دژ بە داگیرکاریی زیاتر لە ١٢٠٠ واژۆ دەدرێتە UN و پاپای ڤاتیكان

حزيران/يونيو 30, 2020

زیاتر لە هەفتەیەکە كەمپەینی کۆمیتەی بەرگریی لە نیشتیمان، لەلایەن كۆمەڵێك لە مامۆستای زانكۆ، چالاكوانانی مەدەنی و چاودێرانی سیاسیی شاری هەولێرپێکهێنراوە و دەستی بە چالاکی کردووە، كەمپینەكە لە ڕێگای فۆرمێكی ئەلكترۆنیی واژۆی خەڵک دژ بەپەلاماردان و لەشكركێشییەکانی دەوڵەتی تورك بۆ سەرخاكی باشوری كوردستان کۆدەکاتەوە، تاوەكو ئێستاش١٢٠٠ واژۆ كۆكراوەتەوە.

عەلی مەحمود، یەكێك لەڕێكخەرانی كەمپینەكە، بەڕۆژنیوزیڕایگەیاند، ئامانج لە دروستكردنیكەمپەینەکە كۆكردنەوەی واژۆیە دژ بەو داگیركاری و لەشكركێشیانەی دەوڵەتی تورك بۆ سەرخاكی باشوری كوردستان.

وتیشی: لە ئێستادا١٢٠٠ واژۆمان كۆكردۆتەوە، ڕۆژ لە دوایڕۆژیش واژۆكان زیاتر دەبن،لەڕۆژانی داهاتوودا ئەو واژۆیانەی کۆدەکرێنەوە سەرجەمیان ئاراستەی هەریەكە لە پاپای ڤاتیكان و ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكرێت و پاڵپشتی خۆمان بۆ ئەوڕاگەیاندراوەی نەتەوەیەكگرتووەكان دووپاتكردۆتەوە كە مانگی سێی ئەمساڵ بڵاویكردەوە و تێیدا باس لەڕاگرتنی شەڕ دەكات لە سەرتاسەری جیهان .

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا سەرباری هەبوونی قەیرانی دارایی، هەبوونیڤایرۆسی كۆرۆنا و كەمبوونەوەی توانای پزیشكی لە هەرێمی كوردستان قەیران ومەترسی هاتنی توركیاش بۆ هەرێمی كوردستان زیادیکردووە، هەر بۆیە ئێمە داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكەین لەهەمبەر ئەو لەشكركێشیانەی دەوڵەتی توركیا بێتە دەنگ و هەروەها سنورێكیش بۆ ئەم پێشلكاریانەی دەوڵەتی توركیا دابنێت، چونكە توركیا خەونێكی گەورەیی هەیە ئەویشگەڕانەوەی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانییەكانە، بەڵام ئەمەش خەونێی مردووە بۆ توركیا، چونكە سەردەمی خەلافەت تێپەڕیوە، بە بڕوای من هێرشەكانی توركیا پەیوەندی بە پەكەكەوە نییە، چونكە پەكەكە خۆ لە لیبیا و لوبنان نییە توركیا شەڕی بردووەتە ئەوێش .