سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن دەكات

تموز/يوليو 26, 2021

میدیا - هەولێر :
 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٥ / ٧ / ٢٠٢١، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە كرد.
 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵ (قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK)، پێشوازیكرد لە بەڕێز (رۆمیۆ هەکارى سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن و سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى نەتەوەیى لە پەرلەمانى کوردستان)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى کوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو کرد و، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان بە تەواوى پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینییەکان و لایەنە سیاسییەکان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
 لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.