سكرتێری گشتیی YNDK ساڵیادی دامەزراندنی حزبى رزگارى کوردستان پیرۆز دەكات

میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان رێکار ئەحمەد سکرتێرى گشتیى حزبى رزگارى کوردستان و ئەندامانى سەرکردایەتیى حزبى رزگارى کوردستان کرد و، بەبۆنەى 29 بيست و نۆیەمین ساڵیادى دامەزراندنى حزبى رزگارى کوردستان، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
برای بەڕێزمان كاك رێکار ئەحمەد سکرتێرى گشتیى حزبى رزگارى کوردستان
سڵاوێكی برایانەی گەرم ...
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی (29)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان (حزبى رزگارى کوردستان)، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و تەواوی كادرو ئەندامانى حزبى رزگارى کوردستان دەكەین و، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
بێگومان لەكاتێكدا كە یادی دامەزراندنی (حزبى رزگارى کوردستان) دەكەنەوە كوردستان و ناوچەكە لە بارودۆخێکى زۆر ناسك و هەستیاردان, ئەم بارودۆخە لە هەموو لایەکمان دەخوازێت کەوا یەکدەنگ و یەکڕیزو هاوهەڵوێست بین، بۆیە پێویستە لەم پێناوەدا ئێمەى حزب و لایەنە کوردستانییەکان کاربکەین بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى و زیاتر هاوکارو پشتیوانى یەکدی بین و، بە رۆڵى نەتەوەیى و نیشتمانى خۆمان رابین.
هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی تەواوی مافە رەواكانی.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستی دووبارەماندا.
براى دڵسۆزتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
15 / 8 / 2021