ئێوارەی ئەمڕۆ ١٧ / ١٠ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە دەڤەری کەندێناوە لە گوندی بیرەبات، سەردانی کەسایەتیی ناسراوی دەڤەری کەندێناوە بەڕێز هاشم کەریم بەگ بیرەباتی-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواست.
ئێوارەى ئەمڕۆ هەینی، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بە یاوەری هەڤاڵان( قەهار مەخمووری ئەندامی مەکتەبی سیاسی و زنار سارمەمی و یاد سارمەمی کادیرانی YNDK ) ، بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی کەسایەتى ناسراوى دەڤەری کەندێناوە بەڕێز هاشم کەریم بەگ بیرەباتی-ی کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕیزیان و بنەماڵەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕای هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز هاشم کەریم بەگ بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.