سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان دەكات

شباط/فبراير 01, 2020

میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 1 / 2 / 2020، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستانی كردو، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشى سیاسى کوردستان پەیوەندى نێوان هەردوولا کرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، به‌یاوه‌ری هه‌ڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK )، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان-یان لە شاری هه‌ولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (مام خدر روسى سكرتێرى بزووتنەوەو نەهرۆ عاڵڵایى و خەلیل مەحموود ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنەوە)ەوە پێشوازیكران، لەدیدارێکى برایانەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا بۆ یەكدەنگی زیاتر و رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى کوردستان باس لە گرنگى پێکهێنانى ئەنجوومەنێکى سیاسى بۆ تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستانى کرا و، هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەى پێکهێنانى هەر ئەنجوومەنێک ئەگەر نوێنەرى تەواوى لایەنە سیاسییەکان نەگرێتەخۆ دەبێتە کۆبوونەوەى حیرب و لایەنە سیاسییەکان نەک ئەنجوومەنێکى سیاسى، هەروەها دەبێتە هۆکارێکیش بۆ زیاتر لەیەکترازانى ناوەندى سیاسى کوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.