میدیا – ئه‌مسته‌ردام
نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له شاری ئه‌مسته‌ردام له هۆڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی گشتی پارته كوردستانییه‌كان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ 28-4-2024 مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له ئه‌وروپا، له‌شاری ئه‌مسته‌ردام له وڵاتی هه‌ڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی گشتی پارته كوردستانییه‌كان به به‌شداری نوێنەری ژماره‌یه‌ك له پارت و حزبەکانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌كات.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و هه‌ماهه‌نگی پارت و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و كاركردن بۆ یادكردنه‌وه‌ی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر مێنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه له باره‌گای رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پارته به‌شداربووه‌كان یاداشتنامه‌یه‌كیان پێشكه‌ش به‌رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كه كرد، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه جه‌ختیكرده‌وه سه‌ر یه‌كریزی و یه‌كگوتاری هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان و به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان.
په‌یامی پیرۆزبایی رۆژنامه‌ی میدیا و ئاژانسی هه‌واڵی میدیا به بۆنه‌ی (126) ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و (26)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان.
رۆژنامه‌نووس و میدیاكار و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردستان....
له يادى (126) ساڵه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌ريى كوردى و (26)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنى سه‌نديكاى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان، پیرۆزبایی له خۆمان و سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووس و راگه‌یاندكارانی كوردستان ده‌كه‌ین، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ رۆژنامه‌نووسان له كار و پیشه‌یان ده‌خوازین، سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ گيانى پاكی ميقداد ميدحه‌ت به‌درخان كه يه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ى (كوردستان)ى له دووره وڵات له قاهیره‌ی وڵاتی میسر له ساڵی 1898 چاپ و بڵاوكرده‌وه.
لەکاتێکدا یادی رۆژنامەگەریی کوردی دەکەینەوە، بەداخەوە دۆخی میدیا لە باشووری کوردستاندا، لەسەر رێچکە و پرەنسیپی پیشەیی ناڕوات و پاشا گه‌ردانییه‌ك له تۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری لای هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندنه‌وه هه‌یه و ئیتیکی کاری رۆژنامەنووسی فەرامۆشکراوه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئه‌رك و كاری رۆژنامه‌نووسی زیاتر گرنگی پێبدرێ و رۆژنامه‌نووسان زیاتر پابه‌ندی پڕه‌نسیبه‌كانی پیشه‌یی خۆیان بن و گیانی رۆژنامه‌نووسان پارێزراو بێت. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری به‌شێكی گرنگی ديموكراسى و ئازادييه‌كان و پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤه له هه‌موو وڵاتێك و، ده‌بێ زیاتر بره‌ویان پێبدرێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌ین ئه‌م بواره زیاتر رێكبخه‌نه‌وه و به‌ره‌و كۆنفرانسێكی پیشه‌یی و جۆری بۆ رێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی رۆژنامه‌نووسان هه‌نگاو بنێت و ببێته ماڵ و كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو لایه‌كمان بتوانین بره‌و به‌و بواره بده‌ین و ببینه فاكته‌رێك بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانمان و پاراستنی گیان و ماڵی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌گشتی.
- سڵاو له‌گيانى پاكى شه‌هيد (سه‌ربه‌ست مه‌حموود) سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى ميديا.
رۆژنامه‌ی میدیا
( ئاژانسی هه‌واڵی میدیا )
22ى نيسانى 2024ی زایینی
- درود بۆ گيانى پاكى (ميقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان) و هه‌موو ئه‌وانه‌ى له دامه‌زراندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى (كوردستان)دا رۆڵيان هه‌بووه و بەردى بناخەى دامەزراندنى رۆژنامەگەرى کوردی‌یان داناوە.
- سڵاو له‌گيانى پاكى تەواوى رۆژنامه‌نووسه شه‌هيده‌كانى كوردستان.
- سڵاو له‌گيانى پاكى شه‌هيد (سه‌ربه‌ست مه‌حموود) سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى ميديا.
- سڵاو لە خۆڕ‌اگرى تەواوى رۆژنامەنووسە زیندانییەکان لە زیندانەکانى داگیرکەرانى کوردستان.
- سڵاو و رێز بۆ هەموو قەڵەمێکی بوێر‌و هەقگۆ.
- سڵاو‌و رێز و خۆشەویستى و پيرۆزبايى بۆ ته‌واوى رۆژنامه‌نووس و ميدياكارانى كوردستان.
غەفوور مەخموورى
٢٢ / ٤ / ٢٠٢٤
میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان فەرهاد محەممەد سەرنووسەرى گۆڤارى (گوڵان) و دەستەى نووسەران و رۆژنامەنووسانى گۆڤارەکە کردووە و، بەبۆنەى (30)ەیەمین ساڵیادى دەرچوونی یەکەم ژمارەى گۆڤاری (گوڵان)ەوە، وێڕاى ئاماژەکردن بە رۆڵى گۆڤارى گوڵان لە کاروانى خەباتى رۆژنامەگەرى کوردستاندا، پیرۆزبایى لێکردوون و هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى بۆ خواستوون، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە:
براى به‌ڕێزمان کاک فەرهاد محەممەد سه‌رنووسه‌رى گۆڤاری (گوڵان)
بەڕێزان ئەندامانى دەستەى نووسەران و رۆژنامەنووسان و کارمەندانى گۆڤارى (گوڵان)
سڵاوێکى برایانەى گەرم ...
بەبۆنەی (30)ەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ژمارەى گۆڤاری (گوڵان)ى ئازیز، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێزو خۆشەویست دەکەین و هیواى سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و، هیڤیدارین (گوڵان) وەک هەمیشە بوێر و هەقگۆ و پێشەنگ بێت.
بێگومان گۆڤارى گوڵان ؛ لەماوەى سى ساڵى تەمەنى خۆیدا خزمەتێکى زۆرى بوارى رۆژنامەگەرى و چەسپاندنى بنەماکانى ئازادى بیر‌و ڕا و قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان و بڵاوکردنەوەى هزر و هۆشیارى نەتەوەیى و نیشتمانى کردووە، بەردەوام هەوڵیداوە بە نووسین و شرۆڤەکانى پیلانى دوژمن و ناحەزانى گەلى کوردستان ئاشکرا بکات و مەترسییەکانى بۆ کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان بخاتەڕوو و، رووبەڕووى هەڕەشەکان ببێتەوە، بێگومان چەکى ئەو رووبەڕوونەوەیەى گوڵان پێنووس و وشە بووە، بۆیە دەتوانین بڵێین (گوڵان) سەنگەرێکى قایمى بەرەڤانیکردن لە دەستکەوتەکانى گەلى کوردستان بووە.
بەڕێزان: (گوڵان) ؛ بە ئیمکانیاتێکى کەمەوە ئەرکێکى گەورەى راپەڕاندووەو کارى مەزنى ئەنجامداوە، لەهەمان کاتدا دەتوانین بڵێین رۆڵى سەنتەرێکى گەورەى لێکۆڵینەوەى گێڕاوە، بۆیە جارێکى دیکە ئەوەتان بەبیردێنینەوە کە پێویستە گۆڤارى گوڵان فراوانتر بکرێت و بکرێتە (سەنتەرى لێکۆڵینەوە و بەداوداچوونى سیاسیى گوڵان)، لەبەرئەوەى بەهەق ئەو رۆڵەى گێڕاوە و، توانیویەتى پەیوەندییەکى فراوان لەگەڵ لێکۆڵەر و شرۆڤەکارانى بوارى سیاسى و ئابوورى و ئەمنى و کلتورى و کۆمەڵایەتى و کارگێڕى و دەوڵەتدارى لەسەر ئاستى ناوخۆ و وڵاتانى عەرەبى و بیانى دروستبکات.
پڕ بە دڵ دەستخۆشى و پیرۆزباییاتان لێدەکەین و بە گەرمى دەستى ماندووبوونتان دەگوشین و هیوای بەردەوامی و پێشڤەچوون و سەرکەوتنى زیاترتان بۆ دەخوازین.
لەگەڵ رێز‌و خۆشەویستى دووبارەماندا.
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
21 / 04 / 2024
میدیا - هۆڵەندا:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتى ٢٠ / ٤ / ٢٠٢٤، نوێنەرى YNDK ئامادەى رێوڕەسمى کردنەوەى (22)ەمین (جڤاتى گشتیى KNK) بوو، کە لە هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت و هەر سێ رۆژانى ٢٠ و ٢١ ى ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و، وتارى مەکتەبى سیاسیى YNDK ى خوێندەوەو داواى لە هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان کرد هاوکارى یەکدى بن و کار بۆ یەکڕیزى و یەکێتى نەتەوەیى بکەن.
فەخرەددین زیارەتى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و نوێنەرى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە ئەوروپا، بە نوێنەرایەتیى YNDK ئامادەى رێوڕەسمى کردنەوەى (22)ەمین (جڤاتى گشتیى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان KNK) بوو، کە لە هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت، نوێنەرى YNDK، لە کۆنگرەکەدا وتارى مەکتەبى سیاسیى YNDK ى پێشکەشکردو تیشکى خستەسەر رەوشى سیاسیى کوردستان و هەڕەشەو پیلانى داگیرکەرانى کوردستان و، داوای‌کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەى پیلانى داگیرکەران تەواوى هێزە سیاسییەکان و گەلى کوردستان یەکڕیزبن و کار بۆ یەکێتى نەتەوەیى و نیشتمانى بکەن و، وتى: (بۆ رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى کوردستان و داڕشتنى ستراتیژێکى نەتەوەیى، پێویستە هەموو لایەکمان بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى لەبەرچاو بگرین و سەرەڕاى سەختى قۆناخەکە کار بۆ یەکێتى نەتەوەیى و یەکڕیزى نیشتمانى بکەین.)، هەروەها زیارەتى جەختیکردەوە سەر کارکردن بۆ سەربەخۆیى کوردستان کرد و، وتى: (پێویسە بە یەكدەنگی كار بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان بكەین, لەبەرئەوەی تاكە چارەسەری پرسی كورد دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانە و, بێ دامەزراندنی دەوڵەت بۆ گەلی كوردستان زۆر زەحمەتە رۆژهەڵاتی ناڤین هێمنی و ئارامی بەخۆیەوە ببینێت.). ... ئەمەش دەقی وتارەکەیە:
پەیامى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
بۆ (22)ەمین جڤاتى گشتیى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان KNK
- به‌ڕێزان هاوسەرۆکانى كۆنگره‌ی نەتەوەیى کوردستان KNK
- به‌ڕێزان ئه‌ندامانی (22)ەمین جڤاتى گشتیى KNK
- بەڕێزان نوێنەرانى حزب و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان
- خوشكان ....برایان ... میوانانی خۆشه‌ویست
سڵاوی سه‌رخۆبوون و ئازادیتان لێبێت....
بەناوی سکرتێرى گشتی و مەکتەبى سیاسى و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی هەڤاڵانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی بەستنی (22)ەمین جڤاتى گشتیی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان KNK جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەین و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
بێگومان به‌ستنی (22)ەمین جڤاتى گشتیى KNK لەم کاتەدا رووداوێكی گرنگ و مێژووییه، لەبەرئەوەى له كاتێكی زۆر هه‌ستیاردا ده‌به‌سترێ كه كوردستان و ناوچه‌كه لە رەوشێکى ناسک و هەستیاردان و له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری گه‌وره‌دان، بۆ ئەوەى به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه دیالۆگ و له‌یه‌كگه‌یشتن و قسه‌و باس له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پرسانه بكه‌ین كه په‌یوه‌ندی به‌چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان و خاكه‌كه‌یەوە هەیە، ده‌بێ راشكاوانه كێماسییه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ین و چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزینه‌وه.
خوشکان ... برایان ...
ئه‌مڕۆ كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتی به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕده‌بن، به‌تایبه‌ت ئێستا کەوا رژێمى داگیرکەرى تورکیا بە شێوەیەکى نامرۆڤانە بەردەوامە لە دەستدرێژى و موشەکبارانکردن بۆ سەر باشوور‌و رۆژئاواى کوردستان و زۆر دڕندانە لە رێى موشەکبارانەوە رۆژانە تێکۆشەران شەهید دەکەن و ژێرخانى وڵاتمان وێران دەکەن و، لەلایەکى دیکەوە شه‌ڕێكی قورس له باكوور‌و رۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ رژێمی توركیا هه‌یه، پێویسته بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه سه‌خته پشتگیری و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسییە‌كانى کوردستان هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ده‌ستكه‌وته‌كانى گەلەکەمان لە باشوور و رۆژئاوا بپارێزین و پاڵپشتی له باشوور‌و رۆژئاوای كوردستان و دەستکەوتەکانى بكه‌ین کە بەشێکن له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش بارودۆخه‌كه ئاڵۆزه‌و رژێمى داگیرکەرى ئێران بەردەوامە لە كپكردنی ده‌نگی ناڕەزایى خەڵک و گواستنەوەى کێشەکانى بۆ دەرەوەى سنوور، رژێمی ئێران لە ماوەى رابردوودا بێ بەهانە چەند جارێک هەولێرى موشەکباران کرد، بێگومان ئەوەش دژایەتى راستەوخۆى رژێمى ئێرانە بۆ باشوورى کوردستان، سەرەڕاى ئەمانە ره‌شبگیری له‌ناوچه‌کانى رۆژهەڵاتى كوردستان به‌رده‌وامه و رۆژانه ده‌یان لاوی كورد بە فیشەکى پاسداران و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و په‌تی سیداره‌ی رژێمى ئێران لە سێدارە دەدرێن و شه‌هید ده‌كرێن.
له باشووری كوردستانیش تا ئێستا مەترسى شەڕى تیرۆریستانى داعش ماوە، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئەوەى کەوا باشوورى کوردستان لە کۆمەڵێ تەنگژەو قەیراندایە لە سەرووى هەموویانەوە قەیرانى ئابوورى و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی كوردستان و عێراق و نەبوونى عەدالەتى سیاسى و کۆمەڵایەتى، هەروەها ناوەندى سیاسیى لێکترازاوو پەرش و بڵاوەو راوێژى سیاسیى وەک پێویست نەماوە، ئەوانە هەموویان پێویستیان بە چارەسەرێکى بەپەلە هەیە، لەهەمان کاتدا قەیرانى سیاسى و ناکۆکى نێوان بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانى دەسەڵات تا رادەیەک بۆتە هۆى نیگەرانى خەڵکى کوردستان، ئەم کیشە و گرفتانەى نێوان لایەنە سیاسییەکان پێویستیان بە چارەسەرى خێرا هەیە.
- خوشکانى ئازیز ... برایانى بەڕێز ...
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی كوردستان كێشه و گرفتی زۆر له‌نێوان لایه‌نه‌كانی هه‌ر به‌شێك لەلایەک و، له لایه‌كی دیكه‌وە کێشە لە نێوان لایه‌نه‌كانی به‌شه‌كانی دیكه هه‌یه‌و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی کەوا هه‌نگاو بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و بەستنى كۆنگره‌یەکی نه‌ته‌وه‌یی کە هەموو لایەک تێیدا بەشداربن سست بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى بارودۆخى ناوخۆیى کوردستان باش نییە و پەیوەندى نێوان پارچەکانى کوردستان و حیزبەکان لە ئاستێکى خراپدایە و، ناکۆکن و ئەوەندەى رەچاوى بەرژەوەندى حیزبى دەکەن نیو ئەوەندە رەچاوى بەرژەوەندى باڵاى نەتەوەیى و نیشتمانى ناکەن، بۆیه پێویستە تەواوى لایەنە سیاسییەکان رەچاوى بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى بکەین و، هەموومان بگەڕێینەوە سەر مێزى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن بۆ چارەسەرکردنى کێشەو گرفتەکان و رزگاربوونمان لە قەیرانەکان، بۆ ئەوەى بەهەموو لایەک دەستکەوتەکانى باشوور‌و رۆژئاواى کوردستان بپارێزین و پێشیانبخەین و، خەباتى رۆژهەڵات و باکوورى کوردستانیش سەربخەین، لەم پێناوەدا پێویستە هەموو لایەکمان هاوکارو پشتیوانى یەکتربین.
بۆ دەربازکردنى ئەم رەوشە نالەبارانه‌و رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى کوردستان و داڕشتنى ستراتیژێکى نەتەوەیى، پێویستە هەموو لایەکمان بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى لەبەرچاوبگرین و سەرەڕاى سەختى قۆناخەکە کار بۆ یەکێتى نەتەوەیى و یەکڕیزى نیشتمانى بکەین، لەبەرئەوەى بارودۆخى نێودەوڵەتى و رەوشى هەستیارى کوردستان لە هەموو لایەکمان دەخوازێ کەوا له یه‌كتری نزیکبین، بۆیە پێویستە لە نزیکترین کاتدا ؛ هەموو لایەکمان کاربکەین بۆ بەستنی كۆنگرەیەكی نەتەوەیی سەرتاسەرى بۆ تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان، بێگومان ئەمەش ئەركێكی نەتەوەیی و نيشتمانى بەپەلەی ئەم قۆناخەی خەباتى بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستانە، لەبەرئەوەی بەستنی ئەم كۆنگرەیە لەم كاتەدا خزمەتێكی زۆر بە دۆزی رەوای گەلی كوردستان دەگەیەنێت بۆ داڕشتنی ستراتیژییەتێكی نەتەوەیی یەكگرتوو بۆ كوردستان و, داڕشتنی كارنامەیەكی گونجاو بۆ ئەم قۆناخەی خەبات لەهەر بەشێکى كوردستاندا، بۆ ئەمەش پێویستە رەچاوی تایبەتمەندی بەشەکانى كوردستان بكرێت, لەسەر هەموو لایەكمانە لەپێناو ئەم ئامانجەدا كاربكەین و دوای نەخەین و بیكەین بە چەترێكی نەتەوەیی و لەوێوە بە یەكدەنگی كار بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان بكەین, لەبەرئەوەی تاكە چارەسەری پرسی كورد دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانە و, بێ دامەزراندنی دەوڵەت بۆ گەلی كوردستان زۆر زەحمەتە رۆژهەڵاتی ناڤین هێمنی و ئارامی بەخۆیەوە ببینێت.
ئامادەبووانى بەڕێز ... وڵاتپارێزان ..
ئێمە له یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK وەك هەمیشە و جارێکى دیکە پشتیوانی خۆمان بۆ خەبات و تێكۆشانی نەتەوەكەمان لەهەموو بەشەكانی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا بۆ پاراستنى ئەزموونى باشوورى کوردستان و خەبات و بەرخودانى باکوور و رۆژئاوا‌و رۆژهەڵاتى كوردستان رادەگەیەنين، لەهەمان کاتدا هێرش و دەستدرێژى داگیرکەران بۆ سەر گەلى کوردستان ئیدانەو مەحکووم دەکەین.
لەكۆتاییدا جارێكی دیکە هیوای سەركەوتن بۆ ئەم جڤاتە دەخوازین و، ئومێد دەکەین گفتوگۆکانی ئه‌م جڤاتە سه‌ركه‌وتووانه ئامانجەکانی خۆی بپێكی له كۆكردنه‌وه‌مان له ژێر یه‌ك چه‌تری نه‌ته‌وه‌یی كوردستانیدا.
- نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی رێی سەرخۆبوون و ئازادی كوردستان.
- مردن و روو ره‌شی بۆ دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان.
- بێته دی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و یه‌كگرتوو دیموكرات.
مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
20 / 04 / 2024 هەولێر - باشوورى کوردستان
*جەژنی سەرى ساڵى ئێزدى (چارشه‌مبا سۆر) له خوشك و برايانى ئێزدى پیرۆزبێت*
بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەوە (چارشه‌مبا سۆر)، جوانترین پیرۆزبایی لە بەڕێزان جەنابی میر حازم تەحسین بەگ و جەنابی بابە شێخ و جڤاتی رۆحانی و تەواوی خوشك و برايانى ئێزدى و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و كەسوكاری ئەنفالكراوانى ئێزدى دەکەین و، هیڤیدارین ئەم جه‌ژنه ببێتە جه‌ژنى ئازادبوون و گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و خوشك و برا ئێزدييانه‌ى كه‌وا لەلایەن تيرۆريستانى داعشەوە رفێنران و بێسەروشوێن کران، له‌هه‌مان كاتدا ئومێد دەکەین کەوا ئەم جەژنە ببێته هۆکار بۆ زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان لە نێوان تەواوى پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینییەکانى گەلى کوردستان و جەژنى خێر و خۆشى بێت بۆ هه‌موو لايه‌ك.
لەگەڵ رێز‌و خۆشەویستی و پیرۆزبایی دووبارەمان بۆ هەموو لایەك.
هەر بژین و سەركەوتووبن و كوردستان ئاوه‌دان.
غەفوور مەخمووری
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
16 / 04 / 2024
سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی كوردستان، باس له گرنگیی سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی ده‌كات بۆ ئه‌مه‌ریكا و پێیوایه، ئه‌و سه‌ردانه رێگەخۆشكه‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی له ئەمریكاوه له‌گه‌ڵ سوودانی باس له گرفته‌كانی كوردستان و عێراق بكرێت و پەسنی چارەسەرییەكان بكرێت.
غه‌فوور مه‌خمووری، سکرتێری گشتیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی كوردستان YNDK، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: "سه‌ردانی ماویەك لەمەوبەری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا، سه‌ردانێكی گرنگ و پڕبه‌رهه‌م بوو، چونكه له كاتێكی زۆر هەستیار و پێویستدا بوو، ئه‌و گرفتانه‌ی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا بوون پێویستی به‌وه ده‌كرد، كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكاش گفتوگۆ بكرێت، كه ئه‌مڕۆ هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كیی عێراقه و كوردستانه، ئه‌مه‌ریكا له كاتی پرۆسه‌ی رزگاركردنی عێراق هاوكاری كوردستان و عێراق بووه، بۆیه وه‌رگرتنی بۆچوونی ئه‌مه‌ریكا له‌و روانگه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌كان گرنگه، ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت رۆڵێكی كاریگه‌ر ببینێت كه گرفته‌كان یه‌كلا بكاته‌وه، بۆیه ئه‌و سه‌ردانه‌ی كاك مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا و خستنه‌ڕووی ئه‌و كێشه و گرفتانه، نەخاسمە پرسی دەستكردن بە هەناردەكردنەوەی نەوت و چارەسەری كێشە داراییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر، ئه‌مڕۆ وای كرد كه ئه‌مه‌ریكاش له‌گه‌ڵ سوودانی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه قسه بكات و داوای چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه‌ش بكات.“
گوتیشی: ""ده‌بێت به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بین كه‌وا گرفته‌كانمان به كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی رابگه‌یه‌نین و چاره‌سه‌رییەکانیش بخه‌ینه‌ڕوو، بێگومان كوردستان هه‌میشه بۆ گرفته‌كان چاره‌سه‌ری پێ بووه، به‌دڵنیاییه‌وه لە سه‌ردانی كاك مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا، چارەسەری گرفتەکان بۆ واشنتۆن خراونەتەڕوو، ده‌كرێت ئه‌و گرفتانه لەسەر بنەمای دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن چاره‌سه‌ر بكرێن و یه‌كلا بكرێنه‌وه.“
"پێویستە هەموو هێزە کوردستانیەکان ئاگاداری ئەو پیلانە بن"
سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان، باس له نیگه‌رانیی پارتی ده‌كات له شێوه‌ی دیزاینی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه و ده‌ڵێت: "نیگه‌رانیی پارتی له شوێنی خۆیه‌تی، چونكه گه‌ره‌نتیی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد نییه."
غه‌فوور مه‌خمووری، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی (باس‌نیوز) گوتی: "ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی دادگای فیدراڵیی عێراق له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان كردی، گومانی لای هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان دروست كردووه، چونكه یاساكه‌ی ته‌واو گۆڕیوه، ئه‌م گۆڕانگارییه له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان نه‌بوو، كاری په‌رله‌مان بوو، ئاخر نەهێشتنی كورسیی پێكهاته‌كان و دابه‌شكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن، كه‌ی كاری دادگای فیدراڵییه؟ ئێستاش له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شدار نه‌بێت، هه‌ڵبژاردن ناكرێت و ئاسته‌م ده‌بێت، چونكه سه‌ركه‌وتوو نابێت.“
گوتیشێ: "ده‌بێت دادگای فیدراڵی چاو به بڕیاره‌كانیدا بخشێنێته‌وه و پێداچوونه‌وه به بڕیاری لادانی كورسیی پێكهاته‌كان بكات و گۆڕانكارییه‌كان لاببرێن و ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ دابنرێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان، چونكه گومان هەیەدەوڵەتی دراوسێ و ئەجیندای دەرەکی دەست بخەنە کاروباری ئه‌م كۆمسیۆنه‌ی عێراقەوە له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه دەست بخرێتە کارەکانیەوە."
ده‌شڵێت: "نیگه‌رانیی پارتی له شوێنی خۆیه‌تی، ده‌بێت هێزه كوردستانییه‌كان له‌و پیلانه ئاگادار بن، چونكە یاریكردن به ده‌نگی حزبه‌كان و دیزاینی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردن مه‌ترسییه له‌سه‌ر داهاتووی كوردستان."
میدیا- هه‌ولێر
مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK پێشوازی له شاندی پارتی دیموكراتی پێشڤه‌رۆی كورد له سووریا له هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت به رەوشی سیاسی كوردستان به‌گشتی و رۆژئاوای وڵات و ناوچه‌كه گفتوگۆیان كرد .
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 3/4/2024 شاندێكی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی YNDK پێشوازییان له شاندی پارتی دیموكراتی پێشڤه‌رۆی كورد له سووریا كرد كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان سیراج ئمیناكی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێر و خورشید ده‌روێش ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێر.
شاندی میوان پیرۆزبایی بیست و نۆیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی YNDK لێ‌كردن و به‌م بۆنه‌یه‌وه په‌یامی پیرۆزبایی به‌ڕێز د.سه‌لاح ده‌روێش سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشڤه‌رۆی كورد له سووریا و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبیان پێشكه‌شكردن، هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان كرا، جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر یه‌كریزی و یه‌كهه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، هه‌روه‌ها باس له ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان و یه‌كگرتوویی هاوهه‌ڵوێستی حیزبه‌كان له‌م پێناوه‌دا پێویسته بۆ پاراستن و به‌ده‌ستهێنانی زیاتری مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌م به‌شه‌ی وڵات‌دا.
له ته‌وه‌ری کۆتاییدا باس له زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان كرا.