سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندێکى باڵاى یەکگرتووى ئیسلامى كوردستان دەكات

شباط/فبراير 03, 2020

میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 3 - 2 - 2020، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندێکى باڵاى یەکگرتووى ئیسلامى كوردستان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە و پەیوەندى نێوان هەردوو لا كرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاكر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەكەلی كارگێڕی مەكتەبی ناوەندی پەیوەندییەكان و جەلال سمایل ئەندامى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK), پێشوازیانكرد له شاندێکى باڵاى یەکگرتووى ئیسلامى كوردستان كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان (مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمیندارى گشتى و خەلیل ئیبراهیم و د. سەلاحەدین بابەکر کارگێڕانى ئەنجوومەنى جێبەجیکردن و د. محەممەد هاودیانى ئەندامى سەرکردایەتى و بەرپرسى پەیوەندییەکانى یەکگرتوو), لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سەركەوتنی گەلی كوردستان وەسفكرا، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لەوە کرا کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوو لەیەکترازاوەو پێویستى بە رێکخستنەوەو یەکخستنەوەیە، بۆئەو مەبەستەش هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە ئەنجوومەنێکى سیاسى کە هەموو لایەنە سیاسییەکان بگرێتەخۆ پێکبهێنرێت.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.