سه‌رۆكى گشتیی پارتیا ئازادیا کوردستانێ PAK یۆبیلی زیوینی دامه‌زراندنی YNDK پیرۆز ده‌كات

میدیا- هه‌ولێر :

 بەڕێز موستەفا ئۆزچه‌لك سه‌رۆكى گشتیی پارتیا ئازادیا کوردستانێ PAK ؛ به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK په‌یامێك ئاراسته‌ی غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی YNDK ده‌كات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی له‌ سكرتێرى گشتى و مه‌كته‌بی سەرکردایەتى و ئه‌ندامانی YNDK ، ئاماژە بە هەڵوێستە نەتەوەیى و نیشتمانییەکانى YNDK ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێت، ئەمەش ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌یە:

 بەڕێز غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان

 سڵاوو رێز ...
 بە بۆنەى  25  ساڵەى دامه‌زراندنى یەکێتییەکەتان (یه‌كیتى نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتى YNDK)، ئێمە لە باکوورى كوردستانەوە, بەناوى خۆمان و بەناوى هه‌موو ئەندامانى پارتەکەمان, بە هەستێکى برایانەى نەتەوەیى و نیشتمانییەوە پیرۆزبایى لە  جه‌نابتان و هه‌موو سەرکردایەتى و ئەندام و لایەنگرانى YNDK دەکەین.
 ئێمە لەو باوەڕەداینە YNDK وەک چۆن تا ئێستا لە خزمەتکردنى دۆزى رەواى ئازادى و دیموکراتى کوردستان رۆلى کاریگەرى هەبووە , لەمەودواش  YNDK هەمان رۆلى نەتەوەیى و نیشتمانى دەبینێت.
 لەگه‌ڵ رێز و سلاوماندا‌.

  موستەفا ئۆزچه‌لك
 سه‌رۆكى گشتیی پارتیا ئازادیا کوردستانێ PAK
  25 / 3 / 2020