سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی سکرتێرى گشتیى پارتى رەنجدەرانى کوردستان دەکات

تشرين2/نوفمبر 12, 2026
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 12 / 11 / 2026، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى سکرتێرى گشتیى پارتى رەنجدەرانى کوردستان كرد و، لەدیدارێکى برایانەدا باسيان لە رەوشی سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، سەردانی بارەگاى مەکتەبى سیاسیى پارتى رەنجدەرانى کوردستان-یان كردو, بەگەرمی لەلایەن بەڕێز (باپیر کامەلا سکرتێرى گشتیى پارتى رەنجدەرانى کوردستان) پێشوازیكران, لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا گۆڕانکارى و پێشهاتەکانى ناوچەکە كرد و، جەختیانكردەوەسەر یەكدەنگی و یەكڕیزی تەواوی پێکهاتەو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ سوود وەرگرتن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا روودەدەن و دێنە پێشەوە، بۆ ئەمەش یەك گوتاری لایەنە سیاسییەکانى كوردستان لەم قۆناخە هەستیارەدا بەگرنگ وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.
© yndk.com. All Rights Reserved. Designed By hostrain.co