yndk

yndk

 

   - جەماوەرى وڵاتپارێزو خۆڕاگرى کوردستان  ...

 -  هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان  ...

 -  بنەماڵەو کەس و کارى سەربەرزى شەهیدانى کوردستان ...

 زۆر بەداخەوە دوێنێ یەکشەممە؛ رێکەوتى 20 / 11 / 2022 رژێمى داگیرکەرو تیرۆریستى تورکیا جارێکى دیکە بە فڕۆکەو موشەکى دوورهاوێژ هێرشیکردەوە سەر باشوورو رۆژئاواى کوردستان و، بەرەبەیانى ئەمڕۆش دووشەممە؛ رێکەوتى 21 / 11 / 2022 جارێکى دیکە بنکەو بارەگاکانى حیزبە کوردستانییەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان لە باشوورى كوردستان کەوتنەوە بەر پەلاماری تیرۆریستیانەى رژێمى داگیرکەرى ئێران و، بنکەو بارەگاکانى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران لە کۆیە و بارەگاى كۆمەڵەی شۆڕشگێڕیی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە زڕگوێزو کەمپى پەنابەرانى رۆژهەڵات لە جێژنیکان کرانە ئامانج و موشەکباران کران، لە ئەنجامى ئەو هێرشە تیرۆریستییانەى هەردوو رژێمى داگیرکەرى ئێران و تورکیا چەند شەڕڤان و پیشمەرگەیەک و چەند هاوڵاتییەکى سڤیل شەهیدو بریندار بوون، ئەو هێرش و دەستدرێژییانەى تورکیا و ئێران بۆ سەر رۆژئاواو باشوورى کوردستان پیلانێکى گڵاوى هەرێمییە دژ گەلەکەمان و  تاوانێکە دژ بە تەواوى گەلى کوردستان و مرۆڤایەتی، زۆر بە توندى ئیدانەو مەحکوومى ئەو هێرش و کردەوە تیرۆریستییانەى هەردوو رژێمى داگیرکەرو مرۆڤکوژ (تورکیا و ئێران) دەکەین و رەتیدەکەینەوە، دوژمنان و داگیرکەران دەبێ باش بزانن کەوا کوردستان وەک هەمیشە بە خۆڕاگرى دەمێنێتەوەو چۆک بۆ خواستەکانیان دانادات، ئەو کارە تیرۆریستییانەیان کوردستان رووگەش و ئەوانیش رووڕەش دەکات.

 بە ئامانج گرتنى باشوور و رۆژئاواى کوردستان لەلایەن داگیرکەرانەوە لەم کاتە ناسکەدا، کە تەواوى ناوچەکەو جیهانیش لە رەوشێکى ئاڵۆزدان، هەوڵێکە بۆ زیاتر ئاڵۆزکردنى رەوشى سیاسيى کوردستان و ناوچەکە، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان ئەو هێرش و پەلامارانەى ریسواو شەرمەزار بکەین و، داوا لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بکەین سەبارەت بەو هێرشە تیرۆریستییانەى تورکیا و ئێران هەڵوێست وەربگرن و بێدەنگ نەمێنن، بێدەنگى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لە ئاست ئەم هێرشانەدا کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دەخاتە ژێر پرسیارەوە! بێدەنگیان بەرامبەر ئەو هێرشانە ئەوە دەردەخات کە ئەوانیش هاوبەشى ئەو هێرش و تاوانانەن کە بەرامبەر گەلى کوردستان ئەنجامدەدرێن.

 سەبارەت بەم هێرشانە حکومەتى عێراق زۆر بێ هەڵوێستە، ئەمەش بەڵگەى ئەوەیە کەوا عێراقیش بە شێوەیەک لە شێوەکان بەشدارە لەو پیلانە هەرێمییەى دژ بە گەلى کوردستان بەڕێوەدەچێت، بۆیە ئەگەر حکومەتى عێراق لەو پیلانەدا بەشدار نیە پێویستە چیتر بێدەنگ نەمێنێت کەوا رۆژانە خاک و ئاسمان و ئاوى عێراق پێشێل دەکرێت، ئەمەش وایکردووە عێراق هیچ سەروەرییەکى نەمێنێت و ببێتە وڵاتێکى بێ سەروەرى، لەسەر ئێمەى هێزە کوردستانییەکانیش پێویستە کەوا لەسەر ئاستى کوردستانى مەزن کار بۆ یەکدەنگى و یەکڕیزى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان بکەین و هاوکارو پشتیوانى یەکدى بین، یەکڕیزى و یەکدەنگیمان دەبێتە باشترین وەڵام بۆ دوژمنان و داگیرکەرانى تیرۆریست و ناحەزانى کوردستان، لێرەوە پرسەو سەرەخۆشى گەرمى خۆمان ئاستەى بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدەکانى ئەو هێرش و پەلامارانە دەکەین و خۆمان بە هاوخەمیان دەزانین و، لەهەمان کاتدا هیواى زووچاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.

 - سەرکەوێ خواستى رەواى گەلى کوردستان

-  سەرشۆڕى و رووڕەشى بۆ تیرۆریستان و دوژمنانى کوردستان.

-  نەمرى و سەربەرزى بۆ شەهیدانى کوردستان.

 

غەفوور مەخموورى

سکرتێرى گشتیى

یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان  YNDK

21 / 11 / 2022

میدیا - هەولێر:
سەرۆک مەسعود بارزانى رێبەرى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان، لە وەڵامى پەیامى پیرۆزبایى سکرتێرى گشتیى YNDK بەبۆنەی سەرکەوتنى کۆنگرەى (14)ى پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵبژاردنەوەى جەنابیان بۆ سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، سوپاسنامەیەکى ئاراستەى غەفوور مەخمورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK کردووە، ئەمەش دەقى سوپاسنامەکەیە :
بەناوى خوداى بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان
سڵاوێکى گەرم ...
بەپێزانینێکى زۆرەوە نامەى پیرۆزبایى بەڕێزتان بە دەستمان گەیشت کە بە بۆنەى کۆتاییهاتن و سەرکەوتنى کۆنگرەى چواردەهەمى پارتی دیموكراتی كوردستان ئاراستەى ئێمەتان کردبوو، زۆر سوپاستان دەکەم. هیوادارین لە قۆناغى داهاتوودائازادى و دیموکراسى و دادپەروەرى وپێکەوەژیان لە کوردستان گەشەى زیاتر بستێنن و بە هیمەتى هەموو لایەک وڵاتەکەمان بەهێزترو سەقامگیرتر بێت.
لەگەڵ رێزماندا.
مسعود بارزانى
9ى تشرینى دووەمى 2022
خزمان و کەس و کارى ئازیزى ماڵباتی (شێخ عەبدولڕەحمانی باباشێخی سێری)
خزمان و کەس و کارى ئازیزى ماڵباتی (قادری عەزیزئاغای شیوەکەڵ)
بە خەم و پەژارەیەکى زۆرەوە هەواڵى کارەساتى جەرگبڕى گەڕەکى کازیوەى شارى سلێمانى خۆشەویستمان پێگەیشت، کە بووە هۆى گیان لەدەستدانى 15 کەس لە هەردوو خانەوادەى ئێوەى بەڕێز، ئەم کارەساتە لە ناخەوە هەموو لایەکمانى هەژاندو هەموومانى خەمبارو دڵتەنگ کرد، پرسەو سەرەخۆشى گەرمى خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین، لەهەمان کاتدا هیواى زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین و، لە یەزدانى مەزن دەپاڕێینەوە هێمنى و ئارامى و دڵنەوایى بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.
براتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
18 / 11 / 2022

  ميديا - اربيل:

 وجّه غفور مخموري السكرتير العام للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK باسمه وباسم المكتب السياسي واللجنة القيادية للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK برقية تعزية الى عائلة الفقيد شيخ مشايخ شمر (الشيخ حميدي دهام الهادي الجربا)، وفيما يأتي نص البرقية:

 

  عائلة الفقيد شيخ مشايخ شمر (الشيخ حميدي دهام الهادي الجربا) الأكارم

  عموم آل الجربا وعشیرە شمر الكرام

 

  تحية اخوية وبعد ...

 ببالغ الحزن والأسى تلقينا نبأ وفاة رجل السلام الفقيد شيخ مشايخ شمر (الشيخ حميدي دهام الهادي الجربا) وهو رمز الشخصية الوطنية المناضلة من اجل قضية شعبه ووطنه، ومن خلال علاقاتنا الأخویة به، مثالاً للوطني المناضل، والأخ الحنون، والانسان المثالي، رحيل الفقيد خسارة كبيرة للأمە العربیە وعموم شعب كوردستان، وخاصة في هذه الظروف الحساسة والصعبة، نظرا لدوره الكبير في إحلال السلم وترسيخ التعايش وقبول الآخر ونشر روح التسامح في المنطقة، وتحقيق وحدة الصف بين مكونات شعب غربي كوردستان وسوریا، سيبقى الفقيد خالدا في ضمير الأمة الكوردية، ونتمنى أن تتحقق أمانيه في ترسیخ  التسامح والسلم والأمان.

  باسمي وباسم المكتب السياسي واللجنة القيادية للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK، نقدم لكم احر تعازينا القلبية، نعزيكم بمصابكم الجلل كما ونعزي جميع العائلة الكريمة وعموم آل الجربا وعشیرە شمر الكرام ونشارككم ألمكم وحزنكم، نبتهل الى الله العظيم ان يتغمده برحمته ويجعل مثواه الجنة وأن يلهمكم الصبر والسلوان.

 

اخوكم المخلص

غفور مخموري

السكرتير العام

للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK

 10 / 11 / 2022

میدیا - هەولێر:
 غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، لە پەیامێکیدا بۆ بەڕێز مەسرور بارزانی جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى كوردستان، بەبۆنەی سەرکەوتنى کۆنگرەى (14)ى پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵبژاردنى بەڕێزیان بۆ  جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان ، وێڕاى پیرۆزبایى و هیواى تەمەن درێژى و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :

برای بەڕێزمان جەنابی کاک مەسرور بارزانی جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى كوردستان

   سڵاوێكی برایانەی گەرم ...
  بەناوی خۆمان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی سەرکەوتنى کۆنگرەى (14)ى پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵبژاردنى جەنابتان بۆ جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان دەكەین و هیوای تەمەن درێژى و بەردەوامی و پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
   بێگومان هەڵبژاردنى جەنابتان بۆ جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان گوڕو تینێکى زیاتر بە کارو خەباتى پارتى دیمنوکراتى کوردستان دەبەخشێت، تواناو لێهاتوویى جەنابتان لەم قۆناغەى خەباتى گەلى کوردستاندا دەبێتە فاکتەرێکى گرنگ بۆ پاراستن و پێشڤەبردنى ئەزموونى باشوورى کوردستان.
  هیوای تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باش بۆ جەنابتان و پێشڤەچون و سەرکەوتنى زیاتر بۆ پارتى دیموکراتى کوردستان دەخوازین و، جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی هاوخەباتى و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان ... لەگەڵ رێزو خۆشەویستى دووبارەماندا .
هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.

براى دڵسۆزتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK   
6 / 11 / 2022

میدیا - هەولێر:
 غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، لە پەیامێکیدا بۆ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى كوردستان، بەبۆنەی سەرکەوتنى کۆنگرەى (14)ى پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵبژاردنەوەى بەڕێزیان بۆ جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان ، وێڕاى پیرۆزبایى و هیواى تەمەن درێژى و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :

برای بەڕێزمان جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى كوردستان

   سڵاوێكی برایانەی گەرم ...
  بەناوی خۆمان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی سەرکەوتنى کۆنگرەى (14)ى پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵبژاردنەوەى بەڕێزتان بۆ جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان دەكەین و هیوای تەمەن درێژى و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
   هەڵبژاردنەوەى بەڕێزتان بۆ جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان پێویستییەکى ئەم قۆناغەى خەباتى گەلى کوردستانە، هیوادارین کەوا تێبکۆشن لەپێناو یەکڕیزى نێوان لایەنە سیاسییەکان و رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى و ناوماڵى کوردستان، ئەمەش دەبێتە فاکتەرێکى بەهێز بۆ پاراستنى ئەزموون و دەستکەوتەکانى باشوورى کوردستان.
  دووبارە هیوای تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باش بۆ بەڕێزتان و پێشڤەچون و سەرکەوتنى زیاتر بۆ پارتى دیموکراتى کوردستان دەخوازین و، جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی هاوخەباتى و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان ... لەگەڵ رێزو خۆشەویستى دووبارەماندا .
هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.

براى دڵسۆزتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK   
6 / 11 / 2022

میدیا - هەولێر:
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، لە پەیامێکیدا بۆ بەڕێز سەرۆک مەسعود بارزانى رێبەرى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان، بەبۆنەی سەرکەوتنى کۆنگرەى (14)ى پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵبژاردنەوەى جەنابیان بۆ سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان ، وێڕاى پیرۆزبایى و هیواى تەمەن درێژى و سەرکەوتن خواستن بۆ جەنابیان، ئاماژە بە رۆڵى کاریگەرانەى سەرۆک بارزانى بۆ رێکخستنەوەى نێوماڵى کوردستان دەکات و، لەم پێناوەشدا پێشنیارى پێکهێنانى (ئەنجوومەنى باڵاى سیاسیى کوردستان) دەکات. ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
برای بەڕێزمان جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستان
سڵاوێكی برایانەی گەرم ...
بەناوی خۆمان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی سەرکەوتنى کۆنگرەى (14)ى پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵبژاردنەوەى جەنابتان بۆ سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و بەڕێزان لە کۆمیتەى ناوەندى و تەواوی كادرو ئەندامان و جەماوەری پارتى دیموکراتى کوردستان دەكەین و هیوای تەمەن درێژى و بەردەوامی و پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
هەڵبژاردنەوەى جەنابتان بۆ سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان بڕیارێکى دروستى کۆنگرەى (14)ى پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، لەبەرئەوەى كوردستان و ناوچەكە لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان و, هەموو رۆژهەڵاتی ناڤین لەبەردەم كۆمەڵێ‌ ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكاری مەزندان, بۆ خۆئامادەكردن بۆ ئەم رەوشە پێویستیمان بە سیاسەتى حەکیمانى جەنابتانە بۆ رێكخستنەوەو یەکخستنەوەی ناوەندی سیاسی كوردستان و یەكڕیزی و یەكدەنگی هەموو لایەنە سیاسییەكان و تەواوی پێكهاتەكانی گەلی كوردستان, رێبەرى شۆڕشى گەلى کوردستان (مستەفا بارزانى نەمر) لە شۆڕشى ئەیلوولى نیشتمانیدا هەمیشە هەوڵیداوە تەبایى و یەکڕیزى و یەکدەنگى نێوان هێزە سیاسییەکان و پێکهاتەکانى گەلى کوردستان بپارێزێت و چەترى هاوبەشى هێزە کوردستانییەکان و کەسانى وڵاتپارێزو تێکۆشەرانى کوردستان بوو، بەردەوام هەوڵیدەدا ناوماڵى کوردستان رێک و یەک بێت، جەنابتان کە درێژەپێدەرى رێبازى (بارزانى نەمر)ن وەك هەمیشە دەتوانن رۆڵێكی كاریگەر و مەزن ببینن بۆ کۆکردنەوەى تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان و رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسیى کوردستان، بە باوەڕى ئێمە پێکهێنانى (ئەنجوومەنى باڵاى سیاسیى کوردستان) دەبێتە فاکتەرێکى بەهێز بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى و رێکخستنەوەى نێوماڵى کوردستان، بۆ ئەمەش جەنابتان دەتوانن رۆڵێکى کارا بگێڕن، لەم پێناوەشدا ئێمە وەكو YNDK ئامادەی هەموو جۆرە هاوكاری و پشتوانییەكین.
لەكۆتاییدا؛ دووبارە هیوای تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باش بۆ جەنابتان و پێشڤەچون و سەرکەوتنى زیاتر بۆ پارتى دیموکراتى کوردستان دەخوازین و، جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی هاوخەباتى و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان ... لەگەڵ رێزو خۆشەویستى دووبارەماندا .
هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.
براى دڵسۆزتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
6 / 11 / 2022

میدیا - هەولێر :

 

غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێز رۆمیۆ هەکارى سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن کرد و، بەبۆنەى 46 چل و شەشەمین ساڵیادى دامەزراندنى حزبەکەیانەوە و، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە:

 

برای بەڕێزو خۆشەویستمان كاك رۆمیۆ هەكاری سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی بێت نەهرێن

بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى سەرکردایەتیى حیزبی دیموکراتی بێت نەهرێن

 

سڵاوێكی برایانەی گەرم ...

بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەبۆنەی (46) چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان (حزبی دیموكراتی بێت نەهرێن)، گەرمترین سڵاوو جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوى ئەندام و لایەنگرانى حزبە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونى زیاترتان بۆ دەخوازین و، ئومێد دەکەین حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن وەک هەمیشە پابەند بێت بە سیاسەت و پرەنسیپە نیشتمانییەکانى خۆى و کارکردن بۆ زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان لە کوردستاندا.

هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی و برایانەی نێوانمان لە پێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزى رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی مافی رەوای گەلى کوردستان بە تەواوی پێكهاتەكانییەوە، بێگومان ئەمەش بە هاوكاری و كاركردنی هەموو لایەكمان بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی كوردستان دەبێت، لەبەرئەوەی سەربەخۆیی كوردستان زامنی وەدەستهێنان و پاراستنی مافە نەتەوەییەكانی هەموو نەتەوەكانی كوردستانە .

لەگەڵ رێزو خۆشەویستی دووبارەماندا .

 

هەر بژین و شادو سەركەوتووبن.

 

 

 

برای دڵسۆزتان

غەفوور مەخمووری

سكرتێری گشتیی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

1 / 11 / 2022

میدیا - هەولێر

مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKبەبۆنەى (46)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌ هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتریان بۆ ده‌خوازێت.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن

بابەت / په‌یامی پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون ‌و ئازادی ..

 بەبۆنەی(46)مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبتان (حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن) بەناوی خۆمان‌ و تەواوی ئەندام ‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌، خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان: حزبتان (حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن)  لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی دیاربووه‌ و هەموو كات به‌ئاڕاسته‌ی كوردستانی نیشتمانپه‌ره‌ر خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و ئایینه‌كان له‌ كوردستاندا و له‌كاره‌كانی گیانی ته‌بایی و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی به‌رجه‌سته‌ كردووه‌، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانمان و پاراستنی دەستكەوتەكان.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكان .   

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

 

میدیا – هۆڵه‌ندا
نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDKله‌شاری ئارنهێم له هۆڵه‌‌ندا به‌شداری گردبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ پاڵپشتی له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات.
رۆژی 23-10-2022 مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDKله‌ ئه‌وروپا، له‌شاری ئارنهێم له‌ وڵاتی هه‌ڵه‌ندا به‌شداری گردبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ پاڵپشتی له‌ راپه‌ڕین و خۆپیشاندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ به‌شداری نوێنەری ژماره‌یه‌ك له رێكخراو و چاڵاكوان ده‌كات.
له‌ گردبوونه‌وه‌‌كه‌‌ به‌شداربووان به‌ دروشم و گوتاره‌كانیان ئیدانه‌ی كاره‌ قێزه‌وه‌نه‌ سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رژێمی ئیسلامیی ئێرانیان كرد و جاره‌كی دیكه‌ پاڵپشتی خۆیان بۆ خۆپیشاندان و راپه‌ڕینی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه‌ سه‌ر به‌رده‌وامی ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره‌ چاڵاكی و پاڵپشتییانه‌ بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی وڵات، به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.