میدیا- هه‌ولێر :
پارتى دیموکراتى گەلان HDP ؛ به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)همین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK په‌یامێك ئاراسته‌ی سەرکردایەتى YNDK ده‌كات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازێت، ئەمەش ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌یە:
بەڕێزان لە یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
سڵاو‌و رێز ...
ئێمە وه‌ك پارتى دیموکراتى گەلان HDP ؛ (25)ەمین ساڵڤهگهرى دامه‌زراندنى یه‌كیتى نه‌ته‌وەیی دیموکراتى کوردستان YNDK پیرۆز دەكەین، سلاو و رێز‌و خۆشەویستیمان بۆ سکرتێرى گشتى و ئەندامانى سەرکردایەتى و تەواوى ئەندام و لایەنگرانى یەکیتییە تێکۆشەرەکەتان هەیە.
ئیمە وەکو گەلى كورد بە قۆناخێكى ناسك و گرنگ ده‌رباز دەبین، شه‌رى سێیەمى جیهانى بە تایبه‌ت لەسه‌ر خاکى كوردستانێ بەرێوە دەچێت و هه‌ول دەدرێت هه‌موو دهستكهوتەکانى كوردان لەناوببەن، پاراستنى دهستكهوتەکانى گەلى ئێمە گه‌لى ئێمە ئەركى هه‌موو هێزە كوردییەکانە، بۆ پاراستنى دهستكهوتەکانمان دەبێ هەموو لایەکمان خه‌باتى سه‌ره‌كیمان پێكهێنانى یه‌كیتى نه‌ته‌وەیی كورد بێت.
ئێمە لەو باوەڕەداین كەوا یەکێتییەکەتان وەک چۆن لەماوەى رابردوودا بۆ یه‌كیتی نه‌ته‌وەیی خزمه‌تێکى سەرکەوتووانەو مەزنى کرد، لە داهاتووشدا دەتوانێت رۆلێکى مەزنتر بگێرێت.
دووباره ئیمە لە HDP ؛ (25) ساڵ خەبات و تێكۆشانى پیرۆز دەکەین وهیواى سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازیتان بۆ دەخوازین. سلاو و رێزى خومان پێشكەش دەكەن.
پارتى دیموکراتى گەلان HDP
24 / 3 / 2020