میدیا- هه‌ولێر:
مه‌کته‌بی سیاسيی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستانYNDK سه‌ردانى پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له سوریا (یكیتی) له هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت به رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جيهان گفتوگۆیان كرد .
ئێواره‌ى رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 29/10/2025 شاندێكى مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌رسه‌لان كاروانى و ئه‌ندامى مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانىYNDK) سه‌ردانى مه‌كته‌بی سیاسی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له سوریا (یكیتی)يان له شارى هه‌ولێر كرد و پێشوازيكران له‌لايه‌ن به‌ڕێزان ( وه‌یس مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردايه‌تى و نوێنه‌رى هه‌رێمى كوردستان و حه‌سه‌ن چاویش و عه‌بدولباقى رجو ئه‌ندامانی په‌یوه‌ندییه‌كان)، له‌دانیشتنه‌كه باس له ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان كرا، جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر یه‌كریزی و یه‌كهه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، هه‌روه‌ها باس له ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان و یه‌كگرتوویی هاوهه‌ڵوێستی حیزبه‌كان له‌م پێناوه‌دا پێویسته بۆ پاراستن و به‌ده‌ستهێنانی زیاتری مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌م به‌شه‌ی وڵات‌دا.
له ته‌وه‌ری کۆتاییدا باس له زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی خاكه‌كه‌ی كرا.