yndk

yndk

میدیا - هەولێر :
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ‌ 16 / 8 / 2021، شاندێکی پارتی سەرخۆبوونی کوردستان - رۆژئاوا سەردانی مەکتەبی سیاسیی YNDK یان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە كرد.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، هەڤاڵ قەهار تاهیر سەعید مەخمووری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (فاخیر نانەکەلی کارگێڕی مەکتەبی ناوەندی پەیوەندییەکان و قانع خالید کادیری پێشکەوتووی YNDK)، پێشوازیكرد لە شاندی پارتی سەرخۆبوونی کوردستان - رۆژئاوا ، کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (ئیدریس عەلی محەممەد سکرتێری پارت و د. دۆستم هەژار جیگری سکرتێری پارت و سەرۆکی یەکێتی رۆشنبیران و هونەرمەندانی سەربەخۆی رۆژئاوای کوردستان)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى کوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو کرد و، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان بە تەواوى پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینییەکان و لایەنە سیاسییەکان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا - هەولێر
مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (75)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانPDK په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌ هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتری له‌كاره‌كانیان بۆ خواستن.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:
بەڕێز مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان PDK
بابەت/ پەیــامی پیرۆزبــایی
سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی...
بەبۆنەی (75)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان PDK ، بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و دۆست ولایەنگرانی یەكێتیمان YNDK جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەو سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین.
بەڕێزان / پارتی دیموكراتی كوردستان لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستان وەك پێویستییەكی مێژوویی و سیاسی هاتە دامەزراندن و بەدرێژایی تەمەنی پڕ خەبات و سەروەری بێوچان لە خەبات‌و بەرخۆداندایە و توانیویەتی رێبەرایەتی چەندین شۆڕشی نەتەوەكەمان لەكوردستاندا بكات، لەهەمان كاتدا توانیویەتی بەشداری بزاڤی كوردایەتی و سیاسی لە هەموو بەشەكانی كوردستان بكات و فاكتەری سەرەكی و كاریگەر بووە بۆ پێكەوە ژیان ‌و پاراستنی یەكریزی جەماوەر و هێز و لایەنە ساسییەكانی كوردستان، لەم قۆناغە هەستیارەی ئەمڕۆش كە كوردستان و عێراق و ناوچەكە پێیدا تێپەڕ دەبێت لە هەموو كات زیاتر پێویستیمان یەكریزیی ‌و یەك گوتاری سیاسی هەیە، بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بتوانین كێشە و قەیرانەكان چارەسەر بكەین و بەرەنگاری هێرشە نارەواكانی دوژمنان و داگیركەران ببینەوە.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی نێوانمان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی جەماوەری كوردستان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان كەبەری رەنجی خەبات و تێكۆشانی جەماوەر و پێشمەرگە و خوێنی شەهیدانمانە.
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
16-8-2021
هه‌ولێر- باشووری كوردستان
میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى سەرۆک مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان و رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستان کرد و، بەبۆنەى 75 حەفتا و پێنجەمین ساڵیاد (یۆبیلى ئەڵماس)ى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى زیاترى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
برای بەڕێزمان جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستان
سڵاوێكی برایانەی گەرم ...
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی رۆژی لەدایكبوونی جەنابتان و 75 حەفتاو پێنجەمین ساڵیاد (یۆبیلى ئەڵماس)ی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و بەڕێزان لە مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی و تەواوی كادرو ئەندامان و جەماوەری پارتى دیموکراتى کوردستان دەكەین و هیوای بەردەوامی و پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
بێگومان لەكاتێكدا كە یادی دامەزراندنی (پارتى دیموکراتى کوردستان) دەكەینەوە كوردستان و ناوچەكە لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان و, هەموو رۆژهەڵاتی ناڤین لەبەردەم كۆمەڵێ‌ ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكاری مەزندان, بۆ خۆئامادەكردن بۆ ئەم رەوشە پێویستیمان بە رێكخستنەوەی ناوەندی سیاسی كوردستان و یەكڕیزی و یەكدەنگی هەموو لایەنە سیاسییەكان و تەواوی پێكهاتەكانی گەلی كوردستانە, بۆ ئەمەش جەنابتان وەك هەمیشە دەتوانن رۆڵێكی كاریگەر و مەزن ببینن، بە باوەڕى ئێمە پێکهێنانى (ئەنجوومەنى باڵاى سیاسیى کوردستان) دەبێتە فاکتەرێکى بەهێز بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى و رێکخستنەوەى نێوماڵى کوردستان، لەم رووەوە جەنابتان دەتوانن رۆڵى کۆکردنەوەى تەواوى هێزو لایەنەکان ببینن، لەم پێناوەشدا ئێمە وەكو YNDK ئامادەی هەموو جۆرە هاوكاری و پشتوانییەكین.
لەكۆتاییدا؛ دووبارە هیوای تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باش بۆ جەنابتان و پێشڤەچون و سەرکەوتنى زیاتر بۆ پارتى دیموکراتى کوردستان دەخوازین و، جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی هاوخەباتى و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان ... لەگەڵ رێزو خۆشەویستى دووبارەماندا .
هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.
براى دڵسۆزتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
16 / 8 / 2021
میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان رێکار ئەحمەد سکرتێرى گشتیى حزبى رزگارى کوردستان و ئەندامانى سەرکردایەتیى حزبى رزگارى کوردستان کرد و، بەبۆنەى 29 بيست و نۆیەمین ساڵیادى دامەزراندنى حزبى رزگارى کوردستان، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
برای بەڕێزمان كاك رێکار ئەحمەد سکرتێرى گشتیى حزبى رزگارى کوردستان
سڵاوێكی برایانەی گەرم ...
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی (29)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان (حزبى رزگارى کوردستان)، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و تەواوی كادرو ئەندامانى حزبى رزگارى کوردستان دەكەین و، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
بێگومان لەكاتێكدا كە یادی دامەزراندنی (حزبى رزگارى کوردستان) دەكەنەوە كوردستان و ناوچەكە لە بارودۆخێکى زۆر ناسك و هەستیاردان, ئەم بارودۆخە لە هەموو لایەکمان دەخوازێت کەوا یەکدەنگ و یەکڕیزو هاوهەڵوێست بین، بۆیە پێویستە لەم پێناوەدا ئێمەى حزب و لایەنە کوردستانییەکان کاربکەین بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى و زیاتر هاوکارو پشتیوانى یەکدی بین و، بە رۆڵى نەتەوەیى و نیشتمانى خۆمان رابین.
هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی تەواوی مافە رەواكانی.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستی دووبارەماندا.
براى دڵسۆزتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
15 / 8 / 2021
میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان عەبدوڵڵا نازەنینى سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى رزگارى دیموکراتى کوردستان و ئەندامانى سەرکردایەتیى بزووتنەوەى رزگارى دیموکراتى کوردستان و، بەبۆنەى 28 بيست و هەشتەمین ساڵیادى دامەزراندنى بزووتنەوەى رزگارى دیموکراتى کوردستان، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە:
برای بەڕێزمان كاك عەبدوڵڵا نازەنینى سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى رزگارى دیموکراتى کوردستان
سڵاوێكی برایانەی گەرم ...
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی (28)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوە تێکۆشەرەکەتان (بزووتنەوەى رزگارى دیموکراتى کوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و تەواوی كادرو ئەندامانى بزووتنەوەى رزگارى دیموکراتى کوردستان دەكەین و، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
بێگومان لەكاتێكدا كەوا یادی دامەزراندنی (بزووتنەوەى رزگارى دیموکراتى کوردستان) دەكەنەوە كوردستان و ناوچەكە لە رەوشێکى زۆر ناسك و هەستیاردان, ئەم رەوشە لە هەموو لایەکمان دەخوازێت کەوا یەکدەنگ و یەکڕیزو هاوهەڵوێست بین، بۆیە پێویستە لەم پێناوەدا ئێمەى حزب و لایەنە کوردستانییەکان کاربکەین و زیاتر هاوکارو پشتیوانى یەکدی بین و، بە رۆڵى نەتەوەیى و نیشتمانى خۆمان رابین.
هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی تەواوی مافە رەواكانی.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستی دووبارەماندا.
براتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
15 / 8 / 2021
میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان مستەفا هیجرى لێپرسراوى گشتیى حیزبى دیمۆکراتى کوردستانى ئێران و ئەندامانى دەفتەرى سیاسیى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران کرد و، بەبۆنەى 76 حەفتا و شەشەمین ساڵیادى دامەزراندنى حیزبى دیمۆکراتى کوردستانى ئێران، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
برای بەڕێزمان كاك مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بەڕێزان ئەندامانی دەفتەرى سیاسیى حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سڵاوێكی برایانەى گەرم ...
بەڕێزان؛ بەناوی خۆمان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی (76) حەفتاوشەشەمین ساڵیادى دامەزراندنى حیزبە تێكۆشەرەكەتان (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوى هەڤاڵانى حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەكەین و، هیڤیدارین ساڵیادى دامەزراندنى حیزبتان ببێتە فاكتەری پێشڤەچوون و خاڵی وەرچەرخان و سەركەوتنی زیاتر لە پێناو خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلەكەمان.
بەڕێزان؛ لەكاتێكدا كە یادی دامەزراندنی (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) دەكەنەوە كوردستان و رۆژهەڵاتی ناڤین بەشێوەیەكی گشتیی و بەتایبەت رۆژهەڵاتى كوردستان لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان و چاوەڕوانی هاتنەپێشی كۆمەڵێ‌ ئەگەرو پێشهات و گۆڕانکارى مەزن دەكرێت، لەسەر هەموو لایەكمان پێویستە رەچاوى بەرژەوەندى باڵاى نەتەوەیى و نیشتمانى بکەین و لەپێناو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان و سوود وەرگرتن لەگۆڕانکارییەکان خەبات بكەین، بێگومان یەکبوون و یەکدەنگیمان کاریگەرترین چەکمانە بۆ رووبەڕووبوونەوەى پیلانى دوژمن و ناحەزانمان، بەباوەڕی ئێمە لەم پێناوەشدا یەکگرتنەوەى هەردوو حزبى دیموکرات و پێکهێنانى بەرەیەک بۆ هێزەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان و بەستنی كۆنگرەیەکی نەتەوەیی سەتاسەرى دەبێتە فاكتەری سەرەكی یەكڕیزیمان، بۆیە پێویستە هەموو لایەكمان لەپێناو ئەم ئامانجەدا تێبكۆشین.
لەكۆتاییدا؛ دووبارە هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین و، سڵاو لە خەبات و بەرخودانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین و بەچاوی رێزەوە لێی دەڕوانین و، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتن بۆ خەباتی رۆژهەڵاتى وڵات دەخوازین و، جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان ... لەگەڵ سڵاوو رێزى دووبارەماندا.
هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.
براتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
15 / 8 / 2021
میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان خالید عەزیزى سکرتێرى گشتیى حیزبى دیمۆکراتى کوردستان و ئەندامانى دەفتەرى سیاسیى حیزبى دیموکراتى کوردستان کرد و، بەبۆنەى 76 حەفتا و شەشەمین ساڵیادى دامەزراندنى حیزبى دیمۆکراتى کوردستان، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە:
برای بەڕێزمان كاك خالید عەزیزى سکرتێرى گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
بەڕێزان ئەندامانی دەفتەرى سیاسیى حیزبی دێموکراتی کوردستان
سڵاوێكی برایانەى گەرم ...
بەڕێزان؛ بەناوی خۆمان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی هەڤاڵانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی (76) حەفتاوشەشەمین ساڵیادى دامەزراندنى حیزبە تێكۆشەرەكەتان (حیزبی دێموکراتی کوردستان)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوى هەڤاڵانى حیزبی دێموکراتی کوردستان دەكەین و، ئومێد دەكەین ساڵیادى دامەزراندنى حیزبتان ببێتە فاكتەری پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتر لەپێناو خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلەكەمان.
بەڕێزان؛ ساڵیادى دامەزراندنى حیزبتان لە كاتێكدایە كەوا كوردستان و رۆژهەڵاتی ناڤین بەشێوەیەكی گشتیی و بەتایبەت رۆژهەڵاتى كوردستان لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان و چاوەڕوانی هاتنەپێشی كۆمەڵێ‌ ئەگەرو پێشهات و گۆڕانکارى مەزن دەكرێت، بۆیە لەسەر هەموو لایەكمان پێویستە بەرژەوەندى باڵاى نەتەوەیى و نیشتمانى لەبەرچاو بگرین و لەپێناو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان و سوود وەرگرتن لە گۆڕانکارییەکان خەبات بكەین، لەهەمان کاتدا كاركردنمان بە ئاراستەى یەکێتى نەتەوەیى بەرەو سەرکەوتن و سەرفیرازیمان دەبات، بەباوەڕی ئێمە لەم پێناوەشدا یەکگرتنەوەى هەردوو حزبى دیموکرات و پێکهێنانى بەرەیەک بۆ هێزەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان و بەستنی كۆنگرەیەکی نەتەوەیی سەتاسەرى دەبێتە فاكتەری سەرەكی یەكڕیزیمان، بۆیە پێویستە هەموو لایەكمان لەپێناو ئەم ئامانجەدا تێبكۆشین.
لەكۆتاییدا؛ دووبارە هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین و، سڵاو لە خەبات و بەرخودانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین و بەچاوی رێزەوە لێی دەڕوانین و، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتن بۆ خەباتی رۆژهەڵاتى وڵات دەخوازین و، جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان ... لەگەڵ سڵاوو رێزى دووبارەماندا .
هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.
براتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
15 / 8 / 2021
میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان جەبار میرزا رۆستەمى سکرتێرى گشتیی پارتى نەتەوەیى کوردستان و ئەندامانى سەرکردایەتیى پارتى نەتەوەیى کوردستان کرد و، بەبۆنەى 25 بيست و پێنجەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتى نەتەوەیى کوردستان، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
برای بەڕێزمان كاك جەبار میرزا رۆستەمى سکرتێرى گشتیى پارتى نەتەوەیى کوردستان
سڵاوێكی برایانەی گەرم ...
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی (25)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتە تێکۆشەرەکەتان (پارتى نەتەوەیى کوردستان)، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و تەواوی كادرو ئەندامانى پارتى نەتەوەیى کوردستان دەكەین و، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
بێگومان لەكاتێكدا كەوا یادی دامەزراندنی (پارتى نەتەوەیى کوردستان) دەكەنەوە كوردستان و ناوچەكە لە رەوشێکى زۆر ناسك و هەستیاردان, ئەم رەوشە لە هەموو لایەکمان دەخوازێت کەوا یەکدەنگ و یەکڕیزو هاوهەڵوێست بین، بۆیە پێویستە لەم پێناوەدا ئێمەى حزب و لایەنە کوردستانییەکان کاربکەین و زیاتر هاوکارو پشتیوانى یەکدی بین و، بە رۆڵى نەتەوەیى و نیشتمانى خۆمان رابین.
هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی تەواوی مافە رەواكانی.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستی دووبارەماندا.
براتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
14 / 8 / 2021
میدیا- هه‌ولێر
له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێكه‌وتی‌ 14-8-2021 سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان(حدك) سوپاسنامه‌ ئاڕاسته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی YNDKده‌كات.
له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا، كاك خالید عه‌زیزی سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان سوپاسنامه‌ی خۆی گه‌یانده‌ د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌رامبه‌ر به‌شداری پرسه‌ و هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر شه‌هیدكردنی مووسا باباخانی و دوو په‌رتووكی به‌ناوه‌كانی( ناسیۆنالیزم و YNDKخه‌بات و به‌رخۆدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان) كه‌پێشكه‌شی كاك خالید عه‌زیزی كردبوو.
له‌به‌رامبه‌ردا د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیYNDK سوپاسی به‌رێز كاك خالید عه‌زیزی سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی كرد و به‌شداری و هه‌ڵوێستی YNDK له‌م جۆره‌ بۆنانه‌ به‌ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی زانی و سوپاسنامه‌كه‌ی بۆ هه‌ردوو په‌رتووكه‌كه‌ی‌ هاندانی به‌ڕێزیانه‌ بۆ زیاتر نووسین و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌مان و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.

میدیا- هه‌ولێر

مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK  سه‌ردانی حزبی دێموکراتی کوردستان له‌ هه‌ولێر ده‌كات، وێڕای ئیدانه‌كردنی تیرۆركردنی شه‌هید مووسا باباخانی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دێموكرات په‌یامی هاوخه‌می و پشتیوانی YNDKیان ئاڕاسته‌ كردن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌ رێكه‌وتی 11/8/2021 شاندێكی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK  كه‌پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی و مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی حزبی دێموكراتی كوردستانیان كرد و پێشوازیكران  له‌لایه‌ن ‌به‌ڕێزان (خالید وه‌نه‌وشه‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و لێپسراوی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێری حزبی دێموكرات) له‌دانیشتنێكدا جارێكی دیكه‌ ئیدانه‌ی كاره‌ تیرۆریستیه‌كان و شه‌هیدكردنی مووسا باباخانی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دێموكراتی كوردستانیان كرد و به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ په‌یامی هاوخه‌می سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی YNDKیان ئاڕاسته‌كردن، ، هه‌روه‌ها باس له‌ هه‌ڵوێستی كوردانه‌ی جه‌ماوه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ‌یه‌كگرتوویی هاوهه‌ڵوێستی حیزبه‌كان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كرا.

له‌ ته‌وه‌ری کۆتاییدا باس له‌زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولاو سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی خاكه‌كه‌ی كرا.