پارتی سەوزی کوردستان یۆبیلی زیوینی دامه‌زراندنی YNDK پیرۆز ده‌كات

میدیا- هه‌ولێر :
  پارتی سەوزی کوردستان؛ به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK په‌یامێك ئاراسته‌ی غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتی و سەرکردایەتیى YNDK ده‌كات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازێت، ئەمەش ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌یە:

  بەڕێز كاك غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
 بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی YNDK
 سڵاوو رێز ...
 بەبۆنەی (25) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان، بەناوی پارتی سەوزی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی یەكێتییەكەتان و سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین، هیواخوازین لە ساڵیادی دامەزراندنیدا یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان گەشەی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت.
 هەر لەم بۆنەیەدا بە پێویستی دەزانین زیاتر برەو بە پەیوەندییەکانمان بدەین لەگەڵ یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان لەژینگەیەکی تەندروست لەپێناو بەدەستهێنانی مافی ڕەوای گەلەکەمان لە هەرچوار پارچەی کوردستان.
دووبارە پیرۆزباییمان قبوڵ بفەرموون بە هیوای سەرکەوتن بۆتان.

پارتی سەوزی کوردستان
21ـ 3ـ2020