میدیا- هه‌ولێر:
مه‌کته‌بی سیاسيی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK سه‌ردانی حيزبی دێموکراتی کوردستانى ئێران ده‌كات، له‌دانشتنێكدا باس له ره‌وشی سیاسی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان كرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 30/10/2025 شاندێكی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK، كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و فاخر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسى هه‌رێمى هه‌ولێر و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌رسه‌لان كاروانى ئه‌ندامی مه‌كته‌بى ناوه‌ندى په‌یوه‌ندییه‌كانى YNDK) سه‌ردانی حيزبی دێموكراتی كوردستانى ئێران-یان كرد و پێشوازیكران له‌لایه‌ن به‌ڕێزان (ئامانج زیبایی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و مەلا حەسەن واژەیی و حه‌سه‌ن كاكیلی ئه‌ندامانى په‌یوه‌ندییه‌كان) له‌دانیشتنێكه باس له‌ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان كرا، هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر یه‌كریزی و ته‌بایی سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ، هه‌روه‌ها باس له هه‌ڵوێستی كوردانه‌ی جه‌ماوه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و یه‌كگرتوویی هاوهه‌ڵوێستی حیزبه‌كان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كرا.
له ته‌وه‌ری کۆتاییدا باس له‌زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی خاكه‌كه‌ی كرا.
میدیا - عەمان:
ئێوارەى ئەمڕۆ 29 / 10 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین لە نەخۆشخانەى ئوردەن سەردانی کەسایەتیى ناسراوى دەڤەرى گوێڕ بەڕێز شێخ ئیبراهیم شهاب دەلفۆ تائى-یان کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشیان بۆ بەڕێزیان خواست.
ئێوارەى ڕۆژى چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین لە نەخۆشخانەى ئوردەن لە عەمانى پایتەختى ئوردەن سەردانی کەسایەتیى ناسراوى دەڤەرى گوێڕ بەڕێز (شێخ ئیبراهیم شهاب دەلفۆ تائى)-یان کرد و، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نیە و نەشتەرگەرى چاندنى گورچیلەى بۆ ئەنجامدراوە، بەگەرمی لەلایەن کوڕانى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا کۆڕانى بەڕێزیان وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK-یان كرد.
میدیا- هه‌ولێر:
مه‌كته‌بى سياسيى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان YNDK، پێشوازى له هه‌ڤاڵ فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و نوێنه‌ری YNDK له ئه‌وروپا ده‌كات.
هه‌ڤاڵ (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسيى YNDK و شاندى ياوه‌رى) ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 29-10-2025 له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK) پێشوازیيان له به‌رێزان (هه‌ڤاڵ فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و نوێنه‌ری YNDK له ئه‌وروپا و براكانى) كرد كه به‌سه‌ردان گه‌ڕاوه‌ته‌وه باشووری كوردستان.
له‌دانيشتنێكدا باس له ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جيهان و دياسپۆراى كورد له ئه‌وروپا و ميكانيزمى زياتر به‌ره‌و پێشبردنى كاره‌كانى نوێنه‌رايه‌تى YNDK له ئه‌وروپا و زياتر ناساندنى دۆزى كورد به وڵاتان بۆ پاڵپشتيكردنى دۆزى ره‌وانه‌ى گه‌لى كوردستان كرا، هه‌روه‌ها يه‌كريزى و يه‌كگوتارى پارت و لايه‌نه سياسييه كوردستانييه‌كان له ئه‌وروپا له‌سه‌ر كێشه و پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌گرنگ زانرا.
میدیا- هه‌ولێر:
مه‌کته‌بی سیاسيی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستانYNDK سه‌ردانى پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له سوریا (یكیتی) له هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت به رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جيهان گفتوگۆیان كرد .
ئێواره‌ى رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 29/10/2025 شاندێكى مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌رسه‌لان كاروانى و ئه‌ندامى مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانىYNDK) سه‌ردانى مه‌كته‌بی سیاسی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له سوریا (یكیتی)يان له شارى هه‌ولێر كرد و پێشوازيكران له‌لايه‌ن به‌ڕێزان ( وه‌یس مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردايه‌تى و نوێنه‌رى هه‌رێمى كوردستان و حه‌سه‌ن چاویش و عه‌بدولباقى ر‌جو ئه‌ندامانی په‌یوه‌ندییه‌كان)، له‌دانیشتنه‌كه باس له ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان كرا، جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر یه‌كریزی و یه‌كهه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، هه‌روه‌ها باس له ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان و یه‌كگرتوویی هاوهه‌ڵوێستی حیزبه‌كان له‌م پێناوه‌دا پێویسته بۆ پاراستن و به‌ده‌ستهێنانی زیاتری مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌م به‌شه‌ی وڵات‌دا.
له ته‌وه‌ری کۆتاییدا باس له زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی خاكه‌كه‌ی كرا.
Error: No articles to display