كۆسرەت ڕەسول عەلی یۆبیلی زیوینی دامه‌زراندنی YNDK پیرۆز ده‌كات

میدیا- هه‌ولێر :

 بەڕێز كۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ؛ به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK په‌یامێك ئاراسته‌ی غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی YNDK ده‌كات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی له‌ سكرتێرى گشتى و مه‌كته‌بی سیاسى و سەرکردایەتى و ئه‌ندامانی YNDK ، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێت، ئەمەش ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌یە:

 

‎ بەڕێز كاك غەفوور مەخموری سكرتێری گشتی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان

 سڵاوو رێز ...

‎ بە سوپاسێكی زۆرەوە، نامەی پیرۆزبایی جەنابتان بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزو ساڵی تازەی كوردیمان بەدەست گەیشت، پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزو سەری ساڵی تازەی كوردیتان لێدەكەم و هیواخوازم ساڵی نوێی كوردی ساڵی بەدیهاتنی ئاواتەكانی گەلەكەمان بێ.

‎ هاوكات لە یۆبیلی زیوینی دامەزراندنی حزبەكەتان، یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی جەنابت و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی حزبەكەتان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

‎ لەم یادەدا دووپاتی دەكەمەوە كە لە پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەكاندا پێویستە هەموومان لە هێزو لایەنە سیاسییەكان یەكدەنگ بین و هەنگاو بنێین بۆ زاڵبوون بەسەر تەنگژەو قەیرانەكاندا.

 

‎  كۆسرەت ڕەسول عەلی

‎ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

  25 / 3 / 2020  سلێمانى