میدیا- هه‌ولێر :
بەڕێز محیەددین شێخ ئالى سکرتێرى پارتى یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریا (یەکێتى)؛ به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK په‌یامێك ئاراسته‌ی غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی YNDK ده‌كات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی له سكرتێرى گشتیى YNDK ، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازێت، ئەمەش ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌یە:
برایێ هێژا غه‌فوور مه‌خمووری سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان
سلاڤ و رێز …
بەبۆنەى 25ەمین ساڵیادى دامەزراندنى دامەزراندنى یەکێتییە تیکۆشەرەکەتان, پیرۆزبایى لە جەنابتان و تەواوى ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین و هیواى پێشکەوتنتان بۆ دەخوازین, ئومێد دەکەین کار‌و خەباتتان وەک هەمیشە لە خزمەتى دۆزى رەواى کورد و کوردستان بێت, بۆ چەسپاندنى ئاشتی و ئازادی و وه‌كهه‌ڤیێ.
هه‌روه‌ها ئێمە نەورۆزى هەموو لایەکتان پیرۆز دەكەین و، باوه‌ڕمان وایە کەوا, پاشه‌رۆژ بۆ تێكۆشانى گه‌لى ئێمەیە.
هه‌ر شاد و به‌خته‌وەر بن.
براتان
محیه‌ددین شێخ ئاڵی
سکرتێرى پارتى یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریا (یەکێتى)
21 / 3 / 2020 قامشلۆ