پەیامى پیرۆزبایى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ خوشک و برایانى ئێزدى

نيسان/أبريل 16, 2024

*جەژنی سەرى ساڵى ئێزدى (چارشه‌مبا سۆر) له‌ خوشك و برايانى ئێزدى پیرۆزبێت*

بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەوە (چارشه‌مبا سۆر)، جوانترین پیرۆزبایی لە بەڕێزان جەنابی میر حازم تەحسین بەگ و جەنابی بابە شێخ و جڤاتی رۆحانی و تەواوی خوشك و برايانى ئێزدى و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و كەسوكاری ئەنفالكراوانى ئێزدى دەکەین و، هیڤیدارین ئەم جه‌ژنه‌ ببێتە جه‌ژنى ئازادبوون و گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و خوشك و برا ئێزدييانه‌ى كه‌وا لەلایەن تيرۆريستانى داعشەوە رفێنران و بێسەروشوێن کران، له‌هه‌مان كاتدا ئومێد دەکەین کەوا ئەم جەژنە ببێته‌ هۆکار بۆ زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان لە نێوان تەواوى پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینییەکانى گەلى کوردستان و جەژنى خێر و خۆشى بێت بۆ هه‌موو لايه‌ك.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستی و پیرۆزبایی دووبارەمان بۆ هەموو لایەك.
هەر بژین و سەركەوتووبن و كوردستان ئاوه‌دان.


غەفوور مەخمووری
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
16 / 04 / 2024