سكرتێری گشتیی YNDK پیرۆزبایى لە یەکێتى نیشتمانى كوردستان دەكات

كانون2/يناير 28, 2020

میدیا _ هەولێر: پێشنیوەڕۆى ڕۆژى ٢٧ - ١ - ٢٠٢٠، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتمانى كوردستان-ی كردو لەدیدارێكدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكەو پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد. پێشنیوەڕۆى ڕۆژى دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (قەهار تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانەكەلی كارگێڕی مەکتەبى ناوەندى پێوەندییەكانی YNDK), سەردانی مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتمانى كوردستان-یان لە شاری هەولێر كردو, بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (سەعدى ئەحمەد پیرە ئەندامى مەکتەبى سیاسى و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى گشتی) پێشوازیكران, لەدیدارەكەدا سکرتێرى گشتیى YNDK بەبۆنەى تەواوبوونى کۆنگرەى یەکێتى و هەڵبژاردنى سەرکردایەتى نوێوە پیرۆزبایى لێکردن و هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن، هەر لەدیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا. لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.