*سكرتێری گشتیی YNDK پیرۆزبایى لە بەڕێز د. فوئاد حوسێن دەکات*

میدیا - هەولێر :
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینى، رێکەوتى ١٥ / ٥ / ٢٠٢٦ ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ بەڕێز د. فوئاد حوسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق، بەبۆنەى متمانە پێدانى لەلایەن پەرلەمانى عێراق و دەستبەکاربوونى وەک وەزیرى درەوەى عێراق پیرۆزبایى لە بەڕێزیان کرد و، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، بەبۆنەى متمانەپێدان و دەستبەکاربوونى بەڕێزیان، پیرۆزبایى خۆى و سەرکردایەتیى YNDKى بە بەڕێزیان راگەیاند و، هیوای خواست کەوا لە کارى داهاتوویدا لە نوێنەرایەتیکردنى گەلى کوردستان لەو پۆستەدا سەرکەوتوو بێت، دەرەوەى عێراق لەلایەن خۆیەوە سوپاسى سکرتێرى گشتیى YNDKى کرد بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەو گەیاندنى پەیامى پیرۆزبایى YNDK بە بەڕیزیان.
هەر لە پەیوەندییەکەدا جەختیانکردەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.