سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندێکى باڵاى حزبى زەحمەتکێشانى كوردستان دەكات

كانون2/يناير 28, 2020

میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 28 - 1 - 2020، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندێکى باڵاى حزبى زەحمەتکێشانى كوردستان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە كرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار تاهیر ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاكر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەكەلی كارگێڕی مەكتەبی ناوەندی پەیوەندییەكانی YNDK), پێشوازیكرد له شاندێکى باڵاى حزبى زەحمەتکێشانى كوردستان كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان (سەعد خالید جێگرى سكرتێری حزب و بێکەس قادر ئەندامى مەکتەبى سیاسى و بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکان و کاکەڕەش رەسووڵ ئەندامى ئەنجوومەنى گشتى و تەها عەزیز و جەعفەر هاشم ئەندامانی مەكتەبی پەیوەندییەکان), لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سەركەوتنی گەلی كوردستان وەسفكرا، بۆئەو مەبەستەش هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە ئەنجوومەنێکى سیاسى کە هەموو لایەنە سیاسییەکان بگرێتەخۆ پێکبهێنرێت.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.