ميديا- هۆڵه‌ندا:
دوای ٣ ساڵ تێکۆشان و ماندووبوون و کاری بێ‌وچان لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی، نۆڤین ئیسماعیل بوزان، کچە کوردە کۆبانییەکەى رۆژئاوای کوردستان، سەرکەوتووانە بووە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی شارۆچکەی سووست لە هۆڵه‌ندا.
خاتوو نۆڤین ساڵانێکە لەم شارۆچکەیە نیشتەجێ بووە، توانی بە پشتیوانی و هاوکاری هه‌موو لايه‌ك به‌تايبه‌ت مامۆستا فه‌خره‌ددين زياره‌تى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و نوێنه‌رى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان YNDK له‌ئه‌وروپا، كه ئه‌ويش دانيشتووى ئه‌و شارۆچكه‌يه، ئەم دەستکەوتە مەزنە بەدی بێت.
ئەم سەرکەوتنە لە لایەن چالاکوانان و ره‌وه‌ندى کورد و هاوڵاتیانی سووست بە دەستکەوتێکی گرنگ و مێژوویی دادەنرێت، بە تایبەتی کە بوزان نوێنەرایەتی کۆمەڵگەی دەکات لە ئاستێکی بەرزی بڕیاردانی خۆجێیی.
هاوكارانى بوزان ده‌لێن دەستکەوتی باشتر و مەزنتر لە ڕێگادا دەبێت و بەردەوام دەبن لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان و ئەم سەرکەوتنە وەک شانازی و دەستکەوتێک بۆ نەتەوەی کورد و کوردستان لە دەرەوەی وڵات دادەنرێت و به‌گه‌رمى پیرۆزبایی لێدەکه‌ين.