سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە شاندی پارتی دیموکراتی گەلان HDP دەكات

تموز/يوليو 31, 2021
میدیا - هەولێر :
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ‌‌٣١ / ٧ / ٢٠٢١، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندی پارتی دیموکراتی گەلان HDP كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە كرد.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵ (د. شاخەوان خالید کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK)، پێشوازیكرد لە شاندی پارتی دیموکراتی گەلان HDP ، کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (حیکمەت خەتیب و روکەن مەرجان و ناسر یاغر ئەندامانی کۆمیتەی رێڤەبەری HDP)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى کوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو کرد و، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان بە تەواوى پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینییەکان و لایەنە سیاسییەکان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.