میدیا –هه‌ولێر
به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردن و یه‌كخستنی هه‌ڵوێست سه‌باره‌ت به‌ده‌ستووری باشووری كوردستان و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان و یاسا‌و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێكى گونجاو بۆ دروستكردنی یه‌كڕیزی و كۆده‌نگی له نێوان حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان سه‌باره‌ت به‌م پرسه گرنگانه، شه‌ش حزبی كوردستانی له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه، دوای گفتوگۆ هه‌ر شه‌ش حزب هاوهه‌ڵوێست بوون سه‌باره‌ت به‌م پرسانه و راگه‌ینراوێكی هاوبه‌شیان له‌م باره‌یه‌وه بۆ رای گشتی و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و حزبه‌كان بڵاوكرده‌وه:
ده‌قی راگه‌ینراوه‌كه:
هەڵوێستی هاوبەش بۆ رای گشتی
رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 5/1/2022 شەش حزب و لایەنی سیاسیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان لە شاری هەولێر كۆبوونەوە، سەبارەت بە پرسی دەستور و یاسای هەڵبژاردن و كۆمیسۆنی هەڵبژاردنەكان گفتوگۆ كرا و، لەسەر كۆی پرسەكان هاوڕابوون و لەم خاڵانەی خوارەوەدا هەڵوێستی هاوبەش بۆ رای گشتی راگەیەندرا.
1-دەستوور: پرسی دەستوور پرسێكی نیشتمانییە و پێویستە لەم ساڵدا یەكلا بكرێتەوە و ببینە خاوەن دەستووری خۆمان و ساڵی 2022 بكەینە ساڵی دەستووری كوردستان.
2-هەڵبژاردن: جەخت دەكەینەوە لەسەر ئەوەی پێویستە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت.
3-یاسای هەڵبژاردن: یاسای هەڵبژاردن یاسایەكی گونجاوە بۆ واقیعی كوردستان و پێویستە وەك خۆی بمێنێتەوە و دەستكاری نەكرێت.
4-كۆمیسۆنی هەڵبژاردن: پێویستە كۆمیسۆنی هەڵبژاردن لە كەسانی یاسایی و تەكنۆکرات پێكبێت و سەربەخۆو پیشەییانە كارەكانی خۆی رایی بكات و سەرپەرشتی پرۆسەی هەڵبژاردن بكات.
1- بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان
2- حزبی زحمەتكێشانی كوردستان
3- حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
4- یەكێتی نەتەوەيی دیموكراتی كوردستان YNDK
5- پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان
6- حزبی شیوعی كوردستان
5/1/2022
هەولێر- كوردستان