میدیا - هەولێر
مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKبەبۆنەى (46)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته ده‌كات، له په‌یامه‌كه هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتریان بۆ ده‌خوازێت.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن
بابەت / په‌یامی پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون و ئازادی ..
بەبۆنەی(46)مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبتان (حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن) بەناوی خۆمان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین، خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان: حزبتان (حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن) لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ پەنجەی دیاربووه و هەموو كات به‌ئاڕاسته‌ی كوردستانی نیشتمانپه‌ره‌ر خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایینه‌كان له كوردستاندا و له‌كاره‌كانی گیانی ته‌بایی و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی به‌رجه‌سته كردووه، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانمان و پاراستنی دەستكەوتەكان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكان .
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK