میدیا- ههولێر :
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان؛ بهبۆنهی یۆبیلی زیوین (25)همین ساڵیادی دامهزراندنی یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان YNDK پهیامێك ئاراستهی سەرکردایەتى YNDK دهكات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی، هیوای سهركهوتنیان بۆ دهخوازێت، ئەمەش دهقی پهیامی پیرۆزباییهكهیە:
بۆ بەڕێزان لە یەکێتی نەتەوەیی دێموکراتى کوردستان
بەبۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نەتەویی دێموکراتى کوردستان پیرۆزباییەکی گەرم لە هەموو سەرکردایەتی و ئەندام و کادر و لاینگرانتان ئەکەین و هیوامان سەر کەوتنتانە.
بەڕێزان! لە سالیادی دامەزرانی یەکێتییەکان کە هاوکاتە لە گەڵ کۆمەڵێک ئاڵوزی و قەیران لە ناوچەکە و گەلی کوردیش لە بەردەم هەرەشەیەکی جددی دایە هەر بۆیە لەم کاتەدا هاوکاری و یەک دڵی و پێکەوە کارکردن ئەرکی سەرشانی هەموو تێکۆشەرانی کوردە بۆ گەیشتنی ئەم کاروانە بە کەنارێکی ئارام.
لەم یادەدا دووپاتی دەکەینەوە کە وەک هەمیشە پێوەندی قووڵ و دۆستانەمان لە پێناو بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان لەگەڵ ئێوەی بەرێز دەپارێزین و پێکەوە بۆ پتەوتر بوونی هەوڵ دەدەین.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
23 / 3 / 2020