yndk

yndk

میدیا - هەولێر :
پاشنیوەڕۆى ڕۆژى سێشەممە رێکەوتى 27 / 7 / 2021 غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە بەڕێز قادر شوانى سکرتێرى حزبى پێشکەوتنخوازى دیموکراتى کوردستان کرد، بەهۆى کۆچی دوایی کاکە (عەدنان)ى کوڕى بەڕێزیانەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی خۆی بە بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان راگەیاند و هیوای خواست، ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.
ميديا - اربيل :
وجّه غفور مخموري السكرتير العام للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK برقية تعزية الى السید د. مصطفى محمد كردي مدير مركز القرن الأفريقي في الخرطوم، لوفاة والدتە المغفور لها الفقيدة (الحاجة بتول صباح)، وفيما يأتي نص البرقية:
اخي العزيز الأستاذ د. مصطفى محمد كردي المحترم
مدير مركز القرن الأفريقي في الخرطوم - السودان
تحية اخوية وبعد ...
ببالغ الحزن والأسى تلقينا نبأ وفاة والدتكم الفاضلة (الحاجة بتول صباح)، باسمي وباسم المكتب السياسي واللجنة القيادية للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK، نقدم لكم احر تعازينا القلبية، نعزيكم بمصابكم الجلل كما ونعزي جميع العائلة الكريمة ونشارككم ألمكم وحزنكم، نبتهل الى الله العظيم ان يتغمدها برحمته ويجعل مثواها الجنة وأن يلهمكم الصبر والسلوان.
انا لله وانا اليه راجعون.
أخوكم
غفور مخموري
السكرتير العام
للإتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK
31 / 8 / 2021
میدیا - هەولێر :
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 29 / 8 / 2021 غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ تێکۆشەرى ناسراوى کوردستان بەڕێز حەیدەر شێخ عەلى، لە هەواڵى تەندروستى بەڕێزیانى پرسییەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، بەناوى خۆى و هەڤاڵانى YNDK هیواى زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز حەیدەر شێخ عەلى خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.
شیانى باسە تێکۆشەرى ناسراوى کوردستان بەڕێز حەیدەر شێخ عەلى ناسراو بە (حەیدەر فەیلى)، ماوەیەکە بارى تەندروستی ناجێگیرەو بۆ وەرگرتنى چاسەرى پزیشکى لە دەرەوەى وڵاتە.
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە 28 / 8 / 2021 غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە بەڕێز د. رێواز فایەق حوسێن سەرۆکی پەرلەمانى کوردستان کرد، بەهۆى کۆچی دوایی خاڵى بەڕێزیانەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی خۆی بە بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان راگەیاند و هیوای خواست، ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.
میدیا - هەولێر :
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٥ / ٨ / ٢٠٢١، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستانی كردو، (26)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پیرۆزكردن و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، به‌یاوه‌ری هه‌ڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر ئەندامى مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK)، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان_یان لە شاری هه‌ولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (مام خدر رووسى سكرتێرى بزووتنەوەو ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ژمارەیەک لە ئەندامانى سه‌ركردایه‌تی بزووتنەوە)ەوە پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیى YNDK بەبۆنەی (26)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستانه‌وه‌ پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە بەڕێزان مەکتەبى سیاسى و سەركردایەتی بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان راگەیاندو، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردن و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن، لەبەرامبەردا سكرتێر و مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى بزووتنەوە سوپاسی ئەو سەردانە و هەڵوێستەكانی YNDK یان كرد.
دواتر جه‌ختكرایه‌وه‌ سه‌ر پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و، چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان باسیان لێوه‌ كرا.
میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان مام خدر رووسى سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان و ئەندامانى سەرکردایەتیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان کرد و، بەبۆنەى 26 بيست و شەشەمین ساڵیادى دامەزراندنى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە:
برای بەڕێزمان مام خدر رووسى سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان
سڵاوێكی برایانەی گەرم ...
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی (26)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوە تێکۆشەرەکەتان (بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان)، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و تەواوی كادرو ئەندامانى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان دەكەین و، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
بێگومان لەكاتێكدا كە یادی دامەزراندنی (بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان) دەكەنەوە كوردستان و ناوچەكە لە رەوشێکى زۆر ناسك و هەستیاردان, ئەم رەوشە لە هەموو لایەکمان دەخوازێت کەوا یەکدەنگ و یەکڕیزو هاوهەڵوێست بین، بۆیە پێویستە لەم پێناوەدا ئێمەى حزب و لایەنە کوردستانییەکان کاربکەین بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى و زیاتر هاوکارو پشتیوانى یەکدی بین و، بە رۆڵى نەتەوەیى و نیشتمانى خۆمان رابین.
هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی تەواوی مافە رەواكانی.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستی دووبارەماندا.
براتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
24 / 8 / 2021
بەڕێزان بنەماڵەى خوالێخۆشبوو (پڕۆفیسۆر د. نادر کەریم نادرۆڤ)
سڵاوێكی برایانەى گەرم ...
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتى ئەکادیمى و نەتەوەیی و ناسراوى کوردانى ئاسیاى ناڤین (پڕۆفیسۆر د. نادر کەریم نادرۆڤ ئەندامى کۆمەڵەى گەلانى کازاخستان)مان پێگەیشت، ئەم هەواڵە هەموو لایەکمانى دڵتەنگ و خەمبار کرد، پڕۆفیسۆر د. نادرێ نادرۆڤ کەسایەتییەکی وڵاتپارێزى کوردانی کازاخستان بوو ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە بڵاوکردنەوەى هزرى (کوردایەتی) لە ناو کوردانى وڵاتانی یەکێتیی سۆڤییەتی پێشوو، لەهەمان کاتدا لە بواری زانستدا سەدان توێژینەوەو داهێنانى زانستى پێشکەشکردووەو یەکێک بووە لە زانا جیهانییەکان لە بوارى پترۆ-کیمیاوی و خزمەتێکی زۆری پێشکەشى کاروانى زانست کردووە، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى بەڕێزتان و خانەوادەکەتان و تەواوى کوردانى ئاسیاى ناڤین دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
٢٤ / ٨ / ٢٠٢١

میدیا - هەولێر

مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (26)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌ هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتری له‌كاره‌كانیان بۆ خواستن.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

بەبۆنەی(26)مین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنه‌وه‌كه‌تان (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان) بەناوی سكرتێری گشتیی و مه‌كته‌بی سیاسی ‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان.

بەڕێزان : بزووتنه‌وه‌كه‌تان (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان) لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان, ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .   

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

 

 

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

25-8-2021

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

دوای ڕووداوەكانی ئەفغانستان ماوەی چەند ڕۆژێكە تەوژمێكی سیاسی و میدیایی بە ئاراستەی دروستكردنی دڵەڕاوكێ و نائومێدی لەناو خەڵكی كوردستاندا كار بۆ بەراوردكردنی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەفغانستان دەكەن. لێرەدا پێویستە هەموو لایەك باش بزانن كە هەر میللەتێك ئەگەر پشت بە خۆی و تواناكانی خۆی نەبەستێت هەمیشە ئەگەری هەڕەشە و لەناوچوونی لەسەرە. پاڵپشتیی خەڵكیش ئەو كاتە بەهای هەیە و كاریگەر دەبێت كە بە خۆمان هەبین و ئیرادەمان هەبێت.

جیاوازییەكی زۆر لەنێوان ئەفغانستان و كوردستاندا هەیە. جیاوازیەكی زۆریش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای ئەفغانستان هەیە. پێشمەرگە زادەی مێژوو و خوێن و فرمێسكی گەلی كوردستانە. خاوەنی سەدان داستانی مێژوویی و قارەمانێتییە. نموونەیان داستانی كۆڕێ و تێكشكاندنی ئەفسانەی داعش و داستانەكانی پردێ و سحێلان كە نەیارانی كوردستان پیلانی ئەوەیان هەبوو ئیرادەی گەلی كوردستان بشكێنن. بەڵام پێشمەرگە و گەلی كوردستان بە خۆڕاگری و ئیرادەی پۆڵایینیان پیلانی نەیار و دوژمنانیان هەڵوەشاندەوە.

لێرەدا دەمەوێت خەڵكی كوردستان لەوە دڵنیا بكەمەوە كە دۆخی كوردستان جیاوازییەكی زۆری هەیە لەگەڵ هەموو شوێنەكانی تر. شوكر بۆ خوای گەورە ئێمە پێشمەرگەی قارەمان و هێزمان هەیە و لە هەمووشی گرنگتر میللەتێكین خاوەن ئیرادە و قەزییەین. ئەگەر دوژمنان و ناحەزانیش خەیاڵی ئەوەیان هەبووبێت ئازاری خەڵكی كوردستان بدەن ئەوە هەرگیز بە ئاسانی بۆیان نەچووەتە سەر و، بە دڵنیاییەوە لە ئاییندەشدا بە ئاسانی بۆیان ناچێتە سەر. هەر كەسێكیش بیەوێ نائومێدی و خۆبەكەمزانین و بەراوردی نابەجێ لەناو خەڵك بڵاو بكاتەوە دیارە هێشتا نەیتوانیوە لە ئیرادە و خۆڕاگریی گەلەكەی تێبگات.

مسعود بارزانی
٢٢ـی ئابی ٢٠٢١

سكرتێری گشتیی YNDK ساڵیادی دامەزراندنی پارتى دیموکراتى کوردستان پیرۆز دەكات

  میدیا - هەولێر :
 غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى سەرۆک مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان و رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستان  کرد و، بەبۆنەى 75 حەفتا و پێنجەمین ساڵیاد (یۆبیلى ئەڵماس)ى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى زیاترى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :

 برای بەڕێزمان جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستان

   سڵاوێكی برایانەی گەرم ...
  بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی رۆژی لەدایكبوونی جەنابتان و 75 حەفتاو پێنجەمین ساڵیاد (یۆبیلى ئەڵماس)ی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و بەڕێزان لە مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی و تەواوی كادرو ئەندامان و جەماوەری پارتى دیموکراتى کوردستان دەكەین و هیوای بەردەوامی و پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
  بێگومان لەكاتێكدا كە یادی دامەزراندنی (پارتى دیموکراتى کوردستان) دەكەینەوە كوردستان و ناوچەكە لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان و, هەموو رۆژهەڵاتی ناڤین لەبەردەم كۆمەڵێ‌ ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكاری مەزندان,  بۆ خۆئامادەكردن بۆ ئەم رەوشە پێویستیمان بە رێكخستنەوەی ناوەندی سیاسی كوردستان و یەكڕیزی و یەكدەنگی هەموو لایەنە سیاسییەكان و تەواوی پێكهاتەكانی گەلی كوردستانە, بۆ ئەمەش جەنابتان وەك هەمیشە دەتوانن رۆڵێكی كاریگەر و مەزن ببینن، بە باوەڕى ئێمە پێکهێنانى (ئەنجوومەنى باڵاى سیاسیى کوردستان) دەبێتە فاکتەرێکى بەهێز بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى و رێکخستنەوەى نێوماڵى کوردستان، لەم رووەوە جەنابتان دەتوانن رۆڵى کۆکردنەوەى تەواوى هێزو لایەنەکان ببینن، لەم پێناوەشدا ئێمە وەكو YNDK ئامادەی هەموو جۆرە هاوكاری و پشتوانییەكین.
  لەكۆتاییدا؛ دووبارە هیوای تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باش بۆ جەنابتان و پێشڤەچون و سەرکەوتنى زیاتر بۆ پارتى دیموکراتى کوردستان دەخوازین و، جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی هاوخەباتى و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان ... لەگەڵ رێزو خۆشەویستى دووبارەماندا .
هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.

براى دڵسۆزتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK  
16 / 8 / 2021