غەفوور مەخموورى: هەوڵدەدەین کوردستان وەک هەمیشە بە مێرگى پێکەوەژیان بمێنێتەوە
میدیا - عەمان:
ئێوارەى ڕۆژى ١٧ / ٦ / ٢٠٢٣ کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى شەمەر بەڕێز شێخ حاتەم گحێس شەمەرى لە شارى عەمان-ى پایتەختى ئوردەن، لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا میواندارى سكرتێری گشتیی YNDK كرد‌و, باسیان دۆستایەتى نێوان هۆزە کوردى و عەرەبییەکان و پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو لا کرد.
ئێوارەى ڕۆژى شەممە، کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى شەمەر بەڕێز شێخ حاتەم گحێس شەمەرى لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا لە دیوانى شەمەر لە شارى عەمان-ى پایتەختى ئوردەن، میواندارى غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK-یان کرد، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزيان و بەڕێزان (شێخ زەید حمێدى دەهام ئەلجەربا و شێخ حمود ئەلوبدان ئەلسەعدون و شێخ جاسم ئەلسەفار ئەلشەمەرى و د. عەلى گحیس شەمەرى و ژمارەیەکى زۆر لە سەرۆک هۆزە عەرەبییەکانى عیراق و ئوردەن و سعودیە و کوێت) پێشوازی كران، لە دیدارەکەدا باسیان لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هۆزە کوردى و عەرەبییەکان کرد و، جەختیان کردەوە سەر بایەخدان بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان وەک بنەمایەک بۆ سەقامگیرى سیاسیى لەهەر کۆمەڵگەکدا، غەفوور مەخموورى باسى لەوە کرد کەوا ئاشتى و تەبایى کۆمەڵایەتى و یەکتر قبوڵکردن سەقامگیرى سیاسى بەدواى خۆیدا دەهێنێت، وتى : (ئەگەر سەیر بکەین ئەو پێکەوەژیانەى لەنێوان پێکهاتەکانى کوردستاندا هەیە، بۆتە نموونەیەکى زیندوو لە ناوچەکەدا، ئەمەش وایکردووە کەوا کوردستان ببێتە ئارامترین ناوچە، ئێمە شانازى بەو پێکەوەژیانەى کوردستان دەکەین و هەوڵدەدەین کەوا کوردستان وەک هەمیشە بە مێرگى پێکەوەژیان بمێنێتەوە.)، هەروەها وتى: (لەسەر هەموو لایەکمان پێویستە کاربکەین بۆ بڵاوکردنەوەى رۆشنبیرى یەکترقبوڵکردن و قوڵکردنەوەى زیاترى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان.).
لە دوا تەوەری دیدارەکەشدا باسیان لە پتەوکردنى پەیوەندى نێوان هەردوو لا کرد.
دواتر لە رێوڕەسمێکى شایستەدا کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى شەمەر بەڕێز شێخ حاتەم گحێس شەمەرى بەناوى عەشیرەتى شەمەر دیارییەکى رێزلێنانى پێشکەش بە غەفوور مەخموورى سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK کرد، کە بریتى بوو لە شمشێرێکى تایبەت، بەڕێز شێخ زەید حمێدى دەهام ئەلجەربا لە وتەیەکى کورت‌دا وتى: (ئەمڕۆ ئێمە لێرەدا کۆبووینەتەوە بۆ پێشوازیکردن لە براى خۆشەویستمان غەفوور مەخموورى - باوکى زیلان -، ئەو دیارییەش کە پێشکەشى بەڕێزیان دەکەین بریتییە لە شمشێرێکى تایبەت کەوا لاى ئێمەى عەرەب رەمزێکى گرنگ و پڕ بایەخە، برامان کاک غەفوور مەخموورى رۆڵێکى گرنگى هەبووەو هەیە لە پتەوکردنى پەیوەندییە کوردى و عەرەبییەکان لەسەر هەموو ئاستەکاندا، ئێمە شانازى پێوەدەکەین و رۆڵى کاراى ئەو لەو بوارەدا بەرز دەنرخێنین و ئەم دیارییە سیمبۆڵییەى پێشەکەش دەکەین.)، سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە سوپاسى شێخ حاتەم گحێس شەمەرى و تەواوى ئامادەبووانى کرد بۆ ئەو پیشوازییە گەرمەو ئەو رێزلێنانەیان.
شایانى باسە بەڕێز شێخ حاتەم گحێس شەمەرى لەسەر شەرەفى سکرتێرى گشتیى YNDK ئێوارەخوانێکى بۆ ئامادەبووان رێکخستبوو
میدیا – هۆڵه‌ندا
مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له شاری ئه‌مرسفورت له وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌شداری رێوره‌سمی به‌خاكسپاردنی عصمت شكاك كه‌سایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئه‌ندامی پێشووی حزبی دیموكراتی كوردستان (حدكا) ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێكه‌وتی 17-6-2023، مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری YNDKله ئه‌وروپا به‌شداری ڕێوره‌سمی به‌خاكسپاردنی عصمت شكاك كه‌سایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئه‌ندامی پێشووی حزبی دیموكراتی كوردستان (حدكا) ده‌كات و، لەڕێورەسمی به‌خاكسپاردنه‌كه ژماره‌یه‌ك لایەن و رێكخراو و، کەسایەتی و بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو بەشداربوون و هاوخه‌می و پرسه و سه‌ره‌خۆشییان له بنەماڵە و خزمانی كرد، نوێنه‌ری YNDK له ئه‌وروپا په‌یامی هاوخه‌می( YNDK)ی گه‌یانده ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و بنه‌ماڵه و خزمان و هه‌ڤاڵانی خواڵێخۆشبوو، له‌به‌رامبه‌ردا به‌رێوه‌به‌رانی رێوره‌سمه‌كه و بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو سوپاسی هاوخه‌می و به‌شداری (YNDK)یان كرد.
میدیا – عه‌نكاوه
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDKله هۆڵی شه‌هیدان له عه‌نكاوه، به‌شداری چله‌ی ماته‌مینی تێكۆشه‌ر هاوڕێ حیدر شێخ علی ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان ده‌كات.
ئێواره‌ی رۆژی 13-6-2023 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی YNDK كه‌پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیYNDK و ئه‌رسه‌لان كاروانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) به‌ئاماده‌بوونی هاوڕێ دكتۆر كاوه مه‌حموود سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی حزبی شیوعی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی و ژماره‌یه‌ك له سكرتێر و نوێنه‌رانی حزب و لایه‌ن و كه‌سایه‌تی و كه‌سوكار و خانه‌واده و هاوسه‌نگه‌ر و هاوڕێیانی، به‌شداری له چله‌ی ماته‌مینی حیدر شێخ علی ده‌كه‌ن.
چله‌ی ماته‌مینیه‌كه به‌ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد، وتاری حزبی شیوعی كوردستان و ژماره‌یه‌ك وتار و بروسكه‌ی لایه‌نه به‌شداربووه‌كان خوێندرایه‌وه، پاشان دوو فیلمی دیكۆمێنتكاری له‌سه‌ر ژیانی حیدر شێخ علی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا.
شاندی YNDK جارێكی دیكه پرسه و سه‌ره‌خۆشیان له حزبی شیوعی كوردستان و هاوڕێیان و بنه‌ماڵه‌ی خواڵێخۆشبوو كرد و له‌به‌رامبه‌ردا دكتۆر كاوه سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو سوپاسی په‌یامی ماته‌مینی و به‌شداری شاندی(YNDK)یان له‌چله‌كه كرد .
میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ڕۆژى شەممە، رێکەوتى 10 / 6 / 2023 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایى لە بەڕێز ملکۆ بازیانى سەرۆکى پارتى سەوزى کوردستان کرد، بەبۆنەى 9 نۆیەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتى سەوزى کوردستان و، هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، بەبۆنەى بەبۆنەى 9 نۆیەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتى سەوزى کوردستان، پیرۆزبایى خۆى و سەرکردایەتیى YNDKى بە بەڕێزیان و سەرکردایەتیى پارتى سەوزى کوردستان راگەیاند و، هیوای پێشڤەچوونى زیاتر‌و سەرکەوتنى بۆ خواستن، سەرۆکى پارتى سەوزى کوردستان لەلایەن خۆیەوە سوپاسى سکرتێرى YNDKى کرد بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەو گەیانى پەیامى پیرۆزبایى YNDK بە پارتى سەوزى کوردستان.
هەر لە پەیوەندییەکەدا هەردوو لا جەختیانکردەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان YNDK و پارتى سەوزى کوردستان. لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١١ / ٦ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە نووسەرو رۆماننوسى گەورەى کورد مامۆستا (عەزیزى مەلاى رەش) كرد‌و، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و رۆڵى نووسەرو رۆشنبیران لە پرۆسەى سیاسیى کوردستان كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە نووسەرو رۆماننوسى گەورەى کورد بەڕێز (عەزیزى مەلاى رەش)، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و رۆڵى نووسەرو رۆشنبیران لە پرۆسەى سیاسیى کوردستان كرد، هەر لەدیدارەکەدا بەڕێز عەزیزى مەلاى رەش باسى لە دوا پڕۆژەکانى نووسینى خۆى کرد لە بوارى رۆمان و فەرهەنگى شێوەزارى هەولێرو شوێنەوارەکانى دەشتى هەولێر.
سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە ئاماژەى بە رۆڵى بەرچاوى بەڕیزیان لە بزاڤى رۆشنبیرى کوردستان کرد و دەستخۆشى لە بەڕێزیان کرد‌و هیواى تەندروستییەکى باش و تەمەن درێژى و بەردەوامى بۆ خواست.
میدیا - هەریر:
پاشنیوەڕۆى ڕۆژى 6 / 6 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە گوندى کەلەکین سەرچیا سەردانی کەسایەتى ناسراوى عەشیرەتى سورچى بەڕێز نەجم عومەر ئاغا سورچى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
پاشنیوەڕۆى ڕۆژى سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK )، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی دیوەخانى کەسایەتى ناسراوى عەشیرەتى سورچى نەجم عومەر ئاغا سورچى-یان لە گوندى کەلەکین سەرچیا کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان و خزمانى سوچى-یەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، لەبەرامبەردا نەجم عومەر ئاغا سورچى بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.
میدیا - سۆران:
ئێوارەى ڕۆژى ٦ / ٦ / ٢٠٢٣ ، سکرتێرى گشتیى YNDK لە شارى سۆران ئامادەى رێوڕەسمى پرسەى خوالێخۆشبوو (قەتران حسێن مەلا گەردی) کوڕى خاڵى هەڤاڵ پاڵە گەردى بوون، پرسەو سەرەخۆشى خۆیان و سەرکردایەتى -YNDKیان بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.
ئێوارەى ڕۆژى سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK)، لە شارى سۆران ئامادەى رێوڕەسمى پرسەى کەسایەتى چاکەخوازو ناسراوى دەڤەرى سۆران خوالێخۆشبوو (قەتران حسێن مەلا گەردی) کوڕى خاڵى هەڤاڵ پاڵە گەردى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى و بەرپرسى هەرێمى سۆرانى YNDK بوون و، بەگەرمى لەلایەن بەڕێزیان و بەڕێزان بنەماڵەو خزمانى خوالێخۆشبوو پێشوازیکران، سکرتێرى گشتیی YNDK پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDK یان بە هەڤاڵ پاڵە گەردى و بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند و هیوایان خواست ئەوە دواناخۆشى بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت.
هەڤاڵ پاڵە گەردى بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیان خۆشحاڵى خۆیانى بۆ ئەو بەشدارى و بەسەرکردنەوە و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK و شاندى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.