نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDKله‌شاری ئارنهێم له هۆڵه‌ندا به‌شداری گردبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ پاڵپشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات.
رۆژی 23-10-2022 مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDKله ئه‌وروپا، له‌شاری ئارنهێم له وڵاتی هه‌ڵه‌ندا به‌شداری گردبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ پاڵپشتی له راپه‌ڕین و خۆپیشاندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به به‌شداری نوێنەری ژماره‌یه‌ك له رێكخراو و چاڵاكوان ده‌كات.
له گردبوونه‌وه‌كه به‌شداربووان به دروشم و گوتاره‌كانیان ئیدانه‌ی كاره قێزه‌وه‌نه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رژێمی ئیسلامیی ئێرانیان كرد و جاره‌كی دیكه پاڵپشتی خۆیان بۆ خۆپیشاندان و راپه‌ڕینی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر به‌رده‌وامی ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره چاڵاكی و پاڵپشتییانه بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو به‌شه‌كانی وڵات، به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.