ئاژانسهكان
بەگوێرەی توێژینەوەکان، خواردنەوەی ئاوی لیمۆ پێش نانخواردنی بەیانی سودێکی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.
لە بابەتێکی تەندروستیدا ماڵپەڕی کلیڤلاند، ئاماژەی بەوەکردووە، خواردنەوەی کوپێک لە تێکەڵەی ئاوی گەرم و لیمۆ، پێش نانی بەیانی مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزیت و چەندین سودی هەیە.
گرنگترین سودەکانی خواردنی لیمۆ لە بەیانیاندا:
-یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدات:
ئەگەر بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ ئاوی لیمۆ بخۆرێتەوە، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن و چەوری ناو ماسولکەکان و دەوری ورگ دەتوێنێتەوە.
- کرداری هەرس باشدەکات:
ئەو ترشەی لە لیمۆدا هەیە هاوکاری زیادبوونی ترشی ناو گەدە دەدات کە لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەندا ترشی گەدە کەمدەبێتەوە، بەو جۆرە کرداری هەرس باشتر دەکات.
- پارێزگاریی لە جگەر دەکات
بەهۆی ئەو ماددە خۆراکییانەی لە لیمۆدا هەیە جگەر لە ژەهر پاک دەکاتەوە
- سەرچاوەی ڤیتامین C
بەیانیان دوای لەخەو هەستان تێکەڵکردنی ئاوی نیو لیمۆ و خواردنەوەی لەگەڵ کەمێک ئاوی گەرمدا، شەش گەرمۆکە بۆ لەش دابیندەکات، بەو جۆرە جەستە ڤیتامین سی بەدەستدەهێنێت کە لە ڕۆژێکدا پێویستییەتی، لەگەڵ ئەوەشدا پاریزگاری لە پێست دەکات دژیی زوو دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری و دەرکەوتنی زیپکە.
- دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم
جەستە بەبێ پۆتاسیۆم ئەرکەکانی بە باشی جێبەجێ ناکات، چونکە کانزایەکی گرنگە بۆ ماسولکەکان و دەمارەکان، لەگەڵ ئەوەشدا ڕووبەڕووی خوێی زیادە دەبێتەوە لە خوێندا کە هۆکارە بۆ بەرزە پەستانی خوێن.
- ڕێگری لە بەردی گورچیلە دەکات
ئاوی لیمۆ پارێزگاریی لە ترشی ستریک دەکات کە لە میزدا بوونی هەیە و رێگرە لە دروستبوونی بەرد لە گورچیلەدا.
سهرچاوه: مالپهری KNN
ئاژانسهكان
یەکێک لە خۆشترین میوەکان لە وەرزی پاییزدا، هەنارە، بەشێوەیەکی گشتی حەز بە خواردنی دەکرێت، جگە لەوەی بۆ چەندین مەبەست بەکاردەهێنرێت لە دروستکردنی ڕوبەهەنار، تێکەڵکردنی لەگەڵ زەڵاتە، شەربەتی هەنار و چهندین بهرههمی دیكهی لێ دروستدهكرێت، شارهزایان ههنار به "پزیشك"ی جهستهی مرۆڤ وهسف دهكهن.
هەروەها توێکڵی هەنار سودێکی ئێجگار زۆری هەیە، لە کۆنەوە بۆ مەبەستی چارەسەری جۆراو جۆر بەکارهێنراوە:
هەنار دژە ئۆکسانێکی بەهێزە
لەبەرئەوەی هەنار دژە ئۆکسانێکی بەهێزە، کاریگەریەکی گهورهی هەیە لە دروستکردنەوەی خانەکان و هێشتنەوەیان بە گەنجی، هەروەها دژە هەوکردنە.
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C
خواردنی شەربەتی یەک هەنار ڕۆژانە بڕی زیاتر لە40%ی پێویستی ڕۆژانەی ڤیتامین سی لەش دابین دەکات، هەربۆیە پێستێکی تەڕ و جوان بهمرۆڤ پێدەبەخشێت.
لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان
لەو تاقیکردنەوانەی کراون بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجییە پرۆستاتیەکان، ئاستی بهرزی هەنار سهلمێنراوه، بۆیە بە هۆکارێکی بەهێز دەدەنرێت بۆ رێگریكردن له توشبون به نهخۆشی پرۆستات و لهچالاكی خستنی خانهشێرپهنجهییهكان.
دژە زەهایمەر و لەبیرچونەوەیە
لەبەر بوونی بڕێکی باش دژە ئۆکسان لە هەناردا، دەورێکی گرنگی هەیە لە بەهێزکردنی بیرەوەری مرۆڤدا، جگە لەوەی کاردەکات لەسەر كهمكردنهوهی كاریگهرییهكانی نهخۆشی زهایمهر كه زیاتر دوچاری مرۆڤی بهساڵاچوو دهبێت. ئەوانەی توشی زەهایمەر بوون.
ئاسانكاری بۆ ههرسكردنی خۆراك
خواردنەوەی شەربەتی هەنار ڕۆژانە، کاریگەری زۆری هەیە لەسەر هەرسکردن و چارەسەری نەخۆشیەکانی ڕیخۆڵە و کۆڵۆن و دوانزە گرێ و ههوكردنهكانی ڕیخۆڵە.
چارەسەری نەخۆشیەکانی دڵە
هەنار جگە لە سودە گرنگە باوەکانی کاریگەری زۆری هەیە لە سەر نەخۆشیەکانی دڵ و ڕەوینەوەی فشار و دڵەڕاوکێ .ڕێگە لە کڵۆبوونی خوێن لەناو شاخوێنبهرهكان دەگرێت.
کۆنترۆڵی پەستانی خوێن دەکات
خواردنەوەی شەربەتی هەنار ڕۆژانە کۆنترۆڵی پەستانی خوێن دەکات و لەش پاک دەکاتەوە لە ژەهر و لەشێکی تەندروستمان پێدەبەخشێت.
دژی نەخۆشیە ڤایرۆسیەکانە
لە پاییزدا بەهۆی گۆڕانی کەشو هەواوە نەخۆشیە ڤایرۆسییەکان زۆردەبن، زۆربەیان دەگوازرێنەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە و بەشێوەیەکی ئێجگار زۆر بڵاودەبنەوە، بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشییانە خواردنی هەنارلەم وەرزەدا کاریگەری زۆری هەیە لەسەر نەهێشتنیان.
ڤیتامینێکی زۆری تێدایە
دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و ڤیتامین C, E, K.
ئارەزوی سێکسی زیاد دەکات
خواردنەوەی شەربەتی هەنار لە بەیانیان و شەواندا کاریگەری بەهێزی هەیە لەسەر زیادکردنی ئارەزووە سێکسیەکان لە هەردوو ڕەگەزدا.هەنار وەک ووزهبهخشی سروشتی کاردەکات و هانی هۆرمۆنەکانی تێستێستیرۆن دەدات بۆ ئەوەی ئارەزوی سێکسی لە ژن و پیاودا زیاد بکات .
جگە لەم سودە گرنگانەی هەنار توێکڵەکەشی بۆ زۆر مەبەست و چارەسەر بەکاردێت:
هەڵوەرینی قژ
وهكو چارهسهرێكی میلـلی، شەوان چەند توێکڵە هەنارێک بکوڵێنرێت و ئاوەکەی بدرێت لە پێستی سەر، بۆ چەند کاتژمێرێک دواتر بە ئاوی شلەتێن سەر بشۆردرێت و تا بەیانی بەو شێوەیە کاریگەریەکانی لەسەر جیڕبوونەوەی پێستی سەر و نەهێشتنی هەڵوەرینی قژ و بەهێزکردنی تاڵە مووەکان دەبێت. هەروەها چارەسەرێکی باشی کەڕوی پێستی سەرە.
سهرچاوه: مالپهری KNN
ئاژانسهكان
فڕۆکەی جەنگیی و چاودێری بە ئاسمانی کەمپی شەهید ڕۆستەم جوودی مەخمووردا دەسوڕێنەوە و نازانرێت سەر بەکامە دەوڵەتن.
لەم هەفتەیە جموجۆڵ و فڕینی فڕۆکەی چاودێری و فڕۆکەی جەنگی بەسەر ئاسمانی کەمپی شەهید ڕۆستەم جوودی مەخموردا زیادی کردووە و لە ئێستاشدا جموجۆڵەکە زۆر زیاتر بووە.
هێشتا نەزانراوە کە ئاخۆ ئەو فڕۆکانەی سەر بە ئاسمانی مەخمووردا دەسوڕێنە سەر بە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرن یان هی دەوڵەتێکی دیکەن.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە لە دوای ڕووداوی ڕێستۆرانتی حۆقەبازی شاری هەولێر کە لە ١٧ی تەمموزی ڕابردوو کەوتەوە و تێیدا عوسمان کۆسە کوژرا، لە ١٨ی تەمووزەوە بهووردی چاودێری ههیه له سەر کامپی شەهید ڕۆستەم جودی.
هەروەها لە ڕۆژی ١٩ی تەمموزیش فرۆکە جەنگییکانی تورککیا مەخموری بۆمباران کرد و لە ئەنجامدا ٢ هاوڵاتی سڤیل بریندار ببوون.
سهرچاوه: ANF NEWS
ئاژانسهكان
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، ئەرکی نەتەوە یەکگرتوەکان پاراستنی دانیشتوانی ناوچەکانە، نەک بەشداریکردن لە پرۆژەی پاکتاوی نەژادی رۆژئاڤا.
ئەمڕۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، لێژنەیەک پێکدەهێنن بۆ تاوتوێکردنی پێشنیارەکانی تورکیا بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەی نێشتەجێبونی ئاوارە عەرەبەکان لە رۆژئاڤای کوردستان.
ئەمە پێشهاتێکی مەترسیدارە و تورکیا دەیەوێت سیاسەتی پاکتاوی نەژادی لە رۆژئاڤا جێ بەجێبکات لەژێرسایەی یاسای نێودەوڵەتیدا
ئەمشەو لە دو تویتی بەدوا یەكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، مەزڵوم کۆبانێ رایگەیاند، ئەمە پێشهاتێکی مەترسیدارە و تورکیا دەیەوێت سیاسەتی پاکتاوی نەژادی لە رۆژئاڤا جێ بەجێبکات لەژێرسایەی یاسای نێودەوڵەتیدا.
ئەرکی نەتەوە یەکگرتوەکان پاراستنی دانیشتوانی ئەو ناوچانەیە، نەک بەشداریکردن لە پرۆژەی پاکتاوی نەژادی رۆژئاڤا
فەرماندەی هەسەدە وتیشی،"وتەكانی گۆتێرس سەبارەت بە هەوڵدان بۆ دروستكردنی لیژنەیەك بۆ تاووتێكردنی پێشنیارەكانی توركیا تایبەت بە دروستكردنی كۆمەڵگەی نیشتەجێبون لە ناوچەی داگیركراوی توركیا، ئەمە شتێکی زۆر مەترسیدارە بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان و بەشداریکردنە لە سیاسەتی پاکتاوی نەژادی بە كۆمەڵ".
وتوشیەتی،"ئەرکی نەتەوە یەکگرتوەکان پاراستنی دانیشتوانی ئەو ناوچانەیە، نەک بەشداریکردن لە پرۆژەی پاکتاوی نەژادی رۆژئاڤا".
سهرچاوه: مالپهری خهندان
ئاژانسهكان
پۆلیسی عێراق و چهند سهرچاوهیهكی پزیشكی له هێزه ئهمنیهكان رایانگهیاند، تهنها ئهمڕۆ به گوللـه، لانیكهم چوار خۆپیشاندهر له ناوهڕاستی بهغداد كوژراون، سهرهڕای گرژیهكانیش خۆپیشاندان بهردهوامی ههیه.
ئهوسهرچاوانه ئاماژهیان بهوەكردوه، ههر له ماوهی خۆپیشاندانهكانی پێنجشهممهدا، 35 كهسی دیكه برینداربون له پێكدادانهكانی لای پردی شههیدان، لهكاتێكدا دهیان ههزار خۆپیشاندهر له ناوهراستی بهغدا-ی پایتهخت لهسهر شهقامهكان بون.
له باشوری عێراق-یش، بهرپرسانی بهندهری ئوم قهسر رایانگهیاند، سهدان خۆپیشاندهری دژ به حكومهت، بهربهستهكانیان سوتاندوه و دهروازهی بهندهرهكهیان داخستوه، چهندین كاتژمێر رێگریشیان لهو بارههڵگرانه كردوه، كه كاڵایان پێبوه.
تهقهكردن و بهكارهێنانی گازی فرمێسكڕیژ، بوهته هۆی كوژرانی زیاتر له 250 كهس له سهرهتای خۆپیشاندانهكانهوه تا ئێستا، ههزارانی دیكهش برینداربون، لهكاتێكدا رێژهكانیان بهردهوام رو له زیادبونه.
زۆرینهی خۆپیشاندهران گهنجی بێكارن، دهشڵێن كهمینهیهكی سیاسی سهرجهم كایهكانی ژیانیان قۆرخكردوه، بهوهش رێژهیهكی زۆر گهندهڵی له وڵاتدا ههیه و پێویسته زو حكومهت بكشێتهوه.
چهندین ناوهند و پێگهی حزبی و حكومی له لایهن خۆپیشاندهرانهوه كۆنترۆڵكراون، زیانێكی زۆری ماددیش بهر ئابوری عێراق كهوتوه، لهكاتێكدا هێڵهكانی ئینتهرنێت به مهبهستی بچڕانی پهیوهندی نێوان خۆپیشاندهران راگیراوه، سهرچاوهیهك له بانكی ناوهندی وتی "بههۆی بڕینی ئینتهرنێتهوە، كهرته تایبهتهكان زیان دهكهن".
به گوێرهی ئهو سهرچاوهیه، له یهكهم رۆژی پچڕانی ئینتهرنێتهوه (سهرهتاكانی تشرینی یهكهم) رۆژانه 16 ملیۆن دۆلار زیانیان لێكهوتوه.
حكومهتی عێراق لهبهرامبهر فشاری خۆپیشاندهراندا دهڵێت چاكسازی ئهنجامدهدهن، بهڵام داواكاری خۆپیشاندهران كهوتنی دهسهڵات و پێكهێنانی حكومهتێكی نوێیه لهسهر ئاسی نیشتیمانی و ئیداری بون.
سهرچاوه: مالپهری خهندان
منذ مدة فإن النظام التركي المحتل وقاتل الكورد شن الهجوم في الأرض والجو على غربي كوردستان فيحرق اليابس والأخضر على حد سواء، وأخذ يتمادى بشكل وحشي في قتل النساء والآطفال والشيوخ والمعوقين وتدمير القرى والمدن والبلدات، وجراء ذلك فإن معظم بلدان العالم والمجتمع الدولي أدانت تلك الهجمات والإعتداءات التركية وفضحتها، لاشك أن جريمة تركيا مهما تكن في تلك الإعتداءات، فإن أمريكا تتحمل مسؤلية تبعيتها على قدر تركيا في تنفيذ هذه الجرائم، لأن رئيس أمريكا ترمب أشعل الضوء الأخضر لتركيا.
إن تركيا خوفاً من فرض العقوبات الدولية عليها، أوقفت الهجمات الآن ظاهرياً، لكن عن طريق المنظمات الإرهابية وعصاباتها التابعة لها تشن الهجمات يومياً على القرى وبلدات غربي كوردستان، إذن فإن الهجمات والحملات مازالت لها إمتدادتها.
نبع الدم والإرهاب :
اطلقت تركيا هجماتها على غربي كوردستان (نبع السلام)، حيث أنها في الحقيقة هي نبع الدم والإرهاب وليست نبع السلام، نستطيع أن نسميها (نبع الدم والإرهاب)، لأن السلام لايترسخ بقتل الأطفال وتدمير المدن والقرى وإطلاق الصواريخ وإشاعة الخوف والفزع بين الناس المدنيين، ومما يلحظ فإن تلك الهجمات والإعتداءات للنظام التركي خلال الأيام الماضية على غربي كوردستان وشمال سورية، وفق على كل المقاييس، وإستناداً إلى التعريف الذي وضع للإرهاب، فإن الهجمات التي شنها الجيش التركي هي هجمات إرهابية، فإن الجيش التركي يمارس ويطبق إرهاب الدولة، إذا مانظرنا نرى أن الجيش التركي أخذ يمارس قتل الناس المدنيين وتخريب بيوت وأحوال الناس، وتدمير البنية التحتية لغربي كوردستان، ويستهدف المشاريع والوحدات الخدمية ويدمرها كتعطيل محطات البنزين ومصافي تصفية البنزين ومحطة كهرباء القامشلي والمدارس والمستشفيات التي دمرت عن طريق الهجمات الجوية، ولا يتورع عن قتل الأطفال الحديثي الولادة، الطفل الذي لم يزل لايعرف أنه كوردي، لايعرف أنه مسلم فهو في المهد، يقتله، أليس هذا عملاً إرهابياً إذا فعله أي جيش ؟! وفي الوقت نفسه هجمت تركيا على بلد آخر وإنتهكت الحدود، وإرتكبت العديد من الجرائم المقززة ضد الإنسانية، وقد إستخدمت السلاح المحرم دولياَ لإبادة الناس المدنيين، إن هذه والعديد من الجرائم البشعة الأخرى، على وفق المقايس الموجودة نستطيع أن نقول : إن هذه الهجمات هي هجمات إرهابية، وإن الجرائم التي ترتكبها تركيا تثبت أن تركيا تهدف القضاء على الأمة الكردية بأرضها وناسها، لذلك نستطيع أن نقول : أن العملية العسكرية التركية نبع الدم والإرهاب وليست نبع السلام .
إن جميع أطرافنا نعرف جيداً أن منذ بداية ثورة شعوب سورية كانت حكومة تركيا ضد أي تحرك قد حدث في غربي كوردستان، وبعد تكوين كانتونات غربي كوردستان، كما أن جميع الأطراف على إطلاع أنه في البداية عن طريق منظمة داعش الإرهابية ومنظمة (جبهة النصرة) الإرهابية والمنظمات الإرهابیة الأخرى القريبة والتابعة لتركيا حاولت إحتلال كوباني، بعد أن لم تسقط كوباني بفضل محاولة ونضال مقاتلي وحدات حماية الشعب وقوات بيشمركة كوردستان وكسرت شوكة الإرهابيين، وما حدث بعد ذلك توجهت تركيا نحو عفرين، حاولت بكل قواها فإحتلت عفرين ودمرها، فكان هدفها من إحتلال عفرين غلق طريق الكورد صوب البحر، وبعد عفرين توجهت الآن نحو منطقة الجزيرة، لاشك أن الهدف الأساس لتركيا من هذه الهجمات والحملات تنصب على القضاء على المكاسب او التطورات التي تحققت بدماء الكورد في غربي كوردستان، وفي الوقت نفسه تحاول أن تغير ديموغرافية غربي كوردستان، ويزيل العمق الجغرافي بين الشمال وغربي كوردستان، كما فعل نظام البعث السوري سنة 1965 عن طريق تكوين (الحزام العربي) أن يقطع غربي كوردستان عن الجنوب والشمال وترحيل القرى الكوردية لغربي كوردستان الكائنة على حدود العراق وتركيا وجاء بالعرب الوافدين مكانهم وكون حزاماً بطول 350 كيلومتر وعرض 15 كيلو متر، وكوّن قطيعة جغرافية بين الغرب ومع الشمال وجنوب كوردستان، والآن تريد تركيا توسيع حدودها وتكوين الحزام (التركي - العربي) في المنطقة عن طريق إسكان العرب المرتزقة الموالين لها.
اليوم غربي كوردستان وغدا جنوب كوردستان :
الهدف الآخر لتركيا في هذه الهجمات يرمي إلى وصولها الحدود العراقية خاصة نقطة فيشخابور بين الغرب وجنوب كوردستان، لكى تفصل تماماً بين الجنوب والغرب وتعثر على بوابة بديلة لبوابة حدود إبراهیم خلیل، كذلك إلى حدود إبراهيم خليل، وكذلك تمتد يدها حقول نفط قرجوغ و رميلان داخل أراضي غربي كوردستان، ومن بعد تحاول أن تجد بديلاً لخط نقل النفط من العراق إلى ترکيا، لكي تجعل جنوب كوردستان من الناحية الإقتصادية ضعيفة، أي إن هجوم تركيا لايقتصر وحده على غربي كوردستان، إنما هو هجوم على كامل شعب كوردستان، والهدف منه وحده ليس شعب غربي كوردستان، إن تركيا إستهدفت في هذه المرحلة غربي كوردستان لو تحقق لها النجاح فإنها في المرحلة القادمة تستهدف تركيا جنوب كوردستان.
حينما نبحث عن هدف تركيا في قادم الأيام ينصب على جنوب كوردستان، تلك هي الحقيقة، لقد أشار المسؤولون الأمريكان مراراً أن تركيا توسع هذه العملية العسكرية، إذن أن جزءاً من إتفاقهم هو مواصلة الهجوم مرحلة بعد مرحلة، وكذلك يقولون : إن هدف تركيا هو الوصول إلى حدود العراق، إذاً من هنا في المدى البعيد يكون الهدف جنوب كوردستان، ليس فقط غربي كوردستان، يجب أن نتذكر بأنه منذ بداية إنتفاضة كوردستان في ربيع 1991 وتحرير جنوب كوردستان وتشكيل برلمان وحكومة كوردستان، كانت تركيا تعادي بشكل مستمر وبمختلف الأساليب جنوب كوردستان وكانت علاقات أربيل وأنقره في صعود ونزول بشكل دائم ولم تكن خالية من المشاكل والمعوقات، فحين إحتلت منظمة داعش الإرهابية الموصل ومناطق أُخرى في العراق، نعرف ذلك جيداً على طلب من توجهوا نحو كوردستان وهجموا على كوردستان، ونعرف كل أطرافنا ذلك جيداً حين دخلت داعش الموصل إعتقلت فريق قنصلية تركيا : في حين سلمت فريق القنصلية بأمانة إلى تركيا، دون أن دون ان يتعرضوا إلى ركلة، لكن ذبحوا الناس الآخرين ! لقد إتخذت تركيا القرار أن تكون ضد الكورد ومكاسبه أينما كانوا وكانت، وأثناء إجراء إستفتاء إستقلال كوردستان وقفت ضد جنوب كوردستان بأشد الأشكال وأغلقت الحدود.
لاشك أن ماأرادت أن تفعل تركيا عن طريق داعش لم تتمكن، فتحطمت داعش على أيدي البيشمركة ومقاتلي وحدات حماية الشعب، ولذلك تحاول الآن أن تنفذ بنفسها المؤامرات ضد كوردستان، لذلك يجب من هذه الناحية أن نتعامل مع مع هذا الواقع بيقظة وحذر ونطرح أمام شعب كوردستان وأصدقائنا الحقائق بصراحة، فواضح عند كل الجهات أن داعش كانت صنيعة تركيا، وكان جميع جرحاهم يعالجون في تركيا وكل دعمهم كان في تركيا، وكان طريق عبورهم إلى سورية والعراق عبر مطارات تركيا وكانوا يأتون منها إلى أراضي سورية والعراق ويتمتعون بالأمان، وكانوا يلتقون كل مرة في سورية تحت إسم، ثم عن طريق إحتلال الموصل يدخلون العراق في أمان، وكان هدف تركيا الرئيس من صنع داعش توجيه ضربة إلى الحركة التحررية الوطنية الكوردستانية وإلغاء برلمان وحكومة جنوب كوردستان وتجربة غربي كوردستان .
في الحقيقة إن أحد الأهداف الأُخرى من العملية العسكرية الحالية لتركيا على غربي كوردستان هو إحياء وتقوية داعش، وحين لم تكن داعش ناجحة في مخططاتها وحطم البيشمركة والشرفان داعش، أُصيبت تركيا بإحباط كبير، والآن تريد إحياء داعش مرة أُخرى، لأنه إذا إنشغل مقاتلي قوات سوريا الديمقراطية بحماية الحدود وممتلكات المواطنين فإنهم لايتمكنون من حماية الدواعش المسجونين، لذلك كما رأينا أن تركيا قصفت أماكن سجن الداعش الإرهابيين، لكي يكسر الدواعش المسجونين السجن ويهربوا ويعيدوا تنظيمهم، لكن الكورد قبروا حلم توركيا لإحياء داعش، فما حدث أن قوات أمريكا بتعاون وحصول المعلومات من الكورد تمكنوا في عملية عسكرية خاصة في فجر 27/10/2019 من قتل ابوبكر البغدادي أمير داعش, وفي نفس اليوم شكر رئيس أمريكا الكورد لتعاونهم في هذه العملية، وبهذا أصبح غزل أردوغان أنكاثاً.
إن عمل تركيا هذا لإحياء داعش حدا بالمجتمع الدولي ان لايسكتوا عنه فسرعاناً ما طلبوا حماية السجناء الداعشيين، لأن في تلك المدة التي جرت فيها حرب منظمة داعش الإرهابية وقضي عليها، لم تبق لداعش هيبة، لايمكن ان تستقوى داعش مرة أُخرى، هنا مهمة أخلاقية ان يكون لجميعهم موقف جدي تجاه إحياء منظمة إرهابية كداعش ويعملو لكي يرغموا تركيا على إيقاف هجماتها على غربي كوردستان.
إذا ما لاحظنا أن المجتمع الدولي قد شعر بخطورة كبيرة في إحياء منظمة داعش الإرهابية، لذلك إن معظمهم ضد الهجمة التركية على غربي كوردستان، نحن بحاجة إلى أن نقوم بالعمل الجدي ونضاعف الجهود لإبلاغ الحقائق إلى مجلس الأمن والأمم المتحدة والإتحاد الأوروبي وجامعة الدول العربية كإلتزام بالمبادئ التي أعلنوا أنفسهم لحماية حقوق الإنسان ولحماية الأمن والاستقرار في جميع الدنيا أن يقوموا بمهمتهم ويوقفوا الهجمات، لكي تظل المنطقة مستقرة، لكن إن لم يفعلوا ذلك يضطرب أمن وإستقرار المنطقة وكذلك العالم، والذي نلاحظه لا الأُمم المتحدة ولا مجلس الأمن لم يكن لهم موقف جدي وحاسم، لذلك نحتاج إلى التحرك والعمل الزائد.
إن تركيا ضد الكورد وضد أي شيئ يُعمل للكورد، فنحن حين أجرينا الإستفتاء هنا في جنوب كوردستان ولم يجر في تركيا إلاّ أنه أغلقت الحدود على الجنوب ووقفت ضد الكورد، وكذلك حين جرت الإنتخابات في شمال كوردستان إعتقلت البرلمانيون الكورد وزجتهم في السجن، وخلع رؤساء البلديات ونصب النظام القیوم في المدن الكوردية، إذن انهم ضد أي شيئ يتحقق في الشمال للكورد، وفي الجنوب هم ضد أي شيئ يتحقق للكورد، وفي غربي كوردستان بنفس الشكل، فها أنهم إحتلوا عفرين وفي الوقت نفسه یشنون الهجوم لكي يحتلوا غربي كوردستان، في شرقي كوردستان فإن الناس كتعاطف مع غربي كوردستان قاموا بمظاهرة هادئة، وقفت تركيا ضد تلك وأبلغت إيران تذمرها، إذن يمكنا أن نقول : إن تركيا وأردوغان الآن من أشد وأكبر عدو للكورد، على وفق التحليل الذي أجريناه في الأجزاء الثلاثة من كوردستان، وكل تقدم في وضع كوردستان إستجد وقفت تركيا ضده، لذلك فإن أردوغان لايستطيع أن يقول : أنا لست ضد الكورد وأخوض حرب الإرهاب، كلا إنه ضد الكورد ويحارب الكورد، يجب أن يكون الكورد موحداً ويدافع بوحدته عن نفسه ويقف ضد المؤامرات.
الكورد وأمريكا تأريخ مرّ :
للأسف أن أمريكا على إمتداد التأَريخ تاجرت بدماء الشعوب المضطهدة ونحن ككورد بدءاً من (هنري كسنجرإلى بريت ماككورك) عندنا تأريخ مرّ مع أمريكا، في سنة 1974جعلت امريكا من ثورة أيلول أن تصيب بالإنتكاسة وكانوا هم أنفسهم ممهدين إيجاد والتوقيع على إتفاقية جزائر المشؤومة، إذن علينا أن لاننسى أبداً ذلك، وكذلك في سنة 1991 حيث حررشعب كوردستان في إنتفاضة جماهيرية بدمه جنوب كوردستان بكركوكها، فأشعلت أمريكا الضوء الأخضر للعراق وسمحت لصدام حسين أن يهجم على كوردستان، فجاء العراق وإحتل المناطق الأمر الذي نتجت عنه الهجرة المليونية، وكذلك في سنة 2003 ، أرادت أمريكا أيضاً إلغاء قوات بيشمركة كوردستان والقضاء على حكومة كوردستان، وكل ما هو موجود يخلطه بالعراق، في سنة 2005 طلب من الكورد إذا شارك في العملية السياسية للعراق ويصوت على الدستور، فإنهم يضمنون تنفيذ مادة 58 حين ذاك (مادة 140 الحالية في دستور العراق) المتعلقة بإعادة كركوك ومخمور وخانقين والمناطق المستقطعة الأخرى عن كوردستان إلى أحضان كوردستان، وما جرى أن كلتا سفارتي أمريكا وبريطانيا إلتزمتا بالكورد أن تتكفلتا وتضمنا تنفيذ مادة 58 ، لكن لم تكونا صاحبة تعهدهما وتحولت مادة 58 إلى مادة 140 ولم تنفذ.
وبعد أن أجرى شعب كوردستان في 25 أيلول 20177 في عملية سلمية الإستفتاء، قلبت أمريكا مرة أُخرى ظهر المجن للكرد، زحف الجيش العراقي وميليشيات الحشد الشعبي بأسلحة والدبابات الأمريكيىة نحو كوردستان إلى حد آلتون كبري ونجوا بأنفسهم على أشلاء بيشمركة شهدائنا، لقد ظلت أمريكا دون موقف وكانت تنظر إلى الأحداث كمتفرجة، لاشك أننا شعب كوردستان لم نرتكب أية جريمة ولم نطلق رصاصة واحدة وكنا مجرد واقفين على الصناديق وقد صوتنا عن طريق الإقتراع الهادئ هل نريد دولة أو نريد أن نبقى ضمن إطار العراق، فتمخض الإستفتاء عن نسبة 73. 92 % من التصويت لإستقلال كوردستان.
هو ذا لم نزل نرى وحتى الآن في سورية وغربي كوردستان نفس عدم التعهد وعدم الوفاء تجاه مواطنينا يتكرر، إن الواقع المر الذي كانت أمريكا معنا يجعلنا أن لانثق بأمريكا كثيراً، فنراها أنها صديقة مصالحها وليست الأمم المضطهدة، إن الإتفاق الحالي لترامب وأردوغان كان عدم وفاء كبير للكورد، وفي الوقت نفسه جعل مصداقية أمريكا على المستوى الدولي ضعيفة علاة على عدم وفاء ترامب يجب أن لا ننسى أن ثمة الكثير من الأوساط والشخصيات السياسية الأمريكية موجودة من أصدقاء الكورد يدعمون القضية الكوردية المشروعة يجب أن نقترب من تلك الأوسط والشخصيات ونأخذ أعمالهم بنظر الإعتبار ونشكرهم.
في وضع هكذا معقد ماذا ينبغي أن نفعل نحن الكورد ؟ :
في ضع هكذا دقيق وحساس قبل كل شيئ يجب أن نلقي الصراع الحزبي جانباً ونتصرف ككورد ونكون موحدين، إتحادنا على الصعيد القومي سلاح فعال لمواجهة الأعداء لأُمتنا، لذلك من الضروري ان نعمل كل أطرافنا بهذا الإتجاه ونكون صوت واحد ولون واحد وقوة واحدة ويكون لنا موقف سياسي واحد.
يجب في هذه المرحلة أن نعقد إجتماع القمة بين جميع القوى والإتجاهات السياسية الكوردستانية، لايمكن أن تجتمع كل الدنيا على وضعنا ونحن لم نجتمع على وضعنا ! لذلك من الضروري أن نجتمع نحن وفي هذالإجتماع تبدي جميع الأطراف السياسية آراءهم وتوجهاتهم ونعمل لصياغة برنامج متماسك وموحد كوردي لمواجهة الأحداث الآنية والمستجدات المقبلة، لاشك أن هذه المرحلة بحاجة بأن نمارس نحن الكوردايتي وليست ممارسة حزبية، نحن نتمكن أن نفعل هذا العمل ونخطو في المستقبل لكي نتمكن على المستوى الدولي أن نعمل من الناحية الدبلوماسية العمل الجدي، لأن دبلوماسية الكورد على الصعيد الدولي ليست بمستوى الطموح، ولهذا نحتاج إلى أن تكون لنا مظلة قومية، لذلك نحتاج في المرحلة المقبلة ان نسارع في عقد المؤتمر القومي الكوردستاني، ويصبح هذا عاملاً هاماً لترتيب وتنظيم الوسط السياسي وكامل الكوردستانيين على المستوى الداخلي والخارجي.
إذا نظرنا في حينه أن الفلسطينيين ماكانوا يتفقون للحوار مع الإسرائليين عن طريق الأحزاب، الأمر الذي حدا بهم أن يؤسسوا منظمة التحرير الفلسطيني PLO، ونحن بحاجة إلى مظلة قومية لكي ندير السياسة والدبلوماسية على الصعيد الدولي، وما نملكه الآن هو سياسة ودبلوماسية حزبية، يجب أن ينجز هذ المجال بالقومية ويعين الممثلون على أساس الكفاءة والخبرة، إذا ما عقدنا مؤتمراً قومياً بمشاركة جميع أطرافنا السياسية، حينذاك نتمكن ان يكون لنا فاعلية على المراكز الدولية، يجب حينذاك أن نتحدث عن طريق تلك القناة الدبلوماسي كقومية، وليس كهذا الحزب وذلك الحزب، وما يلاحظ نحن في ذلك كنا مهملين، فلم يدع الصراع الحزبي حتى الآن أن نكون صاحب هذه المظلة.
أصبحت الدنيا اليوم دنيا المصالح وما يلاحظ في سياسة أمريكا وروسيا لم تبق المصداقية والأخلاق، فالكورد وحده يمارس السياسة بمصداقية وأخلاقية، مقابلنا لايمارس السياسة بأخلاقية، ننظر أن أمريكا تأتي تتاجر بنا وتتفق مع تركيا، كما تعاملت معاملة تجارية مع العراق واتفقت على حساب دمنا ولو نحن كنا حليف أمريكا من سنة 2014 حتى 2017 شاركنا في حرب إرهابي داعش، وكانت قوة بيشمركة التي كسرت شوكة داعش، لكن أمريكا لم تأخذ ذلك بنظر الإعتبار.
إن الواقع الحالي يتطلب منا ضرورة تغيير نهج كفاحنا ونعلن لجميع الدنيا رسالة، إذا لم نعيش على أرضنا في وطننا بسلام، لايستطيع أيضاً العالم ودول المنطقة العيش بسلام، وهذا كيف يُعمل، يُفعل بوحدة الصف والصوت الموحد وتغيير أُسلوب كفاحنا، إذا تمكنا ان يكون لنا تأثير على مصالح دول العالم ومصلحة الدول التي تعادي الكورد فحينئذ هم أيضَاً يتوقفون ويفكرون فينا أيضاً لمصالهم ومادمنا نتعامل مع الدول بإسحياء لأنهم أيضاً بدورهم لايعيرون الإهتمام بنا، فهم يستخدموننا لنواياهم الخاصة، فها نرى ترامب نظر إلينا بأية نظرة حيث قال : إنهم خاضوا الحرب لنا ونحن أعطيناهم السلاح والنقود، إذن أن ترامب ينظر إلى الكورد كمأجورين إذن تكمن مشكلة الكورد من هنا، حيث لم تكن قراءتنا في الماضي كما هو مطلوب وضروري، ولم تكن لنا قراءة سليمة للعلاقات الدولية، لذلك من الضروري إعادة النظر والمراجعة من هذه الناحية ونحقق علاقة جديدة وأكثر تأثيراً.
على وفق العلاقة التي عندنا مع أمريكا أنا أصبحت خائب الأمل مع أمريكا، لذا أرى من المستحسن أن نتوجه إلى أوروبا، سيما في هذ الوقت حيث أن موقف الدول الأوروبية بشكل عام جيد، خاصة فرنسا وألمانيا، مثال على ذلك أن فرنسا تتعامل مع مسألة شعب كوردستان بكثير من الإنصاف، ففي سنة 1991 حين إنهار نظام البعث شن الهجوم على كوردستان الأمر الذي ترتبت عليه الهجرة المليونية لشعب كوردستان نحو االجبال فجعلت فرنسا أن يجتمع مجلس الأمن ويصدر قرار 688 وتجعل من كوردستان منطقة حظر الطيران (No - flyzone) ، وبعد الإستفتاء قلبت لنا أمريكا ظهر المجن ووضع الحصار الدبلوماسي والإقتصادي والسياسي على كوردستان، حين ذلك إستقبلت فرنسا رئيس حكومة إقليم كوردستان فأصبححت واسطة لكسر الحصار الدبلوماسي والسياسي والإقتصادي المفروض على كوردستان، والآن حول غربي كوردستان طلبت فرنسا إجتماع مجلس الأمن، وكانت لفرنسا برنامج أن تطبق منطقة حظر الطيران كالذي فُعل لجنوب كوردستان وأن يُعمل أيضاً لغربي كوردستان، لكن للأسف قطعت موسكو وواشنطون الطريق من ذلك، إن كلتاهما ما أتا ألاحظه إتفقتا بشكل من ألأشكال على معاداة الكورد وإلاّ ليس مشروعاً أن كلتا البلدين لايكون لهما من الوجهة السياسية المصلحية هما قطبان مختلفان أن يكون لهما على مسألة كغربي كوردستان موقف واحد في عدم إدانة تركيا، أن يأتي كلاهما ويوجها مجلس الأمن بإتجاه معاكس، إن فرنسا عملت عملها من هذه الناحية، لكن أمريكا وروسيا كانت لهما يد التخريب، إذن هنا نتمكن من تعزيز علاقاتنا مع فرنسا لكي تتمكن فرنسا كعضو فعال لمجلس الأمن وإتحاد أوروبا أن تدعم الكورد أكثر شعب كوردستان، فرنسا تشعر بالظلم الذي لحق بشعب كوردستان في إتفاقية سايكس بيكو حيث أنها كانت جهة من تلك الإتفاقية، لذلك تريد تسديد القرض الكوردي الذي في ذمتها وتعوض عن ذلك، يجب أن نأخذ بنظر الإعتبار ذلك، ونحاول أن نكون مع الفرنسيين على الخط، كما أن موقف ألمانيا في هذا الوقت جيد تجاه الكورد، لذلك من الضروري أن نطور علاقاتنا مع ألمانيا من هذه الناحية أكثر.
لاشك أن ملف سورية في يد روسيا، فروسيا لها تأثير كبير على سوريا، وكذلك أن روسيا فقدت كافة أصدقائها في المنطقة، بقيت إلى حدما في يدها فقط سوريا وإيران، فتحاول أن لاتفقد الأصدقاء من يدها بالمنطقة، لكن الذي يلاحظ في هذه الظروف هو موقف أمريكا، كيف تلتقي سياسة أمريكا مع سياسة روسيا لكي يعرضون أجتماع مجلس الأمن إلى عرقلة ولا يصدر منه قرار ما يكون إلى حد ما في صالح غربي كوردستان ؟! الأمرالذي يدعو الكورد أن تكون له قراءة أُخرى في علاقاته مع روسيا وأمريكا.
إن موقف جامعة الدول العربية كان أقوى أكثر من مجلس الأمن وقسم من الدول الأُخرى، إذا ما لاحظنا في إجتماعهم في البلاغ الختامي يطلبون تنزيل العلاقة الدبلوماسية مع تركيا، يطلبون معاقبة تركيا في المجال الإقتصادي والثقافي والسياحة في جميع تلك المجالات، وفي الوقت نفسه يطلبون أن توقف تركيا هذا الهجوم دون شرط، ولو أنهم يتخذون الموقف من هذا المنظور، أن تركيا هجمت على دولة عربية وتريد إنتهاك حدود دولة عضوة في الجامعة العربية، إنهم ينظرون إلى المسألة من هذا المنظور، إذا مانظرنا بشكل عام إلى موقف الدول العربية، كانت فقط دولتان لهما التحفظ وهي كانت صومال وقطر حيث لم توقعا البيان، بالنسبة لقطر نعرف جميعنا بأن قطر همشت من بين العالم العربي وبقيت في يدها تركيا وحدها، كما أنها من الناحية الآيدولوجية هي تابعة ل(إخوان المسلمين)، إن الإخوانيين بما الذين في كوردستان متعاطفون مع أردوغان لأن جميعهم يشربون الماء من منبع واحد، فصومال ليس لها التأثير الذي يحسب لها حساب فهي تحتاج إلى الدعم والتضامن، ومقابل هذا ننظر إلى موقف معظم الدول العربية، إنه موقف إيجابي لكل من الأردن والسعودية ومصر والإمارات والكويت، لذلك من الظروري أن نحث الخطى في هذه المرحلة ونعزز علاقاتنا مع الدول والأوساط العربية.
في الختام :
إن عملنا كفريق واحد كالكورد في مرحلة الكفاح هذه ضامن لتحطيم مؤامرة المحتلين وقبر أحلام أعداء الكورد وكوردستان، لذلك من الضروري في هذا الوقت المصيري نرمي الملابس الحزبية ونرتدي ملابس الكوردايتي، ونأخذ المصلحة القومية والوطنية بنظر الإعتبار، لكي نحن أيضاً في المستقبل القريب نصل إلى أمانينا التي هي الحرية وإستقلال كوردستان، لاشك أن إستقلال كوردستان وحده تأسيس دولة كوردستان ضمانة لعدم تكرار المآسي، من الضروري أن نبلغ جميعنا هذه الرسالة بصراحة كل العالم ونفهمهم أن ترسيخ السلام والإستقرار العالم والشرق الأوسط مرتبط بالحل الجذري لقضية شعب كوردستان والذي يجد نفسه في إستقلال وتأسيس دولة كوردستان .
میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣ / ١١ / ٢٠١٩، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە كۆنسڵی گشتیی فەلەستین لە كوردستان كردو، لهدیدارهكهدا باسيان لهرهوشی سیاسی کوردستان و ناوچهكهو پهیوهندی نێوان ههردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK له شاری هەولێر پێشوازیكرد لە بەڕێز (باڵیۆز نەزمی حەزوری كۆنسڵی گشتیی فەلەستین) و، لەدیدارەكەدا باس له رهوشی سیاسی و گۆڕانكاری و پێشهاته سیاسییەكانی كوردستان و عێراق و ناوچهكه و، چۆنیهتی سوود وهرگرتن لهو گۆڕانكاری و پێشهاتانه كرا، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا سکرتێرى گشتیى YNDK گلەیى لە کۆنسڵى گشتیى فەلەستین کرد کەوا چەند لایەنێکى فەلەستینى پشتیوانى خۆیان بۆ تورکیا لە هێرشکردنە سەر رۆژئاواى کوردستان راگەیاندووە، کۆنسڵى گشتیى فەلەستین وتى ئەوانە نوێنەرایەتى بیروڕاى فەرمى فەلەستین ناکەن و ئاشکران کە ئەوانە کێن، هەروەها وتى بیروڕاى فەرمى فەلەستین ئەوەیە کە لە راگەیاندنى کۆتایى کۆبوونەوەى کۆمکارى وڵاتانى عەرەب هاتووە.
لهدوا تهوهری دیدارهكهشدا باس لە پەیوەندی نێوان هەردوو لا و چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای هەردوو گەلى كوردستان و فەلەستین كراو، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە و پێشخستنیان.
ئاژانسهكان
كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ نوێترین ئاماری كوژراو و برینداری خۆپیشاندانەكانی عیراق بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، كە 12 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.
فەیسەڵ عەبدوڵڵا، ئەندامی كۆسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە لێدوانێ:ی بۆ میدیا عیراقییەكان ڕایگەیاند، كە بەپێی دواین ئامار لە خۆپیشاندانەكاندا لە 1ی مانگی ڕابردووەوە تا ئێستا زیاتر لە 260 كەس كوژراون و 12 هەزار كەسیش بریندار بوون.
ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە نزیكەی 100 باڵەخانەی حكومی و بارەگای حزبە سیاسییەكان سووتاون.
جەختیشی كردۆتەوە، كە كۆمسیۆنەكەیان بە ئاستەم توانیویەتی زانیاری بەدەست بهێنێت لەڕێگەی گروپەكانی چاودێری خۆیەوە، كە لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق جگە لە هەرێمی كوردستان بڵاوبوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ هیچ یارمەتییەكیان نەداون بە پێدانی زانیاری و دەشڵێت: “ئامانج لە بڵاوكردنەوەی ئامارەكە دانانی ئاستێكە بۆ توندوتیژییەكان و قوربانییەكان، كە بە دەمانچە”.
سهرچاوه: خەڵك- بەشی هەواڵ
ئاژانسهكان
لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر، دەربەندیخان، چەمچەماڵ، ڕانیە، تەقتەق و کفری خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت و هەزاران کەس دروشمی بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دەڵێنەوە.
لە چوارچێوەی پشتیوانییەکان لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان و دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە ئێستادا لە چەندین شاری باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت.
کەمێک پێش ئێستا، ڕێپێوانی جەماوەریی شاری سلێمانی لە شاڕێی سالم (سەھۆڵەکە) بۆ بەردەم باخی گشتیی دەستیپێکرد، کە بۆ پشتیوانییکردن لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕێکخراوە.
ڕێپێوانەکە سەدان کەس لە ھونەرمەند، ڕۆشنبیر، چالاکوان، سیاسەتمەدار، ڕۆژنامەنووس، نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەکان، ژن و منداڵ و سەرجەم توێژە جیاجیاکانی شاری سلێمانی بەشدارییان تێدا کردووە.
خۆپیشاندەران ئاڵای یەپەگە، یەپەژە و ھەرێمی کوردستانیان بەرزکردووەتەوە، بەیەک دەنگ ھاوار دەکەن: ڕۆژئاوا تەنیا نییە کوردستان پشتیوانییە، بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا، فاشیست ئەردۆغان.
هەر لە چوارچێوەی پشتیوانییەکان لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان، لە ئێستادا بە بەشداری هەزاران کەس لە شاری هەولێر و شارۆچکەکانی دەربەندیخان، چەمچەماڵ، ڕانیە، کفری و تەقتەق خۆپیشاندان و گردبوونەوە بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت بەشداربووان جگە لە وتنەوەی دروشمەکانی پشتیوانی بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوا، پانکارتی پشتیوانی لە بایکۆتی کاڵاو شتومەکی تورکییان بەرز کردوەتەوە.
سهرچاوه : رۆژ نیوز
ئاژانسهكان
حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دوو بەرەی جیاواز سەرقاڵی درووستکردنی مەرجەعن بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەوەش ناکۆکییەکانی نێوان ئەو هێزانەی زیاتر کردووە و سەرجەم هێزەکان ئامادە نین بە یەک بەرنامە و لەگەڵ یەک ئەو مەرجەعییەتە درووست بکەن.
حزبەکانی بەشدار لە ناوەندی هاوکاری سەرقاڵن ناوەندەکە کە لە چوار حزبی گەورەی ڕۆژهەڵات پێک هاتووە بکەنە مەرجەعی ڕۆژهەڵات، لە بەرامبەردا نزیکەی دە حزبی تر کە ئەندامی ئەو ناوەندە نین دەیانەوێت مەرجەعێکی تر درووست بکەن و دان بە ناوەندی هاوکاریدا نانێن وەک مەرجەعی ڕۆژهەڵات.
عەتا سەقزی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كودستان بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״ناوەندی هاوكاریی حزبەكانی ئێران، لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تاكو ئێستا كاریگەریی باشی هەبووە هەر بۆیە كاری بۆ دەكرێت بۆ ئەوەی بكرێتە مەرجەعییەتێك بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان.״
وتیشی: ״دەمانەوێت ئەم ناوەندە بكەینە مەرجەع بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان و تەواوی جیهانیش بۆ ئەوەی لە پرسە چارەنووسسازەكان و ڕەوشی ڕۆژهەڵاتیش خەڵكی ڕۆژهەڵات و تەواوی دنیاش چاوەڕوانی هەڵوێست و بڕیاری ئەم مەرجەعە بن و لێرەوە بڕیار و هەڵوێستەكان دەرببڕین لەسەر ڕۆژهەڵات.״
ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی ڕۆژهەڵات لە مانگی ٤ی ساڵی ٢٠١٨دا درووست کراوە.
״ناوەندەکە پەیڕەوی ناوخۆی هەیە و باس لەوە کراوە یەک میدیای هاوبەش، یەک هێز و بڕیاری هاوبەشمان هەبێت و یەک گوتارمان هەبێت و لای حزبەکانی پارچەکانی تری کوردستان دەیناسێنین، بۆ لایەنەکانی تری ڕۆژهەڵاتیش دەرگا کراوەیە پێمان خۆشە بێنە ناوەندەکەوە.״ عەتا سەقزی وای وت.
ناوەندی هاوکاری سەرەتا پێنج لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئەندام بوون تیایدا، ئەوانیش: هەردوو حزبی دیموكرات، هەردوو كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و حزبی سازمانی خەبات. بەڵام دوای چەند مانگێك سازمانی خەبات لە ناوەندەكە چووە دەرەوە.
حەمەنەزیف قادری، جێگری لێپرسراوی گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״پەیوەندیمان لەگەڵ خەڵكی ڕۆژهەڵات و لایەنەكانی باشوور و دەرەوەش زۆر باشە، بۆیە ئەم ناوەندە بە مەرجەعییەتێك دەزانین بۆ ڕۆژهەڵات و بە فیعلی دەبێتە مەرجەعییەت بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان.״
״ئەم ناوەندە كە دەكرێتە مەرجەعێك ئەو كات دەبێتە نوێنەری ڕۆژهەڵاتی كوردستان بۆ دەستەبەركردنی مافی سیاسی و پێكهێنانی یەكهەڵوێستی و یەكدەنگی لە نێوان لایەنەكان و پشتیوانیی خەباتی ژنانی كوردستان لە پێناوی یەكسانیی ڕەگەز.״ حەمەنەزیف قادری وای وت.
هەرچەندە ئەو چوار لایەنەی ناوەندەكەیان پێك هێناوە گەورەترین لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن، بەڵام لایەنەكانی تر بە پێچەوانەوە پێیان وایە ئەم ناوەندە ناتوانێت ببێتە مەرجەعییەت بۆ خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بۆیە ئەوانیش هەوڵی دامەزراندنی مەرجەعییەتێکی تر دەدەن.
ئیسماعیل موراد تریك، نوێنەری حزبی كۆمەنیستی ئێران ״كۆمەڵە״ لە هەرێم بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״هەوڵەكانی ئەو ناوەندە بۆ بوون بە مەرجەع نەزۆكن و سەركەوتوو نەبوون لە كارەكان، بەڵام ڕۆژهەڵات مەرجەعێكی پێویستە و ئێمەش لەگەڵ چەند لایەنێك لە هەوڵی درووستكردنی مەرجەعێكین.״
وتیشی: ״ئەو ناوەندە كە لە چوار حزب پێك هاتووە ناتوانێت ببێتە نوێنەری هەموو ڕۆژهەڵات و بە ناوی خەڵكی ڕۆژهەڵاتەوە بەیاننامە و بۆچوونی خۆی بچەسپێنێت، چونكە ئێستا نزیكەی 10 حزبی ڕۆژهەڵات هەن و هەمووشیان لایەنگر و پشتیوانی خۆیان هەیە.״
سهرچاوه: ئاژانس – سەلام هانەدنی