سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە سەرۆکى پارتى گەشەپێدانى تورکمان دەكات

تموز/يوليو 26, 2021

میدیا - هەولێر :
 پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٥ / ٧ / ٢٠٢١، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى پارتى گەشەپێدانى تورکمان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە كرد.
 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK)، پێشوازیكرد لە شاندێکى پارتى گەشەپێدانى تورکمان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (محەممەد سەعدەددین ئیلخانی سەرۆکى پارت و سەرۆکى فراکسیۆنى تورکمان لە پەرلەمانى کوردستان و کاوە محەممەد جێگرى سەرۆکى و ئیبراهیم عیزەت ئەحمەد ئەندامى مەکتەبى سیاسیى پارت)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى کوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو کرد و، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان بە تەواوى پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینییەکان و لایەنە سیاسییەکان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا، لەم پێناوەشدا پێکهێنانى ئەنجوومەنێکى سیاسیى کە تەواوى لایەنە سیاسییەکانى کوردستان بگرێتەخۆ وەک پێویستییەکى ئەم قۆناخەى خەباتى گەلى کوردستان باسى لێوەکرا.
 لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.