سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى بەرەى رزگارى عێراق دەكات

كانون2/يناير 31, 2020

میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 30 - 1 - 2020، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى بەرەى رزگارى عێراق كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی عێراق و دواپێشهات و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە كرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر پێشوازیكرد له بەڕێز (د. عەبدولڕەزاق شەمەرى سەرۆکى بەرەى رزگارى عێراق), لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی عێراق و بەردەوامى خۆپیشاندانەکان و شەپۆڵى ناڕازییەکانى شەقامى عێراقى و دوا پێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو, جەختكرایەوە سەر پرەنسیپى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن و رێکەوتن بۆ چارەسەرکردن و یەکلاییکردنەوەى کێشەو گرفتەکان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەى نێوان هەردوولا.