میدیا- هه‌ولێر :
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران؛ به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)همین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK په‌یامێك ئاراسته‌ی مەکتەبى سیاسیى YNDK ده‌كات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازێت، ئەمەش ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌یە:
بۆ بەڕێز مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان
وێڕای سڵاوێکی گەرم و شۆڕشگێڕانە ...
هاوڕێیان بەبۆنهی (25)ەمین ساڵوەگەڕی دامه‌زراندنی یەکێتییە تێكۆشهرەکەتان یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی سەرکردایەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ ئاراستەی رێبەری و کادر و ئەندامانتان دەکەین.
هەروەک دەزانن جیهان بە گشتی و کوردستان بەتایبەتی لە بارودۆخێکی هەستیاردایە و هیوادارین ئەم دۆخە هەستیارە هەموومان بە بەرپرسیارییەتەوە تێیپەڕێنین، جارێکی دیکە یۆبیلی زیوینی دامەزراندنی یەکێتییەکەتان پێ پیرۆزبایی دەڵێین و هیوای تەندروستی و بەردەوام بوون لە خەبات و کاری حیزبی و سەرکەوتنتان بۆ بە ئاوات دەخوازین. جارێکی دیکە لە سەر پتەوتر کردن و بەردەوامی پەیوندی هەر دوو لا جەخت دەکەینەوه.
بە هیوای سەرکەوتن.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
24 / 3 / 2020 زایینى