میدیا - سۆران:
ئێوارەى ڕۆژى ٦ / ٦ / ٢٠٢٣ ، سکرتێرى گشتیى YNDK لە شارى سۆران ئامادەى رێوڕەسمى پرسەى خوالێخۆشبوو (قەتران حسێن مەلا گەردی) کوڕى خاڵى هەڤاڵ پاڵە گەردى بوون، پرسەو سەرەخۆشى خۆیان و سەرکردایەتى -YNDKیان بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.
ئێوارەى ڕۆژى سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK)، لە شارى سۆران ئامادەى رێوڕەسمى پرسەى کەسایەتى چاکەخوازو ناسراوى دەڤەرى سۆران خوالێخۆشبوو (قەتران حسێن مەلا گەردی) کوڕى خاڵى هەڤاڵ پاڵە گەردى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى و بەرپرسى هەرێمى سۆرانى YNDK بوون و، بەگەرمى لەلایەن بەڕێزیان و بەڕێزان بنەماڵەو خزمانى خوالێخۆشبوو پێشوازیکران، سکرتێرى گشتیی YNDK پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDK یان بە هەڤاڵ پاڵە گەردى و بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند و هیوایان خواست ئەوە دواناخۆشى بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت.
هەڤاڵ پاڵە گەردى بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیان خۆشحاڵى خۆیانى بۆ ئەو بەشدارى و بەسەرکردنەوە و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK و شاندى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.