه‌ به‌شداربوون و په‌یامی به‌خێرهاتن و بروسكه‌ی پیرۆزبایی لایه‌نه‌كان خوێندرایه‌وه‌ و ‌كۆمه‌ڵێك چالاكی هونه‌ری به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرا