مەزڵوم کۆبانێ بۆ نەتەوە یەكگرتوەكان: بەشداری لە پرۆژەی پاكتاوی نەژادی توركیا لە رۆژئاڤا مەكەن

تشرين2/نوفمبر 08, 2019

ئاژانسه‌كان

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، ئەرکی نەتەوە یەکگرتوەکان پاراستنی دانیشتوانی ناوچەکانە، نەک بەشداریکردن لە پرۆژەی پاکتاوی نەژادی رۆژئاڤا.

ئەمڕۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، لێژنەیەک پێکدەهێنن بۆ تاوتوێکردنی پێشنیارەکانی تورکیا بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەی نێشتەجێبونی ئاوارە عەرەبەکان لە رۆژئاڤای کوردستان.

ئەمە پێشهاتێکی مەترسیدارە و تورکیا دەیەوێت سیاسەتی پاکتاوی نەژادی لە رۆژئاڤا جێ بەجێبکات لەژێرسایەی یاسای نێودەوڵەتیدا

 

ئەمشەو لە دو تویتی بەدوا یەكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، مەزڵوم کۆبانێ رایگەیاند، ئەمە پێشهاتێکی مەترسیدارە و تورکیا دەیەوێت سیاسەتی پاکتاوی نەژادی لە رۆژئاڤا جێ بەجێبکات لەژێرسایەی یاسای نێودەوڵەتیدا.

ئەرکی نەتەوە یەکگرتوەکان پاراستنی دانیشتوانی ئەو ناوچانەیە، نەک بەشداریکردن لە پرۆژەی پاکتاوی نەژادی رۆژئاڤا

 

فەرماندەی هەسەدە وتیشی،"وتەكانی گۆتێرس سەبارەت بە هەوڵدان بۆ دروستكردنی لیژنەیەك بۆ تاووتێكردنی پێشنیارەكانی توركیا تایبەت بە دروستكردنی كۆمەڵگەی نیشتەجێبون لە ناوچەی داگیركراوی توركیا، ئەمە شتێکی زۆر مەترسیدارە بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان و بەشداریکردنە لە سیاسەتی پاکتاوی نەژادی بە كۆمەڵ".

وتوشیەتی،"ئەرکی نەتەوە یەکگرتوەکان پاراستنی دانیشتوانی ئەو ناوچانەیە، نەک بەشداریکردن لە پرۆژەی پاکتاوی نەژادی رۆژئاڤا".

سه‌رچاوه‌: مالپه‌ری خه‌ندان