سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى حزبى رزگارى کوردستان دەکات

كانون2/يناير 05, 2022
میدیا - هەولێر :
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 4 / 1 / 2022، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى حزبى رزگارى کوردستان كردو، باسیان لە بارودۆخی سیاسی كوردستان و پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK) لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە شاندێکى حزبى رزگارى کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (رێکار ئەحمەد سکرتێرى گشتى هۆگر محەمەد ئەندامی مەکتەبی پێوەندییەکانى حزب)، لەدیدارەكەدا باسیان لە بارودۆخی سیاسی كوردستان و دوا ئەگەرو پێشهاتەكان كردو، جەختیانكردەوە سەر یەکڕیزى و یەکدەنگى نێوان لایەنە سیاسییەکانى کوردستان و، هەردوولا بۆچوونیان وابوو کەوا پێویستە چارەسەرکردنى کێشەو گرفتە سیاسییەکانى کوردستان لەسەر بنەماى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن بێت، لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندی برایانەى نێوان YNDK و حزبى رزگارى کوردستان كراو جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.