سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى کۆنسڵخانەى گشتیى کۆمارى چیک دەكات

كانون2/يناير 29, 2020

میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٩ - ١ - ٢٠٢٠، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی کۆنسڵخانەى گشتیى کۆمارى چیک-ی كردو لەدیدارێكدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكەو پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (قەهار تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانەكەلی كارگێڕی مەکتەبى ناوەندى پێوەندییەكانی YNDK), سەردانی کۆنسڵخانەى گشتیى کۆمارى چیک-یان لە شاری هەولێر كردو, بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (میشێل سڤۆبۆدا Michal Svoboda کۆنسڵى گشتیى کۆمارى چیک و ستافى کۆنسڵخانەوە) پێشوازیكران, لەدیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو, هەروەها سکرتێرى گشتیى YNDK سوپاس و پێزانینى خۆى بە کۆمارى چیک راگەیاند بەرامبەر بە هاوکارییەکانیان بۆ کوردستان و کۆمەک و پشتیوانیکردنیانى بۆ هێزەکانى پێشمەرگە لە شەڕى تیرۆریستانى داعش بەرز نرخاند، کۆنسڵى گشتیى کۆمارى چیک لەلایەن خۆیەوە سوپاسى ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى کردو، جەختیکردەوە سەر ئەوەى کەوا هاوکارى و پشتیوانییەکانیان بۆ کوردستان بەردەوام دەبن.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەى نێوان هەردوولا.