yndk

yndk

هونەرمەندان زۆ جار لە كاتی چاو پێكەوتنەكانیان بەدەر لە كاری هونەری نایەنەوێت تیشك بخرێتە سەر ژیانی تایبەتیەنەوە، بەڵام لەم كاتەدا هەندێك لە هونەرمەندا تایبەت لە ڕێگەی ڕۆژنامەی هەولێرەوە باس لە حەز و ئارەزووە تایبەتەكانی خۆیان دەكەن.

خانمە هونەرمەند "دڵنیا ڕەزازی" زۆر حەزی لە سەیركردنی فیلم و كتێبخوێندنەوەیە و وەرزشكردنیش بووەتە بەشێك لە ژیانی.
ئاوازدانەر "هەڵكەوت زاهیر" یاریزانێكی باشی تێنسی سەر زەویە و دەڵێت: گۆرانیبێژ "ناسلی" بە یەكێك لە ڕكابەرە بەهێزەكانی خۆم دەزانم لەم یاریەدا، هەروەها زۆر هۆگری خوێندنەوەی كتێبە ئاینیەكانە و مادە كحوولیەكانیش ناخواتەوە
"پەرواس حوسێن" زۆر شارەزایەكی باشی لە ئەسپسواری هەیە و دەیشڵێت: لە داهاتوودا بەردەوام دەبم لەسەر یاریی ئەسپسواری.
دینا: حەفتەی 3 جار بۆ سەیركردنی فیلم ڕوو لە سینەماكان دەكا و حەزیشی لە كۆكردنەوەی كەلوپەلی كلاسیكە.
"گۆران ساڵح" حەزی لە بەخێوكردنی باڵندەی ماڵییە، مریشك و كەڵەشێر و كۆتر و بولبوول، بەڵام تاوەكو ئێستا بەهۆی نەبوونی شوێنێكی تایبەت لە ماڵەكەیدا هیچ كام لەم باڵندانەی نیە، هاوكات ئارەزووی لێخوڕێنی ئۆتۆمبێلە خێر او تایبەتەكانی نمایشكردنی هەیە و سەیری زۆربەی یاریە دووگۆڵیەكانیش دەكات.

 

سه‌رچاوه‌: مالپه‌ری هه‌ولێر: كارۆخ مەلائەسعەد - هه‌ولێر

ئه‌ڤرۆ نيوز:

رێژه‌یه‌كا مه‌زن یا روونێ‌ نه‌تێركه‌ر د ناڤ گووزێ‌ دا هه‌یه‌ و ژێده‌ره‌كێ‌ باشه‌ بۆ پرۆتینی، ب شێوه‌یه‌كێ‌ گشتی وزه‌یه‌كا باش د ناڤ گووزێ‌ دا هه‌یه‌ و روونێ‌ وێ‌ گه‌له‌ك یێ‌ ساخله‌مه‌ و بۆ ساخله‌میا ژنان ئه‌ڤ مفایه‌ تێدا هه‌نه‌:

ئێك: سیسته‌مێ‌ به‌رگرییا له‌ش ب هێز دئێخیت و یا هاریكاره‌ بۆ پاراستنا له‌ش ژ تووشبوونا نه‌خۆشیان.

دو: گووز دبیته‌ ئه‌گه‌ر بۆ كێمكرنا سه‌نگی هه‌كه‌ به‌ری نانخوارنێ‌ چه‌ند كتان بخۆی و وه‌دكه‌ت تو هه‌ست ب تێربوونێ‌ بكه‌ی.

سێ‌: كارتێكرن ل سه‌ر سیسته‌مێ‌ نڤستنێ‌ هه‌یه‌ و نڤستنا مرۆڤی رێكدئێخیت.

چار: گووز ده‌رمانه‌كێ‌ باشه‌ بۆ نه‌هێلانا خه‌مۆكیێ‌ و مرۆڤی ئارام دكه‌ت.

پێنج: یا هاریكاره‌ بۆ پاراستنا دلی و ژ جه‌لتێ‌ دپارێزیت.

شه‌ش: یا هاریكاره‌ بۆ كێمكرنا كولیسترۆلی.

حه‌فت: یا هاریكاره‌ بۆ زێده‌كرنا شیانێن سیكسی.

هه‌شت: یا هاریكاره‌ بۆ كێمكرنا ده‌لیڤا تووشبوونێ‌ ب نه‌خۆشیێن په‌نجه‌شێرێ‌.

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى ئه‌ڤرۆ پێنجشه‌مبى 5/12/2019 ل دۆر شه‌هيدكرنا سێ پێشمه‌رگه‌يان د هێرشه‌كا تيرۆرستێن داعشێ دا ل نێزيك خانه‌قين، په‌يامه‌ك به‌لاڤكر.

سه‌رۆك بارزانى د په‌ياما خوه‌دا گۆت” ل شه‌ڤا بۆرى، ژ ئه‌گه‌رێ هێرشا تيرۆرستان ل سه‌ر پێشمه‌رگه‌ى ل ده‌وروبه‌رێن خانه‌قينێ، مخابن 3 پێشمه‌رگه‌ شه‌هيد بوون، سه‌ره‌خوه‌شيا خوه‌ ئاراسته‌ى كه‌سوكارێن شه‌هيدان دكه‌ين و هێڤيا سلامه‌تيا بله‌ز بۆ برينداران دخوازين”.

سه‌رۆك بارزانى گۆت ژى” هێرشێن ڤێ دووماهيێ يێن تيرۆرستان دياردكه‌ن كو تيرۆرستان يا خوه‌ رێكخستى و گه‌فه‌كا جدى نه‌ بۆ سه‌قامگيريا هه‌موو ده‌ڤه‌رێ”.

ئه‌ڤرۆ نیوز

پەلاماری داعش بۆ سەر لیوایەكی پێشمەرگەی كوردستان لە خانەقین، دوابەدوای زنجیرەیەك كردەوەی تیرۆریستیی یەك لە دوایەكی ئەم چەند مانگەی رابردوو لە ناوچەكانی دەوروبەری كەركووك و گەرمیان، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە كە داعش كۆتایی نەهاتووە و هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر ئارامی و ئاساییش، شەڕی لەنێوبردنی ئەو دوژمنە سەرسەختەی مرۆڤایەتی هێشتا درێژەی هەیە.

ئێمە لە كاتێكدا سڵاو و دروود بۆ گیانی پاكی ئەو شەهیدە نەمرانە دەنێرین كە لە تێكشكاندنی پەلامارەكەی داعشدا گیانیان سپارد و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكانمان دەخوازین و دەستخۆشی لە پێشمەرگە قارەمانەكانمان دەكەین، هاووڵاتیانی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە هێزی پێشمەرگە و هێزە چەكدارەكانی دیكەی كوردستان وەك هەمیشە لە ئامادەباشیدان بۆ بەرپەرچدانەوە و تێكشكاندنی هەر جووڵەیەكی تیرۆریستان و پاراستنی خەڵك و خاكی كوردستان لە هەر مەترسییەك.

جارێكی دیكەش جه‌خت لەوه‌ دەكەینەوە كە داعش هێشتا هەرەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و جیهان، دڵنیاین ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییە خەریكی خۆڕێكخستنەوە و قۆستنەوەی بارودۆخەكەن بۆ فروانكردنی كارە تیرۆریستییەكانیان، بۆیەش پێویستە هاوپەیمانیی دژە داعش بە هەمان گوڕ و تینی جارانه‌وه‌ بەردەوام بێت و رێگە نەدرێت تیرۆریستان بارودۆخی نالەباری عێراق و ناوچەكە بقۆزنەوە، هەوڵەكانیش چڕ بكرێنەوە بۆ هەرچی زووتر كۆتاییهێنان بە هەلومەرجی شێواوی عێراق و گێڕانەوەی سەقامگیری.

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان

٥/١٢/٢٠١٩

میدیا _ هەولێر :

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ ٥ / ١٢ / ٢٠١٩، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی شاندى باڵاى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان KNK كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و یەکێتى نەتەوەیى و یەکڕیزى گەلى کوردستان كرد.

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان (قه‌هار تاهير سه‌عيد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانەکەلى كارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان و جەلال سمایل ئەندامى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK) پێشوازیكرد لە شاندى باڵاى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان KNK کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (ئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆکى KNK و د. شەهلا حەفید جێگرى هاوسەرۆک و زەینەب مستەفا و فریاد هیرانى و فەرهاد دۆسکى ئەندامانى کۆنسەى رێڤەبەرى KNK)، لەدیدارەكەدا سکرتێرى گشتیى YNDK بەبۆنەى بەستن و سەرکەوتنى کۆنگرەو هەڵبژاردنى هاوسەرۆکان و دەستەى رێڤەبەرى نوێى KNK پیرۆزبایى لێکردن و هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن و، ئاماژەى بە کارو خەباتى KNK کرد بۆ یەکێتى نەتەوەیى و یەکڕیزى گەلى کوردستان، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی هەر چوار بەشى كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا, هەر لە دیدارەكەدا هاوسەرۆکى KNK سوپاس و پێزانینی خۆیانی بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند سەبارەت بە هەڵوێستەكانی YNDK کرد لە بەپرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەكاندا. لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

میدیا - هەولێر:   

پێشنیوەرۆى ئەمڕۆ ٥ - ١٢ - ٢٠١٩، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی حزبى زەحمەتکێشانى كوردستان-ی كردو لە دیداریكدا لەگەڵ سکرتێرى گشتى و سەرکردایەتى حزب پیرۆزبایى سەرکەوتنى کۆنگرەیان لیکردن و باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكەو پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (قەهار تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانەكەلی كارگێڕی مەكتەبی ناوەندی پێوەندییەكان و جەلال سمیل ئەندامى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK), سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسى حزبى زەحمەتکێشانى كوردستان-یان لە شاری هەولێر كردو, بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان(بەڵێن عەبدوڵڵا سکرتێرى گشتى و سەعد خالید جێگرى سکرتێرى گشتى و هیوا سەید سەلیم و بێکەس قادر ئەندامانى مەکتەبى سیاسیى حزب) پێشوازیكران, لەدیدارەكەدا سکرتێرى گشتیى YNDK بەبۆنەى بەستن و سەرکەوتنى کۆنگرەو هەڵبژاردنى سکرتێرى گشتی و سەرکردایەتى نوێى حزبى زەحمەتکێشانەوە پیرۆزبایى لێکردن و هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن و، ئاماژەى بە رۆڵ و پێگەى حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان کرد لە بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستاندا، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا, هەر لە دیدارەكەدا سکرتێرى گشتیى حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆیانی بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بۆ ئەم سەردان و بەسەرکردنەوەیە و، ئاماژەى بە هەڵوێستەكانی YNDK کرد سەبارەت بەپرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەكان. لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

میدیا _ هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٣ / ١٢ / ٢٠١٩، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو میرانى ئەنوەر بەگى بێتواتە كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی کۆمەڵایەتیى كوردستان و رۆڵى هۆزەکان لە یەکڕیزى گەلى کوردستان كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان (قه‌هار تاهير سه‌عيد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانەکەلى كارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان و جەلال سمایل ئەندامى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK) پێشوازیكرد لە شاندى بەڕێزان بنەماڵەى خوالێخۆشبوو میرانى ئەنوەر بەگى بێتواتە کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (کاک نەوزاد ئەنوەر بەگ و کاک سەرهەد ئەنوەر بەگ و چەند کەسایەتییەکى بێتواتە)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى کۆمەڵایەتى کوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو کرد و، جەختیانكردەوە سەر رۆڵى هۆزو پێکهاتەکانى کوردستان لە یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان بە تەواوى پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینییەکان و لایەنە سیاسییەکان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

میدیا _ هەولێر:
ئێوارەى ئه‌مڕۆ ١ - ١٢ - ٢٠١٩، سكرتێری گشتیی YNDK لە هوتێل رۆتانا لە شارى هەولێر، ئامادەی رێوڕەسمی رۆژر جیهانی هاوكاری گەلی فەلەستین بوو و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتری بۆ دۆزی رەوای گەلی فەلەستین خواست.
ئێوارەى ئه‌مڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان ( قه‌هار تاهير سه‌عيد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانەکەلى كارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK) لە هوتێل رۆتانا لە شارى هەولێر، ئامادەی رێوڕەسمی رۆژر جیهانی هاوكاری گەلی فەلەستین بوو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان باڵیۆز نەزمی حەزوری كۆنسڵی گشتی فەلەستین لە کوردستان و كارمەندانی كۆنسڵخانەوە پێشوازی كران، لە سەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK بەبۆنەی رۆژی جیهانی هاوكاری گەلی فەلەستین پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە بەڕێزان كۆنسڵی گشتیی و ستافی كۆنسڵخانە راگەیاندو هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتری بۆ دۆزی رەوای گەلی فەلەستین خواست، لەبەرامبەردا كۆنسڵی گشتیی فەلەستین خۆشحاڵی خۆیانی بۆ ئەو سەردانە ده‌ربڕی و سوپاسی هەڵوێستەكانی سكرتێری گشتی و سەركردایەتی YNDK ی كرد بەرامبەر پرسی رەوای گەلی فەلەستین و هیوای خواست كه‌وا هه‌ردوو گه‌لی فه‌له‌ستین و كوردستان به‌ مافه‌ ره‌واكانی خۆیان بگه‌ن.

سەرۆك بارزانی لەبارەی بارودۆخی هەنووكەیی عێراق له‌ په‌یامێكیدا رایگه‌یاند: لە هەر گۆڕانكارییەكیدا پێویستە مافی هەموو پێكهاتەكان ڕەچاو بكرێت و، هەر گۆڕانێك دەبێ بەپێی میكانیزمە دەستوورییەكان بێت، هەروەها ئامانج لێی چەسپاندنی ئاساییش و سەقامگیری و باڵادەستیی یاسا بێت .

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بایەخەوە بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنەكانی ئەم دوایە دەكەین و پێشوازی لە هەر هەنگاوێكیش دەكەین كە كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی قەیرانەكە هەبێت و ڕێگە لە ڕووخان و فەوزا یان گەڕانەوە بۆ سەردەمی دیكتاتۆرییەتی شووم بگرێت.

لە هەر گۆڕانكارییەكیشدا پێویستە مافی هەموو پێكهاتەكان ڕەچاو بكرێت و، هەر گۆڕانێك دەبێ بەپێی میكانیزمە دەستوورییەكان بێت. هەروەها ئامانج لێی چەسپاندنی ئاساییش و سەقامگیری و باڵادەستیی یاسا بێت و داواكارییە ڕەواكانی جەماوەری بەشخوراویش بەدی بهێنێت.

هەر لێرەدا ئیدانەی توندوتیژییە بەردەوامەكان و كوشتنی خەڵكی بێگوناح دەكەین و، سەرەخۆشیش لە كەسوكاری شەهیدان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین.

مسعود بارزانی

30ـی 11ـی 2019

 

خانمە گۆرانیبێژ و فاسیۆنی ناسراوی کورد، هێلی لەڤ وەڵامی ئەوانە دەداتەوە کە ئازاریان داوە، باس لەوە دەکات بەهێزەکان دەگەن بە لوتکە.

هێلی لەڤ لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی ورژێنەردا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، دەڵێت"  پشتدەکەمە ئەو شتانەی کە بۆم گرنگ نەماون، ئەو دەمەی کە چەقۆیان لە پشتم داوە، وازیان لیدەهێنم، بەڵام لە بیریان ناکەم، تەنها بەهێزەکانە کە دەگەنە لوتکە". بەبێ ئەوەی ئاشکرای بکات کە هونەرمەند مەبەستی کێیە. 

هێلین عه‌بدولڵا" ناسراو بە 'هێلی له‌ڤ" له‌ساڵی 1988 له‌دایكبووه‌، زیاتر به‌زمانی ئینگلیزی گۆرانی ده‌ڵێت و تا ئێستا خاوەنی دوو ڤیدیۆ کلیپە، کە یەکێکیانی بۆ کوردستان و پێشمەرگە و جەنگی دژی داعش وتووە.

سه‌رچاوه‌: مالپه‌ری سپی میدیا