میدیا- هه‌ولێر:
مه‌کته‌بی سیاسيی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK سه‌ردانی حيزبی دێموکراتی کوردستانى ئێران ده‌كات، له‌دانشتنێكدا باس له ره‌وشی سیاسی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان كرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 30/10/2025 شاندێكی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK، كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و فاخر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسى هه‌رێمى هه‌ولێر و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌رسه‌لان كاروانى ئه‌ندامی مه‌كته‌بى ناوه‌ندى په‌یوه‌ندییه‌كانى YNDK) سه‌ردانی حيزبی دێموكراتی كوردستانى ئێران-یان كرد و پێشوازیكران له‌لایه‌ن به‌ڕێزان (ئامانج زیبایی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و مەلا حەسەن واژەیی و حه‌سه‌ن كاكیلی ئه‌ندامانى په‌یوه‌ندییه‌كان) له‌دانیشتنێكه باس له‌ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان كرا، هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر یه‌كریزی و ته‌بایی سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ، هه‌روه‌ها باس له هه‌ڵوێستی كوردانه‌ی جه‌ماوه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و یه‌كگرتوویی هاوهه‌ڵوێستی حیزبه‌كان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كرا.
له ته‌وه‌ری کۆتاییدا باس له‌زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی خاكه‌كه‌ی كرا.