*سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى سكرتێری گشتیی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دەکات*

حزيران/يونيو 24, 2026
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 24 / 6 / 2026، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی سكرتێرى گشتیی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان-ى کرد، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بە یاوەری هەڤاڵان (قەهار مەخمووری و شاکر هاشم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و فاخیر نانەکەلی ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی هەولێری YNDK) بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی بەڕێز (مام خدر ڕووسی سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان)-یان کرد، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نیە، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (مام خدر رووسی) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.