میدیا – هه‌ولێر:
مه‌كته‌بی سیاسیی يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان YNDK، بەشدارى پرسەى خوالێخۆشبوو (سه‌باح سه‌عيد مه‌لود) ده‌كات كه ده‌كاته ئامۆزاى نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس مه‌سعود په‌رێشان له مزگه‌وتى جه‌ليل خه‌يات له شارى هه‌ولێر.
ئێواره‌ى ئەمڕۆ شه‌ممه رێكه‌وتى 7 / 11 / 2026، مه‌كته‌بى سياسيى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە مزگه‌وتى جه‌ليل خه‌يات له شارى هه‌ولێر، به‌شداری رێوڕه‌سمى پرسەى خوالێخۆشبوو (سه‌باح سه‌عيد مه‌لود) ده‌كات كه ده‌كاته ئامۆزاى نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس مه‌سعود په‌رێشان ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردن و كارگێرى لقى هه‌ولێرى يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورد، مه‌كته‌بی سیاسییYNDK، پرسە و سەرەخۆشى و په‌يامى هاوخەميان به به‌ڕێز مه‌سعود په‌رێشان و خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌ى خوالێخۆشبوو راگەیاند و ئومێدی ئه‌وه‌يان خواست دواناخۆشيان بێت،له به‌رامبه‌ردا (مه‌سعود په‌رێشان) و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو سوپاسی بەشدارى و هاوخەمی ( مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK )ى كرد.