ئاژانسه‌كان
لە ۱۹مین ڕۆژی جڤاتی گشتیی کەنەکە هەر یەکە لە زەینەب موراد و ئەحمەد قەرەمووس بە هاوسەرۆکانی کەنەکە هەڵبژێردران
لە شاری ئایدهۆڤنی هۆڵەندا، لە سێهەمین ڕۆژی کار و خەباتی ۱۹مین جڤاتی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە هەڵبژاردن بۆ هاوسەرۆکانی گشتیی کەنەکە ئەنجام درا.
بۆ هاوسەرۆکانی کەنەکە ۳ بەربژێر هەبوون کە بریتیبوون لە: زەینەب موراد، ئەحمەد قەرەمووس و شەهلا حەفید. لە ئەنجامدا ئەحمەد قەرەمووس بە زۆرینەی ڕەهای ئەندامانی ئامادەبووی کەنەکە هەڵبژێردرا. پاشان زەینەب موراد بە ۹۰ دەنگ لە لایەن ئەندامانی ئامادەبووی کەنەکە بە هاوسەرۆکی نوێ هەڵبژێردرا، لە بەرامبەریدا شەهلا حەفید ۳۰ دەنگی ئەندامانیئامادەبووی کەنەکەی بەدەستخست. بەم شێوەیە زەینەب موراد و ئەحمەد قەرەمووس بوون بە هاوسەرۆکانی نوێێ کەنەکە.
زەینەب موراد لە کوردانی فەیلی-یە و نزیکەی ۲۰ ساڵ کاری ڕاگەیاندنی کردووە و دوو خولیش ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەنەکە بووە. هەرچی ئەحمەد قەرەمووسە بەرپرسی کۆمیتەی سویدی کەنەکە یە و سیاسەتمەدارێکی دیاری باکوری کوردستانە و خەڵکی شاری ئامەدە.
پێشتر ڕێبوار ڕەشید دوو خول و نیلوفەر کۆچ ۳ خول هاوسەرۆکی گشتی کەنەکە بوون و بۆ ئەم خولە خۆیان کاندید نەکردەوە.
ئاژانسه‌كان
حكومەتی عیراق تەمەنی خانەنشینبوونی فەرمانبەران كەم دەكاتەوە و بۆ ئەوەش هەمواری یاسای خانەنشینی یەكگرتووی فیدڕاڵی دەكرێتەوە و بەرپرسێكی خانەنشینی كوردستانیش پشتیوانی بڕیارەكە دەكات و جەخت دەكاتەوە، هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
یاسای خانەنشینی ژمارە 9ی ساڵی 2014 لە‌لایە‌ن حكومەتەوە پڕۆژەی هەمواركردنەوەی ئامادەكراوە و ڕەوانەی پەڕلەمان دەكرێت بۆ پەسەند كردنی، كە تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە دەكاتە 60 ساڵ و هەر فەرمانبەرێك خزمەتی لە 25 ساڵ زیاتر بێت و تەمەنی لە 46 ساڵ كەمتر نەبێ، دەتوانێ داوای خانەنشینبوون بكات.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو لە عیراق، تەمەنی یاسایی خانەشینی 63 ساڵە، هەر فەرمانبەرێك تەمەنی بگاتە 63 ساڵ لە‌لایە‌ن حكومەتەوە خانەنشین دەكرێت، هەروەها لەسەرو 50 ساڵیشەوە، فەرمانبەر ئەگەر خزمەتی 15 ساڵی هەبێت دەتوانێت داوای خانەنشینی بكات، واتا لە 63 ساڵیدا ناچارییە و لە سەروو تەمەنی 50 ساڵیش ئارەزوومەندانەیە، بەڵام جیاوازی لە‌و مووچەیە هەیە، كە وەریدەگرن”.
وتیشی، “پێشنیاری هەهواركردنی یاساكە بۆ كەمكردنەوەی تەمەنی خانەنشین بوون بۆ 60 ساڵ، لێكەوتەی ئابوری هەیە، بەو پێیەی بارگرانی لەسەر دەزگای خانەنشینی زیاد دەكات، تەمەنی خزمەتی هاووڵاتی بۆ حكومەت كەمدەكاتەوە، بەو پێیەی هاووڵاتی كاتێك لە تەمەنی 23 ساڵیدا دادەمەزرێت و لە تەمەنی 63 ساڵیدا خانەنشین دەكرێت، ئەو كاتە 37 ساڵ خزمەت دەكات، ئەمەش وادەكات خانەنشین زیاد ببێت و لە هەمان كاتدا خزمەت كەمدەبێتەوە، بۆیە بارگرانی لەسەر حكومەت و دەزگای خانەنشینی زیاد دەكات”.
شیروان میرزا دەڵێت: “هەرچەندە سندوقی دراوی نێودەوڵەتیش سەرنجی لەسەر ئەم پێشنیارە هەیە، بەڵام گەر حكومەت بەرنامەی هەبێت لەجێی خانەنشینەكان كەسانی نوێ دابمەزرێنێت، وەك هەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی بێكاری لە وڵات، ئەوا پێدەچێت پێشنیاری هەمواری یاسای خانەنشینی لە‌لایە‌ن پەڕلەمانەوە دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بكرێت”.
لای خۆشیەوە، حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان بە (باس)ی ڕاگەیاندووە، پشتیوانی لە كەمكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی دەكەین و وتیشی، “كەمكردنەوەی تەمەنی خانەنشینبوون لە 63 ساڵ بۆ 60 ساڵ دەرفەت دەبێت بۆ گەنجان، بۆ ئەوەی دابمەزرێن، بە تایبەت كەوا دەرفەتی دامەزراندن كەمبۆتەوە، بۆیە خانەنشینكردن بە 60 ساڵی و بە مووچەیەكی شایستە كارێكی باشە و پشتیوانی لێ دەكەین”.
ئاماژەی بەوەشدا، لە كۆنەوە هەموو یاساكانی عیراق تەمەنی خانەنشینبوونیان بە 63 ساڵ دیاری كردووە.
جەختیشی كردەوە، هەر فەرمانبەرێك دەتوانێت بە خزمەتی 15 ساڵ خانەنشین بێت، بەو مەرجەی تەمەنی لە 50 ساڵ كەمتر نەبێت، وتیشی، “ئەگەر مەرجی تەمەن بكرێتە 46 ساڵ، ئەوا باشتر دەبێت”.
بەپێی زانیاریی وەزارەتی دارایی، لە كوردستاندا زیاتر لە 244 هەزار كەس مووچەی خانەنشینی سەربازی و شارستانی وەردەگرن، كەمترین مووچەی خانەنشینی 220 هەزار دینارە و زۆرترینی 6 ملیۆن دینارە.
سەبارەت بە جێبەجێكردنی هەمواری یاسای خانەنشینی عێراق لە هەرێمی كوردستان، حازم ئیسماعیل گوتی: «ئەگەر پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا بەرەوپێشچوون، رێككەوتنێك بكرێت بە تایبەت لەسەر بودجەی 2020، ئەوا یاسای یەگرتووی خانەنشینی عێراق و ئەو هەموارەشی كە دەكرێت، بە دڵنیایی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە».
ئێستا ساڵانە نزیكەی 5 هەزار فەرمانبەر لە هەرێمی كوردستان خانەنشین دەبن. بە گوتەی بەرێوەبەری گشتیی خانەنشینی، كاتێك تەمەنی خانەنشینی كەم دەكرێتەوە بۆ 60 ساڵ، ئەوكات لەبری ئەوەی 5 هەزار كەس خانەنشین بكرێن، نزیكەی 20 هەزار كەس خانەنشین دەكرێن.
سه‌رچاوه: خەڵك- بەشی هەواڵ
خەڵك- بەشی هەواڵ سه‌رچاوه
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایدەگەیەنێت، بۆچوونی هەموو لایەنەكان وەردەگرین و دەشڵێت: “ئەم قۆناغە مێژووییە تێدەپەڕێنین”.
مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هەسەدە لە تویتەری خۆی ئاماژەی بەوەكردووە، “ئێمە وەك هێزەكانی سوریای دیموكرات ئامادەین هەستین بە ڕۆڵی نیشتمانی خۆمان لە نزیك كردنەوەی بۆچوونی نێوان سەرجەم لایە نیشتمانییە كوردییەكان لە ڕۆژئاوا”.
دەشڵێت: “ئەوەش لەپێناو گفتوگۆ كردن لەسەر بنیاتنانی یەكێتی نەتەوەیی و گەیشتن بە یەك هەڵوێستی بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە چارەنووسسازە لە ژیانی گەلەكەمان”.
ئاژانسه‌كان
مەنسوور جیهانی ـ له به‌شی "نمایش کردنی تایبه‌ت"ی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودە‌وڵە‌تی "سلێمانی" له‌ژێر ناونیشانی "شێرپه‌نجه‌ی زه‌وی"؛ پێنج به‌ڵگه‌فیلمی درێژ له ده‌رهێنه‌رانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان نمایش کرا‌ن.
بە پێی ڕاپۆڕتی لێژنەی ڕاگەیاندنی گشتیی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودە‌وڵە‌تی سلێمانی، له به‌شی "نمایش کردنی تایبه‌ت"ی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودە‌وڵە‌تی "سلێمانی" Slemani له‌ژێر ناونیشانی "شێرپه‌نجه‌ی زه‌وی"؛ 5 به‌ڵگه‌فیلمی درێژ له ده‌رهێنه‌ره‌کانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له‌وانه؛ "شوێن که‌وتنی مه‌رجان" ، "چیرۆکێکی ناخۆش: راسته‌قینه‌ی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات" ، "جه‌نگاوه‌رانی هه‌وا" ، "سه‌هۆڵی ئاگرین" و "سه‌یروسه‌مه‌ره‌کانی ده‌ریا" له هۆڵه‌کانی سیتی سینه‌ما" له شاری سلێمانی پایته‌ختی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری هه‌رێمی کوردستان نمایش کرا‌ن.
ئه‌و پێنج به‌ڵگه‌فیلمه‌ی که له به‌شی "شێرپه‌نجه‌ی زه‌وی" Earth Cancer له چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودە‌وڵە‌تی "سلێمانی" چوونه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما، بریتین له؛ به‌ڵگه‌فیلمی "شوێن که‌وتنی مه‌رجان" Chasing Coral له ده‌رهێنانی "جێف ئۆرلوسکی" Jeff Orlowski له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا بۆ ماوه‌ی 93 خوله‌ک، به‌ڵگه‌فیلمی "چیرۆکێکی ناخۆش: راسته‌قینه‌ی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات" An Inconvenient Sequel: Truth to Power له ده‌رهێنانی "جۆن شێنک" Jon Shenk و "بۆنی کۆهن" Bonni Cohen له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا بۆ ماوه‌ی 99 خوله‌ک، به‌ڵگه‌فیلمی "جه‌نگاوه‌رانی هه‌وا" Climate Warriors له ده‌رهێنانی "کارل ـ ا فێچنه‌ر" Carl-A. Fechner و "نیکۆلیا نیمان" Nicolai Niemann له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، به‌لژیک و ئه‌مه‌ریکا بۆ ماوه‌ی 86 خوله‌ک، به‌ڵگه‌فیلمی "سه‌هۆڵی ئاگرین" Ice on Fire له ده‌رهێنانی "له‌یلا کۆنرێس" Leila Conners له وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا، کاستاریکا، کرۆڤاسی، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا بۆ ماوه‌ی 98 خوله‌ک و به‌ڵگه‌فیلمی "سه‌یروسه‌مه‌ره‌کانی ده‌ریا" Wonders of the Sea له ده‌رهێنانی "ژان ـ میشێل کۆستێئۆ" Jean-Michel Cousteau و "ژان ژاکوس مانتێلۆ" Jean-Jacques Mantello له وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا و فه‌ره‌نسا بۆ ماوه‌ی 82 خوله‌ک.
چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی "سلێمانی" له لایه‌ن کۆمپانیای سینه‌مایی "مه‌ستی فیلم" به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "فوئاد جه‌لال"، به سه‌رۆکایه‌تی "مه‌لا به‌ختیار" به‌رپرسی به‌شی پاڵپشتیی فێستیڤاڵ، به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ریی "دانه‌ر عومه‌ر فارس" و به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رنامه‌داڕشتنی خاتوو "لینا ره‌زا" و به نمایش کردنی 134 فیلم له ده‌رهێنه‌ره‌کانی ٧9 وڵاتی جیهان؛ له دوو به‌شی رکابه‌ریی سه‌ره‌کیی "سینه‌مای جیهان" (نێوده‌وڵه‌تی) و به‌شی رکابه‌ریی "سینه‌مای کوردی" (نه‌ته‌وه‌یی) و هه‌روه‌ها سازدانی وۆرکشۆپه‌کانی پیشه‌یی و پسپۆڕانه‌ی سینه‌مایی و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش؛ به دروشمی "شێرپه‌نجه‌ی زه‌وی" له 5 هۆڵی "سیتی سینه‌ما"، "سینه‌ما سالم"، هۆڵی "ئه‌منه سووره‌که" و هه‌روه‌ها له ته‌لاری "هونه‌ر" له شاری سلێمانی له هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵی فیلمی نێودە‌وڵە‌تی سلێمانی.

بە‌مە‌بە‌ستی شە‌رمە‌زاركردنی ھێرشە‌كانی سوپای توركیا بۆ سە‌ر رۆژئاوای كوردستان رۆژی ھە‌ینی ٢٠١٩/١٠/٢٥ژمارە‌یە‌كی زۆر لە‌خوێندكارانی كورد‌و كوردانی ئە‌رمینیا بە‌بە‌شداری ژمارە‌یە‌ك لە‌ھاوڵاتیانی ئە‌رمە‌ن لە‌یە‌ریڤانی پایتە‌ختی ئە‌رمینیاو لە‌بە‌ردە‌م نووسینگە‌ی نە‌تە‌وە‌یە‌كگرتووە‌كان لە‌و ووڵاتە خۆپیشاندانێكیان رێكخست.
خۆپیشاندانە‌كە لە‌لایە‌ن رێكخراوی دۆستایە‌تی كورد و ئە‌رمە‌ن بە ھە‌ماھە‌نگی لە‌گە‌ڵ فیدراسیۆنی لاوانی ئە‌رمینیا رێكخرابوو، سە‌رە‌تا خۆپیشاندە‌ران لە مە‌یدانی كۆماری لە ناوە‌راستی یە‌ریڤان كۆبوونە‌وە و دواتر بە‌ڕێپێوان بە‌دە‌م دروشم و ھوتاف كێشان دژ بە تاوانكاریە‌كانی سوپای توركیا و سیاسە‌تە دوژمنكارانە‌ی توركیا بە‌رامبە‌ر گە‌لی كورد و گە‌لانی ناوچە‌كە بە‌رە‌و بە‌ردە‌م نووسینگە‌ی نە‌تە‌وە‌یە‌كگرتووە‌كان بە‌ڕێكە‌وتن، خۆپیشاندە‌ران بە بە‌رزكردنە‌وە‌ی وێنە‌ی تاوانكاریە‌كانی توركیا دژ بە خە‌ڵكی مە‌دە‌نی و كوشتن و سوتاندنی ژنان و منداڵانی رۆژئاوای كوردستان بە چە‌كی قە‌دە‌غە‌كراو دوایان لە نە‌تە‌وە‌یە‌كگرتووە‌كان كرد كە ھاواری گە‌لی كورد بگە‌یە‌ننە كۆمە‌ڵگە‌ی نێودە‌وڵە‌تی و بیانپارێزن، دواتر بە‌ھە‌رسێ زمانی كوردی و ئینگلیزی و ئە‌رمە‌نی بە‌یاننامە‌ی خۆپیشاندە‌ران لە‌بە‌ردە‌م میدیاكاندا خوێندرایە‌وە و پێشكە‌ش بە بە‌رپرسانی نووسینگە‌ی نە‌تە‌وە‌یە‌كگرتووە‌كان كرا لە یە‌ریڤانی پایتە‌ختی ئە‌رمینیا.
سه‌رچاوه: خەڵك- بەشی هەواڵ
ئاژانسه‌كان
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە‌رپرسانی باڵای پنتاگۆن کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی رێکخراوی تیرۆرستی داعشیان بڵاوکردەوە، هەرچەندە تائێستا کوشتنی ئەو سەرکردەیەی داعش بەفەرمی لە‌لایە‌ن ئیدارەی کۆشکی سپی رانەگەیەنراوە، بەڵام دواتر هێزەکانی سوریای دیموکرات رۆڵی گرنگی خۆیان لەئۆپەراسیۆنی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی رونکردەوە، میدیاکانی ئەمریکاش وردەکاری ئۆپەراسیۆنەکەیان بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، سوپای ئەمریکا بەهاوکاری سەرچاوە هەواڵگرییەکان لەئۆپەراسیۆنێکدا بەدو قۆناغ ئەبوبەکر بەغدادی و گروپەکەیان کوشتوە.
لەوردەکاری راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە شەوی رابردو لەنزیک کاتژمێر 12-ی شەو هەشت هێلیکۆپتەر بەهاوکاری دو فڕۆکەی جەنگی سەربە سوپای ئەمریکا ئاسمانی گوندی باریشا لەناوچەی ئیدلیب لەباکوری رۆژهەڵاتی سوریایان کۆنترۆڵکردوە کە دەکەوێتە نزیک خێوەتگەی تورلاها و لەقۆناغی یەکەمدا بۆماوەی 90 خولەک هێرشیان کردۆتە سە‌ر بینایەک.
بەگوێرەی شایەتحاڵەکان، هێلیکۆپتەرەکان روبەروی بەرەنگاری بونەتەوە و بەچەکی قورس تەقەیان لێکراوە.
دواتر پاش بۆردومانکردنی تەواوی ئەو ناوچەیە، هێلیکۆپتەرەکان بۆماوەی نزیکەی نیو کاتژمێر ئاسمانی ناوچەکەیان چۆڵکردوە و دواتر گەڕاونەتەوە و بەهەمان شێوە دەستیان کردۆتەوە بە بۆمبارانکردنی ئەو ناوچەیە.
دەستپێکردنەوەی قۆناغی دوەمی هێرشەکە بۆماوەی دو کاتژمێر و نیو بەردەوامبوە، لە‌گە‌ڵ ئەوەشدا ژمارەیەک سەربازی هێزی تایبەت لەهێلیکۆپتەرەکانەوە رەوانەی خوارەوە کراون و روبەروبونەوەی توند لەسەر زەوی لە‌گە‌ڵ گروپەکەی داعش دەستیپێکردوە.
بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان هەردو قۆناغی روبەروبونەوەکە چوار کاتژمێری خایاندوە و دواتر هێلیکۆپتەرەکان ئاسمانی ناوچەکەیان بەتەواوەتی جێهێشتوە.
چەند بنکەیەکی تەندروستی لە‌و ناوچەیە ئەوەیان ئاشکراکردوە، پاش هێرشی هێلیکۆپتەرەکان و روبەروبونەوەی سوپا تایبەتەکەی ئەمریکا لەناوچەکە، دیمەنی خانویەکی روخا و چەند خێوەتێکی سوتاویان بینیوە.
سەرچاوە تەندروستییەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، پاش ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە، 7 لاشەیان بینیوە کەمنداڵێک و سێ ژنیان تێدابوە و پێنج کەسیش برینداربون.
لەبارەی هۆکاری کوشتنی و دەستگیر نەکردنی، فەرماندەیەکی باڵای پێشوتری پنتاگۆن بەسی ئێن ئێنی راگەیاندوە، زانیاری‌یان هەبوە هەمیشە ئەبوبەکر بەغدادی هەڵگری پشتێنەی تەقینەوە بوە و تەنانەت لەکاتی نوستنیشدا ئەو پشتێنەیەی دانەناوە، ئەوەش لەبەرئەوەی دەستگیرنەکرێت و هەرکات پێویستبکات خۆی بتەقێنێتەوە.
ئەوەی جێگای سەرنجە ونبونی رۆڵی سوپای روسیایە لە‌و ئۆپەراسیۆنەدا، هەرچەندە کۆنترۆڵی ئاسمانی ئیدلیب لەدەستی روسیادایە.
لای خۆشییەوە سەرچاوەیەک لەپنتاگۆن ئەوەى پشتڕاستکردۆتەوە کە هەفتەی رابردو، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەر جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نهێنی کردوە بۆسەر ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی رێکخراوی تیرۆرستی داعش.
بەگوێرەی گۆڤاری نیوس ویکس، بەرپەرسانی باڵای پنتاگۆن دڵنیایی تەواویان داوەتەوە کۆشکی سپی کە ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی رێکخراوی داعش لە‌و ئۆپەراسیۆنەدا کوژراوە.
یەکەم دەرکەوتنی ئەبو بەکر بەغدادی لە ساڵی 2014 بو لەمزگەوتی نوری موسڵ کاتێک وەک خەلیفەی راگەیەنراوی خەلافەتەکەی داعش لەسوریا و عێراق خۆی ناساند.
دواتریش لەکۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵدا لەوێنەیەکی ڤیدیۆیی پروپاگەندەی رێکخراوەکەدا دەرکەوت کاتێک قسەی بۆ ژمارەیەک فەرماندەی رێکخراوەکەی دەکرد.
سه‌رچاوه: مالپه‌ڕی خەندان-
میدیا - هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 26-10-2019 شاندێكی بزوتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان BANK كه‌پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان ( ئاره‌زوو جه‌بار و ئیلهام جاف) له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمه‌لایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین له‌شاری هه‌ولێر به‌شداری پانێلێك له‌سه‌ر ماف و ئه‌ركی ئافره‌تان ده‌كه‌ن.
رێکخراوی لانەی ژنان له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمه‌لایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین پانێڵێک بە ناونیشانی ئارک و مافی ژنان لە یاساکانی هەرێمی کوردستان سازدەکات و تیایدا ژماره‌یه‌ك لایه‌ن و رێكخراوی مه‌ده‌نی به‌شداربوون, له‌پانێله‌كه گفتوگۆی چروپر له‌سه‌ر مافی ئافره‌تان و یه‌كسانیان له‌گه‌ڵ پیاوان و كاركردنیان له‌هه‌موو بواره‌كان و له‌ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان رۆلی كاریگه‌ریان هه‌یه و توانیویانه جێپه‌نجه‌یان له‌كاره‌كان هه‌بێ و به‌ده‌وری خۆیان هه‌لبستن و له‌ته‌ك براكانیان په‌ره به‌بواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن.
ئاژانسه‌كان
وەزیری دەرەوەی پێشوتری ئەمریکا رەخنەی لە هەڵوێستی دو هەفتە لەمەوبەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەگرێت و رایدەگەیەنێت، بەکشانەوەی هێزەکانی ناچاکی لە کوردی هاوپەیمانی کرد.
کوردەکان هاوپەیمانی سەرەکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بون لە شەڕی دژ بە رێکخراوی تیرۆرستی داعش
جۆن کێری، وەزیری پێشوی بەرگری ئەمریکا لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لە‌گە‌ڵ کەناڵی CNN رایگەیاندوە، "کوردەکان هاوپەیمانی سەرەکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بون لە شەڕی دژ بە رێکخراوی تیرۆرستی داعش و گەڕاندنەوەی ئاسایشی سنورەکانی نێوان سوریا و تورکیا".
کوردەکان توانیان سنورەکان لە تیرۆرستان پاکبکەنەوە و رێگری بکەن لە فراوانبونی زیاتری داعش
ئاماژەی بەوەشکرد، کوردەکان توانیان سنورەکان لە تیرۆرستان پاکبکەنەوە و رێگری بکەن لە فراوانبونی زیاتری داعش، لەکاتێکدا تورکیا هەرگیز رەزامەندی دەرنەبڕی بە ئەنجامدانی ئەو کارە.
جۆن کێری باسی لەوەشکردوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە کشانەوەی هێزەکانی لەرۆژئاڤای کوردستان، رێگەیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەوەی داوای دەکرد بەدەستی بهێنێت.
ناپاکییەکە کاتێک دەستیپێکرد، کە ترەمپ رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەکشێنێتەوە
جۆن کێری وتیشی، ناپاکییەکە کاتێک دەستیپێکرد، کە ترەمپ رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەکشێنێتەوە، بەم کارە پێگەی ئەمریکای لە‌و ناوچەیە لاوازکرد و ئەو هەوڵانەی شکستپێهێنا، کە بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری ئاسایشی ئەو ناوچەیە ئەنجامدرابون.
لەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە 8ی ئۆکتۆبەر لە رۆژئاڤای کوردستان، تورکیا توانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەنجامبدات کە هاوپەیمانی ویلایەتە یەکگرتوەکان بون لە شەڕی دژی داعش لە سوریا.
سه‌رچاوه: مالپه‌ری خەندان-